|
|
|
لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی سه‌كۆكانی شه‌قڵاوه پۆست ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه پۆست ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه په‌یوه‌ندی |
|
|
#1 |
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Oct 2009
المشاركات: 106
|
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت حه‌ز بکات ئایا ده‌توانێ ده‌زگای زاو زێی مێرده‌كه‌ی بمژێت؟
بسم الله الرحمن الرحیم بۆ به‌رێز مامۆستا حه‌سه‌ن پینجوینی سلاوی خودای گه‌وره‌ت لێ‌بیت من پرسیارێکه‌م هه‌یه و هه‌ست به شه‌رم ده‌که‌م پرسیاره‌که‌ت لێبکه‌م، به‌لام وابزانم شه‌رم نییه له دیندا ئه‌گه‌ر ئافره‌ت حه‌ز بکات ئایا ده‌توانێ زه‌که‌ری مێرده‌كه‌ی بمژێت؟ جا تکایه له‌م باره‌وه حوكمي شه‌رعمان بۆ ڕوون بكه‌ره‌وه. خوا جه‌زای خێرت بداته‌وه. {...... ....} برای باش كاك...... .... سڵاوی خوا له‌تویش بێت.. پاش سوپاس و ستایش بۆ خوا‌و سلاو بۆگیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و یار و یاوه‌ر و ئال و به‌یتی. پوخته‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ت ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه قیزی بێت ئه‌وكاره بكات، و ده‌زگای زاو زێی مێرده‌كه‌یشی مه‌زی پێوه نه‌بێ ئه‌وا دروسته، به‌لاَم ئه‌گه‌ر مه‌زی پێوه‌بوو ئه‌وه حه‌رامه و نابێ ده‌می تێوه بدات.. و خوايش ئاگادارتره. چه‌ندجارێك له‌م باره‌وه پرسیارم بۆ هاتووه، وا هه‌ستم نه‌كردووه خاوه‌ن پرسیاره‌كه پێویستی پێی بووبێت، و وا هه‌ستم كردووه بۆ وروشاندنی مه‌سه‌له‌كه بێت زیاتر تا پێویستی، له‌راستیدا من پێم خۆش نییه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره جنسییانه بده‌مه‌وه، به‌لاَم ئه‌م جاره‌یان هه‌ستم كرد كه خاوه‌ن پرسیاره‌كه پێویستی وای لێكردووه پرسیاره‌كه بكات، و له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته حوكمی شه‌رع روون بكرێته‌وه، تا له‌وباره‌وه به‌رچاو روون بن.. بۆیه وه‌ڵامی خاوه‌ن پرسیاره‌كه‌م نارده‌وه بۆ ئێمێله‌كه‌ی خۆی و لێم پرسی: ئه‌و ناوه ئه‌گه‌ر ناوی خۆته ئه‌وا ناوه‌كه‌ت بڵاو ناكه‌مه‌وه كاتێ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌م له سایته‌كه‌دا بڵاو كرده‌وه، ئه‌ویش وه‌ڵامی دامه‌وه كه ناوی خۆیه‌تی، بۆیه جێی ناوه‌كه‌یم به خاڵ داناوه.. هیوادارم ئیتر له‌م باره‌وه پرسیارم بۆ نه‌یه‌ت.. خوای باڵاده‌ست هه‌موو له‌زه‌ت وه‌رگرتنێكی له‌یه‌كتر بۆ ژن و مێرد حه‌ڵال كردووه جگه له‌م حاله‌تانه: جیماع له‌كاتی حه‌یز و خوێنی دوای مناڵبوون، تا پاكبوونه‌وه‌یان، و جیماع له كۆمه‌وه، وه‌ك قه‌مومی لووت، و جیماع له كاتی رۆژوودا، و جیماع له‌كاتی حه‌جدا پێش ئیحرام شكاندن.. ئه‌وه‌ی كه له په‌یوه‌ندی جینسی نێوان ژن و مێردا حه‌رام بێت ته‌نيا ئه‌مانه‌يه كه باسكران، له‌كاتی حه‌یز و خوێنی مانگانه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جیماع له‌گه‌ل خێزانه‌كه‌یا دروست نییه تا پاك ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌پێی ده‌قی ئایه‌ت كه ده‌فه‌رموێ:" وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ..." البقرة/ 222. واته: له‌باره‌ی جیماع كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی حه‌یزاداره‌وه پرسیارت لێده‌كه‌ن پێیان