ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه
شه‌قلاوه مێژووی درووست بوونی دیار نییه ، به‌ڵام شوێن ده‌ستی مرۆڤ و دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌وار و ، که‌لوپه‌لی کۆن به‌ڵگه‌ی یاوه‌دانییه‌کی کۆن و به‌رده‌وامی ژیانی مرۆڤن له‌م ناوچه‌یه‌دا ، هه‌روه‌ک له گردو دۆله‌کانی چیای سه‌فین ده‌یان نموونه‌ی دیار‌و زیندوو هه‌ن ، دیرترینیان ئه‌شکه‌وتی شێخ و سوره‌حمان (مارره‌به‌ن بویا) و( ئه‌شکه‌وتی کۆتران) و ( کونه پیسک )و ( به‌ردی کونتی ) و ( ده‌نگاره) ن ، به‌لام تا ئێستا له رووی شوێنه‌وار ناسییه‌وه بایه‌خیان پێنه‌دراوه.
شاری شه‌قلاوه ناوه‌ندی قه‌زای شه‌قلاوه‌یه و ، له سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی عوسمانییه‌کان کراوه به ناحیه‌و یه‌که‌م به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ش ( شه‌فیقه فه‌ندی ) بووه ، له ساڵی 1952 کراوه به قه‌زا ، یه‌که‌م قائیمقامیش ( شاکر فه‌تاح) بووه.
قه‌زای شه‌قڵاوه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره‌و که‌وتۆته به‌شی باکوری رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێرو (50) کم لێیه‌وه دووره ، زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی له هۆزی خۆشناون ، پێکیاته‌ی خه‌لکی شه‌قلاوه موسلمان و مه‌سیحین ، جاران جوله‌که‌شی لێ هه‌بووه ، دواتر به‌ره‌و ئیسرائیل کۆچیان کردووه. درێژه >>
سه‌رچاوه‌ی ناوی شه‌قلاوه تا ئێستا یه‌کلا نه‌بۆته‌وه ، کۆنترین سه‌رچاوه‌ش که‌وا ناوی شه‌قلاوه‌ی تێدا هاتبێ (معجم البلدان) ی ( یاقووتی حه‌مه‌وی ) یه.،، له ساڵی (626)ی کۆچی که به (شقلاباذ) ناوی هێناوه و ده‌لێ :(بفتح شین وسکون القاف ، قریه کبیرة ملیحة في لحف الجبل المطل علی اربل ذات کروم کثیرة، وبساتین وافرة ، ینقل عنبها الی اربل العام بطوله فیکفیهم، بینها وبین اربل ثمانیة فراسخ ) واتا : گوندێکی گه‌وره‌و دڵگیره له بناری ئه‌و چیایه‌ی به‌سه‌ر هه‌ولێر درێژبۆته‌وه ، مێوی زۆر‌و ، باخی به‌رفراوانی هه‌یه ، ترێیه‌که‌ی به‌درێژایی ساڵ بۆ هه‌ولێر ده‌گواسترێته‌وه که به‌شیان ده‌کات ، نێوانی تالی له‌گڵ (8) قۆناغه
له چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی دیکه‌ش ناوی شه‌قڵاوه هاتوه و ، ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ناولێنانی هاتووه هه‌مووی به بۆچوونی نووسه‌ره‌کان بووه یان بۆچوونی که‌سانی دیکه‌ن، هه‌ندێکیان پێیان وایه له شه‌قبوونی ئه‌و دۆله هاتووه که شه‌قڵاوه‌ی تێدا درووست بووه ، که له نێوان چیای سه‌فین وبه‌رزایی ۆسرک دروست بووه ، هه‌ندێکی دیکه پێیان وایه که ئه‌م ناوه له شاقوڵی به‌گ وه‌رگیرابێ که له سه‌رده‌می سلێمانی قانوونیحوکمڕانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی کردووه ، مه‌لا جه‌میلی ڕۆژبه‌یانیش پێیوایه له یه‌کگرتنی هه‌ردوو وشه‌ی (شه‌قل ئاوا) هاتووه ، به مانای ئاوه‌دان به دار ، شاماشه میخایل ده‌ڵێ هه‌ر ( شه‌قاوه‌ک ئاوه) ، به هه‌ر حاڵ ، به‌ڕای من تا ئێستا بۆچوونه‌که‌ی مه‌لا جه‌میل له هه‌موویان زیاتر له راستیه‌وه نزیکه ، چونکه خه‌ڵکی ناوچه‌که به داریان گوتووه (شه‌قرا )و (ئاوا)ش بۆ زۆر شوێنی دیکه بۆته پاشکۆ که مانای ئاوه‌دانی ده‌به‌خشیت ، ئێستاش خه‌ڵکی ناوچه‌که ده‌ڵێن(شه‌قراوه) نه‌ک (شه‌قڵاوه)
شه‌قڵاوه به‌هۆی سروشتی ره‌نگین و هه‌وای فێنک و سازگاری ، بووه‌ته گه‌وره‌ترین هاوینه‌هه‌واری کوردستان و عێراق ، ساڵانه به سادان هه‌زار میوان ڕووی تێده‌کات ، له ڕووی ئابوورییه‌وه، بزاڤی گه‌شتیاری سه‌رچاوه‌ی داهاتتی به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی کاسبکاری شيقڵاوه‌یه ، خه‌ڵک و که‌رتی تایبه‌ت زیاتر بایه‌خیان به لایه‌نی گه‌شتیاری داوه، کاریگه‌ری ئه‌و بواره به‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ژیانی خه‌ڵکی شاره‌که ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه ، بۆیه شه‌قڵاوه هه‌رده‌م بیری نه‌ته‌وایه‌تی و ڕحشنبیری کراوتربووه ، شه‌قلاوه شاری ئارام به‌خش و خۆشه‌ویستی و به‌یه‌که‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌و ئایتریاکان بووه، ژیان له شه‌قڵاوه رێچکه‌یه‌کی هاوبه‌شی هایه ، هه‌موو لایه‌ک به‌ڕێزه‌وه به‌رامبه‌ر به پیرۆزیه‌کانی یه‌کدی ره‌فتاریان کردووه ، به ڕادده‌یه‌ک چه‌ندین مه‌زاری اوبه‌ش له نێوان موسلمان و مه‌سیحیه‌کان هه‌یه که هه‌ر دوولا به پیرۆزی ده‌زانن، بۆ نموونه مه‌زاری (شێخ وسوره‌حمان) هه‌مان مه‌زاری (مار ربه‌ن بویا)ی مه‌سیحیه‌کانه ، ئه‌وان زیاتر به‌یاخیان پێداوه‌و ساڵانه له رۆژی هه‌ینی هه‌فته‌ی دووه‌می پاش جه‌ژنی (القیامه) له هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و عێراق مه‌سیحیه‌کان بۆ پیرۆزکردنی یادی (ره‌به‌ن بێری ) سه‌ردانی ئه‌و مه‌زره ده‌که‌ن . شه‌قلاوه له هه‌موو بواره‌کانی ژیان مێژوویه‌کی پڕ سه‌روه‌ریی هه‌یه ، له نێو ئه‌م سایته ده‌توانی بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی به‌شه‌کانی بکه‌ی.
سه‌رباز خۆشناو




































