ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه پۆست
ره‌نگه له ديدى كه‌سانى ديكه ،شه‌قڵاوه به‌پێى ئه‌و پێگه‌يه‌ى كه له نێو بزاڤى رۆشنبيريدا هه‌يه‌تى ، هه‌ڵگرتنى هه‌نگاوێكى له‌م شێوه‌يه كارێكى دره‌نگ وه‌خت بێت،ئه‌مه راستييه‌كى تێدايه, به‌ڵام ده‌زانين كه‌سانێك به‌ر له ئێمه به هه‌مان هه‌ست و سۆزه‌وه ئه‌و ئه‌ركه‌يان به‌پێى تواناكانى خۆيان له ئه‌ستۆ گرتووه‌و كاريان بۆ كردووه، به‌شێوازى ديكه‌ش له‌به‌رفراوانكردنى زه‌مينه‌ى بوارى رۆشنبيرى كارى گه‌وره ئه‌نجامدراون، شه‌قڵاوه پۆست په‌نجه‌ره‌يه‌كى ديكه‌يه كه سه‌ر به‌سه‌ردنيادا ده‌گرێت، سه‌كۆيه‌كى رووناكتره بۆ ده‌ر خستنى شه‌قڵاوه به به‌رچاوى جيهان، ئه‌م هه‌نگاوه له‌سه‌ر كۆڵه‌گه‌ى چه‌ند بنه‌مايه‌كى به‌هێز بنيادنراوه، بۆيه به‌رچاومان روونه كه وه‌ك مێرگێكى پڕگول هه‌موو ته‌مه‌نى به به‌هارێكى ره‌نگاوڕه‌نگ درێژده‌بێته‌وه.
شه‌قڵاوه پۆست جێگره‌وه‌ى هيچ هه‌نگاوێكى پێشخۆى نييه، شوێن رێچكه‌ى هيچ هه‌نگاوێكيش ناسرِێته‌وه،شه‌قڵاوه پۆست له‌نيو باوه‌شى شه‌قڵاوه گه‌شه‌ده‌كات، بۆيه‌ئه‌وانه‌ى كاران يان هاوكارى ئه‌و پۆسته‌ن، قورسترين ئه‌رك به كارى خۆيا ده‌زانن ، ئه‌وه ماوه‌بڵێين كه له‌م پيناوه‌داچه‌ندين گردبوونه‌وه‌و،راگۆرينه‌وه ئه‌نجامدرا تا ئه‌م هه‌نگاوه كه‌وته جووڵه، كه‌سانێك
له‌پشت ئه‌و كاره پيرۆزه‌وه‌ن، به‌ڵام ده‌توانين بڵێين هه‌ره‌زۆرى رۆشنبيرانيش وه‌ك پاڵپشتێكى پته‌و رۆڵيان تێدا بينيوه، به‌رده‌وامى دان و زياتركردنى گورِو تينى ئه‌و هه‌نگاوه، ئه‌ركێكى قورستره و پێويستيى به هاوكاريى هه‌مووانه،.شه‌قڵاوه پۆست سه‌كۆى هه‌مووانه‌و پاوانى تاكه كه‌سێك و گروپێك و لايه‌نێك نييه، ئه‌وه‌ى خزمه‌تى تێدابكات خاوه‌نى راسته‌قينه‌ى شه‌قڵاوه پۆسته.




