بڵێ: كاری وا ئازار و ده‌رده‌و له‌كاتی حه‌یزا خۆ له جیماعكردن له‌ته‌كیانا به‌دوور بگرن تا پاك ده‌بنه‌وه.. به‌نیسبه‌ت كاری وه‌ك قه‌ومی لووتیشه‌وه خوا چوونه لای ئافره‌تی له‌كۆمه‌وه حه‌رام كردووه، چونكه ئه‌وه شوێنی تۆ چاندن نییه‌و تۆی تیا سه‌وز نابێت، ئه‌وه‌ته ده‌فه‌رموێ: فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ " سورة البقرة/ 222. كاتێ خۆیان پاك كرده‌وه له‌وشوێنه‌وه كه خوا بۆی حه‌ڵال كردون بڕۆنه لایان، خوا تۆبه‌كارانی خۆش ده‌وێت و ئه‌وانه‌شی خۆش ده‌وێت كه خۆیان پاك راده‌گرن. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:" نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ، وَقَدِّمُوا لأَنْفُسِكُمْ، وَاتَّقُوا اللَّهَ، وَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ مُلاقُوهُ، وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ. " سورة البقرة/ 223. واته: ژنه‌كانتان كێڵگه‌ی ئێوه‌ن، چۆنتان پێخۆش بوو بڕۆن بۆ كێڵگه‌كه‌تان، وتۆی تیا بچێنن، و ده‌ست پێشكه‌ریش بن بۆخۆتان، و له‌خوا بترسن و خۆتان له‌گوناه بپارێزن،و بیشزانن كه به‌خوای خۆتان ده‌گه‌ن، و ئه‌م مژده‌یه‌ش به ئیمانداران بده.. زانایان له‌واتای {ده‌ست پێشكه‌ربن}دا فه‌رموویانه: مه‌به‌ست پێشه‌كی دروستبوون و جیماعه له‌گه‌ڵ خێزانا، وه‌ك ده‌ست بازی و ماچ و مۆچ، واته: وه‌ك ئاژه‌ڵ نه‌بن له‌وكاره‌یاندا.. هه‌روه‌ها به‌ڵگه له‌سه‌ر حه‌رامبوونی جیماع له كاتی به‌رۆژووبووندا ئه‌و فه‌رمووده سه‌حیحانه‌یه كه هاتووه، وه‌ك ئه‌م فه‌رمووده‌یه: پیاوێك هاته خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم وعه‌رزی كرد: قوربان تیاچووم! فه‌رمووی: چیت لێ قه‌وماوه؟ عه‌رزی كرد: رۆژووه‌كه‌م به جیماع شكاندووه، فه‌رمووی: ده‌توانی به‌نده‌یه‌ك ئازاد بكه‌یت؟ گوتی: نه‌خێر، فه‌رمووی: ده‌توانی دوومانگ له‌سه‌ر یه‌ك به‌رۆژووبیت؟ گوتی: ناتوانم.. فه‌رمووی: ده‌توانی نانی شه‌ست هه‌ژار بده‌یت، عه‌رزی كرد نه‌خێر.. فه‌رمووی: دابنیشه.. ئه‌ویش دانیشت، به‌رچینه‌یه‌كی گه‌وره خورمایان هێنا بۆ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: ئه‌وه ببه و بیبه‌خشه‌وه.. عه‌رزی كرد قوربان! بیده‌م به‌كه‌سێك له‌خۆمان هه‌ژارتر بێت؟ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌ستی كرد به پێكه‌نین تا خرێكانی ده‌ركه‌وت و فه‌رمووی: برۆ ده‌رخواردی مناڵه‌كانتی بده !! " جا‌ء رجل إلى النبي صلى الله عليه وسلم فقال: هلكت. قال: ( ما شأنك ). قال: وقعت على امرأتي في رمضان، قال: ( تستطيع أن تعتق رقبة ). قال: لا. قال: ( فهل تستطيع أن تصوم شهرين متتابعين ). قال: لا. قال: ( فهل تستطيع أن تطعم ستين مسكينا ). قال: لا. قال: ( اجلس ). فجلس ، فأتي النبي صلى الله عليه وسلم بعرق فيه تمر- والعرق المكتل الضخم- قا ل خذ هذا فتصدق به). قال: أعلى أفقر منا؟ فضحك النبي صلى الله عليه وسلم حتى بدت نواجذه، قال: ( أطعمه عيالك )". الراوي: أبو هريرة، المحدث: البخاري - المصدر: صحيح البخاري - الصفحة أو الرقم: 6709 . هه‌روه‌ها به‌ڵگه له‌سه‌ر حه‌رامبوونی جیماع له كاتی حه‌جدا پێش ئيحرام شكاندن ئه‌و فه‌رمووده سه‌حیحانه‌یه كه هاتووه، وه‌ك ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ئیبنو عه‌بباس بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه: پێغه‌ممه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم حه‌زره‌تی مه‌یمونه‌ی له‌كاتی ئیحراما ماره‌كرد، به‌لاَم نه‌چووه لای تا كاتێ ئیحرامی شكاند، چونكه له‌كاتی ئیحرامدا حه‌رامه پیاو جیماع له‌ته‌ك خێزانیا بكات. " تزوج النبي صلى الله عليه وسلم ميمونة وهو محرم ، وبنى بها وهو حلال... " ، الراوي: عبدالله بن عباس المحدث: البخاري - المصدر: صحيح البخاري - الصفحة أو الرقم: 4258. بۆ ژن و مێرد هه‌موو جۆره چێژ وه‌رگرتنێك له‌یه‌كتر دروسته، جگه له‌وانه‌ی باسكران كه خوا حه‌رامی كردووه، هیچ شتێكی تر له‌و نێوانه‌دا حه‌رام نییه، و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی ژن و مێرد رێسا تیایا حه‌ڵال بوونه، به‌لاَم به‌كارهێنانی جۆره په‌یوه‌ندیه‌كی جینسی ئه‌گه‌ر ده‌بووه هۆی زیان گه‌یاندن به ژن و میرد یا به‌یه‌كێكیان ئه‌وه حه‌رام ده‌بێت، له‌به‌ر زیانه‌كه‌ی نه‌ك له‌به‌رخۆی، به‌ڵگه‌ش ئه‌و فه‌رمووده دروسته‌یه كه ده‌فه‌رموێ: " لاضَررَ و لاضِرارَ " صححه الألبانی فی السلسله الصحیحة- الصفحة أو الرقم: 250 واته: له ئیسلامدا دروست نییه زیان به‌كه‌سێك بگه‌ینیت، و زیانیش له‌كه‌سێكی تره‌وه قبوولَ بكه‌يت. # # # به‌نیسبه‌ت پرسیاره‌كه‌وه له‌باره‌ی لستنه‌وه‌و مژینی {زه‌كه‌ر}واته: ده‌زگای نێرینه‌یی پیاو، یا { فه‌رج } واته: ده‌زگای مێنه‌یی ژن، ئه‌گه‌ر له‌مێرده‌وه بێت بۆ ژنی خۆی، یا له‌ژنه‌وه بێت بۆ مێردی خۆی، به‌پێی بۆچوونی زانایانی شه‌رعزان هیچ گوناهێكی تیا نییه، وحه‌رام نییه، به‌مه‌رجێ به میز و مه‌زی پیس نه‌بووبێت، هه‌روه‌ها زۆركردنی تیا نه‌بێت له‌لایه‌ن مێرده‌وه بۆ ژنه‌كه‌ی. به‌ڵام زانایان پێیان وایه: ئه‌م كارانه له‌گه‌ڵ زه‌وقی مرۆڤی سه‌نگیندا ناگونجێن، و له‌سروشتی كه‌سانی سروشت پاكه‌وه دوورن، و باشتر وایه ئینسان لێیان دوور بكه‌وێته‌وه.. هه‌ندێك له پزیشكه‌كان ئه‌وكاره‌یان پێ باش نییه، چونكه ده‌ڵێن: كۆمه‌ڵێ ده‌ردو داوی جنسی هه‌یه له‌وانه‌یه له پیاوه‌كه‌دا هه‌بێ و ئافره‌ته‌كه پێی نه‌زانێ و به‌هۆی لستنه‌وه یامژینه‌وه بۆ ئافره‌ته‌كه ده‌گوێزرێته‌وه.. هه‌ندێ جار له‌ده‌زگای مێینه‌یی ئافره‌ته‌كه‌دا مشه‌خۆرو{فطريات}و به‌كتریا وميكرۆب خۆ حه‌شار ده‌دات، وله‌رێی ده‌مه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ پیاوه‌كه.. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك فه‌حسی سه‌رجێگایان بۆ بكرێت، بۆ دڵنیابوون له تووش نه‌بوونیان.. بۆئه‌م مه‌سه‌له‌ی مژین ولستنه‌وه‌یه سه‌رم له‌رای زانایانی هاوچه‌رخ دا چ ئه‌وانه‌ی شوێن رێره‌وی مه‌زه‌بێكی فیقهی دياريكراو ده‌كه‌ون،و چ ئه‌وانه‌ش كه شوێن مه‌زه‌بێك ناكه‌ون، زانایانی هه‌ردوو قوتابخانه‌كه رایان وایه ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه پیسی پێوه نه‌بێت وه‌ك میز ومه‌زی ئه‌وه به‌حه‌رام دانانرێ، به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سروشتی سه‌لیمی ئینسان قیزی لێ ده‌شێوێته‌وه ناڵێن: حه‌رامه، به‌لاَم پێيان باش نیییه، چونكه له‌وانه‌یه ناو فه‌رجی ئافره‌ته‌كه نه‌خۆشی تياهه‌بێ، ومێرده‌كه پێی نه‌زانێ، كاتێك زمانی خسته ئه‌و شوێنه‌وه تووشی زیان ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه خۆی لێ بپارێزێت. هه‌روه‌ها توێژینه‌وه تازه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه له نێوان په‌یوه‌ندی جینسی ده‌م