|
|
|
لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی سه‌كۆكانی شه‌قڵاوه پۆست ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه پۆست ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه په‌یوه‌ندی |
|
|||||||
| التعليمات | قائمة الأعضاء | التقويم | البحث | مشاركات اليوم | اجعل جميع المنتديات مقروءة |
| پرسیار و وه‌لام ئه‌م به‌شه وه‌لام دانه‌وه‌ی تایبه‌ته به مامۆستا مه‌لا کامه‌ران سه‌رپه‌رشتیاری ده‌کات له وه‌لام دانه‌وه و هه‌ر وه‌لام و ناوی مامۆستای وه‌لامده‌ر له به‌رامبه‌ری ده‌نوسرێت هیج که‌س بۆی نی یهسهربهخۆ وه‌لام بداته‌وه |
![]() |
|
|
أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع | طرق مشاهدة الموضوع |
|
|
#1 |
|
ئه‌ندامی زۆر كارا
|
مامؤستا كامه‌ران السلام عليكم ورحمة الله وبركاته هيوادارم له‌م چه‌ند دێره نووسينهدا وه‌ڵامێكی پوختم بده‌يته‌وه وه رزگارم بكه‌يت له دوودڵی....انشاء الله...لهرۆژطارى ئيمرؤماندا زيادكردن لة ديندا زؤر بووة و بۆته كۆله‌كه‌ی ئيمانی هه‌ندێك له‌خه‌لكی ..پرسياره‌كه‌م لێره ئه‌وه‌يه ..بدعه‌ی حسنة لهديندا بوونی هه‌يه ياخوود به‌ڵگه‌مان هه‌يه كه بدعه‌ی حسنة هه‌بێت.؟.ئايا هيچ قه‌ولێكی خودای گه‌وره و پێغه‌مبه‌رمان (ص)له‌سه‌ره....؟بۆيه من گوێبيستی خه‌لكی ده‌بم ده‌ڵێت ئه‌مه . بدعه‌ی حسنهيه..و دوای پيغهمبهر(ص)هاتۆته كاوه؟؟؟؟..ئێمه زانيمان كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (ص)پهيامه پيرۆزه‌كه‌ی به‌بێ زياد و كه‌م به ئێمه راگه‌ياند....جا چ؟پێويست ده‌كات ئێمه له‌خۆمان شتێك زياد بكه‌ين كه پيغهمبهر(ص)نهيكردبێت...نموونه..يادكردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رمان ص؟؟؟ئايا هێچ ئايه‌تێك يان فهرموودهيهك هه‌يه كه به‌ڵگه‌بێت له‌سه‌ر يادكردنه‌وه‌ی پيغهمبهر ص ؟؟ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر ص زانيبێتی كه يادكردنه‌وه جائيزه ..ئه‌وا پێی دهگووتين...كهپێشی نهگووتين دياره خيانه‌تی له راگه‌ياندنی پهيامه پيرۆزه‌كه‌ی كردووه.!!!!ئايا ئه‌مه ده‌چێته ئه‌قڵ ئهگهرپێغهمبهرمان ص خيانه‌تی كردبێت....!!!كه‌واته گوناهه‌كه دوگهرێتهوه سه‌ر ئێمه گه‌ر ئه‌نجامی بده‌ين....ياخوود بۆچی چوار خهليفهكان ره‌زای خوايان لێبيت ئه‌نجاميان نه‌داوه؟.؟؟؟؟؟؟؟؟ بۆيه حهديثێكهی صحيحمان هه‌يه....زۆربه‌ی كاتيش ده‌يڵێين به‌لام كرده‌وه‌ی پێناكهين ..........كه پێغه‌مبه‌رمان ص ده‌فه‌رموێت (كل محدثة بدعة وكل بدعة ضلالة، وكل ضلالة في النار) .بۆيه حه‌زده‌كه‌م ووشه‌ی (كل)مان بۆ شيبكهيتهوه كه هه‌موو بدعهيهك كه‌له ئايين كرابێت و قه‌ولی له‌سه‌ر نه‌بێت و ئێمه ئه‌نجامی بده‌ين والسلام عليكم ورحمةالله وبركاته
__________________
|
|
|
|
|
|
#2 |
|
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى ئاينى
تاريخ التسجيل: Sep 2007
المشاركات: 550
|
بسم الله الرحمن الرحيم براكه‌م كاك دابين سلاوی خوا له تۆش بێت ئه‌وه‌ی كه رێگای لێ گيراوه له بيدعه و زياد كردن ئه‌وه‌يه له‌سه‌ر ئه‌سلی دين و بنچينهكانی زياد بكرێ بۆ نمونه له جياتی پێنج نوێژ بكريته شه‌ش نوێژ له شه‌و ورۆژێكدا هه‌تا له سونه‌ته‌كان بۆ نمونهنوێژی چێشته‌نگاو دوازده ركاته كهسيك بلێ من توانام زياتره زياتر ده‌كه‌م ئه‌مه‌ش نابێ وه بيدعه كارێكه زۆر خراپه هه‌تا هه‌ندێ له زانايان فهرمويانه ته‌وبه كردن له‌و گوناهانه‌ی جگه له بيدعه واته له شه‌هوه‌ته‌وه كه‌سێك ته‌وبه بكات بهمانايهكی تر هۆكاری گوناهه‌كانی له شه‌هوه‌ته‌وه بێت ته‌وبه بكات ته‌وبه‌كه‌ی نزيكتره له قه‌بول بون له‌و كه‌سه‌ی كه‌وا خاوه‌نی بيدعهيه چونكه بيدعه چيهكه خه‌لكی تريشی فێركردوه ئه‌گه‌ر خۆيشی ته‌وبه بكات ئه‌وا خه‌لكانێك ماون له‌سه‌ر قسه‌و برياری ئه‌و بيدعهكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆيه لێره‌و به بۆچونی هه‌ندێك بيدعه دوبه‌شی هه‌يه چاك و خراپ ئه‌ويش بينا له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رموده ((من سن في الاسلام سنة حسنة فله اجرها واجر من عمل بها الى يوم القيامة من غير ان ينقص من اجورهم شيئا، ومن سن سنة سيئة فعليه وزرها و وزر من عمل بها الى يوم القيامة من غير ان ينقص من اوزارهم شيئا))ووشه‌ی (سن) به‌مانای ريگادانان و به‌رنامه دانان دێت واته هه‌ر كه‌سيكی ره‌وشت و رێگا‌و به‌رنامه‌ی چاك بۆ خه‌لك دابرێژێ ئه‌وا خێری خۆی ههيهو خێری ئه‌وكه‌سه‌ش كه كار به قسه‌ی ئه‌و ده‌كات تا رۆژی قيامه‌ت بێ ئه‌وه‌ی له پاداشی خه‌لكه‌كه كه‌م بكرێته‌وه ، وه ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی خراپ دارێژێ گوناهی له‌سه‌ره و گوناهی ئه‌وانه‌شی له مله كه به قسه‌ی ئه‌و ده‌كه‌ن تا رۆژی قيامه‌ت بێ ئه‌وه‌ی له تاوانی ئه‌و تاوانبارانه كه‌م بكاته‌وه . جا براكه‌م مه‌سه‌له‌ی مولود خوێندنه‌وه ئه‌مه دياره كه نه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم و نه له‌سه‌رده‌می خهليفه راشيدينهكان و نه‌له‌سه‌رده‌می تابعينهكان نه‌كراوه بهلكهو له‌سه‌رده‌می سولتان مزفر بوه كه نزيكه‌ی با هه‌شسه‌د سال يان كه‌متر يان زياتر بێت ، راسته ئه‌وه‌ی كهدهكری نه‌بوه به‌لام هه‌ندێ شتی تێدايه له ئه‌سلی سونه‌ته بۆ نمونه ئامۆژگاری كردنی خه‌لك گيرانهوه باسی ژيانی پێغه‌مبه‌ر و صحابهكان و صلوات لێدان به‌لام كۆكردنه‌وه‌ی له‌يه‌ك حاله‌ت به‌م شێوه‌يه نه‌كراوه ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نيه دين كه‌م و كوری هه‌بوه ئێمه ته‌واوی بكه‌ين حاشا گه‌ر به‌و مه‌به‌سته بێ ئه‌و دژی ئايه‌تی قورئانه وه حاشا بۆ پێغه‌مبه‌ر و گشت پێغه‌مبه‌ران خيانهتين لێ رونهداوه و به‌ته‌واوی ئاينی خوايان راگه‌ياندوه بێ هيچ كه‌م و كوريهك منيش له‌گه‌ل جه‌نابت دام كه هه‌ندێ كار ده‌كرێ له‌و مهولودانه يه‌كجار وايان لێكردوه وه‌كو سونه‌تێكی