و تووش بوون به‌شێرپه‌نجه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی توند‌و تۆڵ هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پزیشكی پسپۆڕه‌وه پشت راست بكرێته‌وه، بێگومان فتوا به‌حه‌رامبوونی ده‌درێت.. به‌ڵام ئه‌مه هه‌واڵێكه و له گوڤارێكی زانستی فه‌ره‌نسیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ناوی " نیوسینتیست " ئه‌م گوڤاره بڵاوی كردۆته‌وه توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ر 1600 نه‌خۆشدا كراوه له‌وانه‌ی سه‌ره‌تانی ده‌میان هه‌بووه له‌ئه‌وروپاو كه‌نه‌دا و ئوسترالیا، و كووبا و سووداندا، و پاشان به‌راوردی پێكراوه له‌گه‌ل 1700 كه‌سی له‌شساغدا له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا ده‌ڵێت: مومكینه به‌كارهێنانی ده‌م بۆ جینس سه‌ربكێشێ بۆ تووشبوون به‌شێر په‌نجه‌ی ده‌م و زار. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: توێژه‌ره‌وانی وه‌كاله‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه‌كانی سه‌ره‌تان له شاری لیونی فه‌ره‌نسی ئه‌وه‌یان ده‌رخست كه رێژه‌ی یه‌كێ له‌وتاقمه ڤایرۆسانه‌ی به‌شه‌ری كه كورتكراوه‌كه‌ی: {HPV}یه له‌ناو ئه‌و نه‌خۆشانه‌دا كه كاری جینسی له‌رێی ده‌میانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن سێ به‌رابه‌ر زیاتره له‌و نه‌خۆشانه‌ی ئه‌وكاره ناكه‌ن.. هه‌مان گوڤاری ئینگلیزی زمان ده‌ڵێت: توێژه‌ره‌وه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه لستنه‌وه‌ی ده‌زگای نێرینه‌يی پیاو به‌زمان مومكینه ببێته هۆی وه‌ره‌می ده‌م.. له‌به‌ر هه‌موو ئه‌مانه باشتر وایه ئينسان خۆی لێ بپارێزێت. وخوايش ئاگادارتره ئه‌م / بابه‌ته‌م وه‌ك وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌وپسياره به‌لامه‌وه گرنگ بوو له‌سايتی (مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوێنی ) وه‌رگرتوه www.penjweny.org/article/509 التعديل الأخير تم بواسطة : مه روان بتاريخ 08-16-2010 الساعة 01:49 PM. |
|
|
|
|
|
#2 |
|
سه‌رپه‌رشتياری به‌شی وه‌رزش
تاريخ التسجيل: May 2009
المشاركات: 295
|
ده‌ست خۆش کاک مه‌روان
به‌راستي تا بڵێي بابه‌ته‌کي به‌سود بوو تخوا بێ به‌شمان مه‌که له بابه‌تي باش
__________________
|
|
|
|
|
|
#3 |
|
ئه‌ندامی كارا
تاريخ التسجيل: Mar 2009
المشاركات: 232
|
كاك مه‌ڕوان بابه‌تێكی زۆر گرنگت داناوه له دين شه‌رم نيه به‌لام نه‌زانی گوناحه
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و روونكردنه‌وه |
|
|
|
|
|
#4 |
|
ئه‌ندامی كارا
تاريخ التسجيل: Jul 2009
المشاركات: 267
|
ده ستخؤش كاكه مه روان
بابـه تيكى بـه سودت باس كـردووه چونـكه ئه م جؤره بـابه تانه له ناو كؤمه لگه ى ئيمه دا خه لكه كه زانياريه كى واى له سه ر نيه.... بؤيه بــه پيويستى ده زانم تاكه كانى كؤمه لــگاكه ى ئيمه له م بابه تانه زانيارى وه ربكرن... هةربزى كاكه مروان التعديل الأخير تم بواسطة : hemdad namo بتاريخ 08-25-2010 الساعة 02:37 PM. |
|
|
|
|
|
#5 |
|
ئه‌ندام
|
ئه‌م كارانه له‌گه‌ڵ زه‌وقی مرۆڤی سه‌نگیندا ناگونجێن، و له‌سروشتی كه‌سانی سروشت پاكه‌وه دوورن، و باشتر وایه ئینسان لێیان دوور بكه‌وێته‌وه
|
|
|
|
![]() |
| أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع |
| طرق مشاهدة الموضوع | |
|
|