موئه‌كه‌د ئه‌مه راست نيه بۆ نمونه زۆرجار خوێندراوه‌ته‌وه ئيمامی ئه‌بو به‌كر و ئه‌وانی تر فهرمويانه ئه‌وه‌ی دينارێك بكاته خێر به ناو ی مولود خوێندنه‌وه خێری هه‌نده هه‌نده زۆر ه ئه‌وه شتی وانيه و هه‌لبه‌ستراوه به ناوی ئه‌وان جا زۆر شتمان هه‌يه سونه‌ته بيدعهی كه‌وتۆته ناو بۆ نمونه سه‌له‌وات لێدان پاش بانگ سونه‌ته به‌لام شێوازه‌كه‌ی ئێستا بيدعهيه وه ته‌سبيحات كردن پاش نوێژان سونه‌ته به‌لام به‌و شێوازه‌ی ده‌كرێ بيدعهيه جا به‌پێی فه‌رموده‌ی رابردوو ئه‌مانه به بيدعهی چاكه دائه‌نرێن وه نمونه‌مان زۆرن ، خۆزگا ههمولايهك دهگهراينهوه سه‌ر كتابی خوا‌و ره‌وشت و سونه‌تی پيَغهمبهرمان و دور له بيدعه وه ئه‌و فه‌رموده‌مان جێ به جێ ده‌كرد (تركت فيكم أمرين ما ان تمسكتم بهما لن تضلوا ابدا كتاب الله وسنتي)) والله تعالی اعلم بالصواب هيوادارم حالی بهوبيت براكه‌م خوا سه‌ركه‌وتوت بكا ان شا‌ء الله تعالی
التعديل الأخير تم بواسطة : م.كامه ران بتاريخ 05-19-2010 الساعة 04:57 AM. |
|
|
|
|
|
#3 | |
|
ئه‌ندامی زۆر كارا
|
اقتباس:
سلاوي خودات ليبيت ماموستا كامران. ببوره كه دريزه بابه سه كه ده ده م.إنشاءالله خودا به شه فاعه ت بومان ده نوسيت إنشا الله.به لام زياتر حه ز ده كه م له يه كتري حالي بين. حه زده كه م ته نها ١به لكه بزانم كه زيادكردن ته نها له سه ر بنجينه كان بيشرعيه. راسته هه نديك له زانايان هه نديك زيادكردنيان له دين به بدعه ي حسنه داناوه .به لام هه موو زانا سه له فيه كانيش به يه ك بدعه يان داناوه.ئه ويش كه ناوي ته نها زيادكردن هاتووه له دين.بيغه مبه ر ص.له دوو حديث ئاكادارمان ده كاته وه.كه ده فه رمويت: من عمل عملا ليس عليه امرنا فهو رد..صحيح البخاري من احدث في امرنا هذا ماليس منه فهو رد..صحيح البخاري وه له لايه كي تر ئه م به لكه يه ي كه ئامازه م بيدابوو له برسياره كه.بيغه مبه ر ص.ده فه رمويت;كل محدثة بدعه وكل بدعة ضلالة وكل ضلالة في النار... بدعه جوريكي هه يه كه جائزه له دين ئه ويش ئه و بدعه يه كه نه كرابيت له سه رده مي بيغه مبه ر ص.دواتر كرابيت.كه ئه ميش به قه ولي بيغه مبه ر برياري له سه ر درابيت.نموونه وه ك .كوكردنه وه ي قورأن كه له سه رده مي بيغه مبه ر ص.نه كرابوو به لام قه ولي له سه ر درابوو كه ئه نجام بدريت.ياخود نويزي ته راوح به جه ماعه ت.به هه مان شيوه... سه ركه وتوبيت ماموستا كيان
__________________
التعديل الأخير تم بواسطة : دابین كامه‌ران بتاريخ 05-21-2010 الساعة 09:04 PM. |
|
|
|
|
|
|
#4 |
|
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى ئاينى
تاريخ التسجيل: Sep 2007
المشاركات: 550
|
زۆر سوپاس كاك دابين براكه‌م زۆر ئاساييه دريژه دان به بابه‌ت به تايبه‌تی ئه‌م پرسياره‌ی جه‌نابت كه بنچينهو ئه‌سلی ئاينهكهمانه ، مه‌سه‌له‌كی كوردی هه‌يه گۆم هه‌تا قۆر بێت مه‌له‌ی تێدا خۆشتره) كاكه دابين خۆی بيدعه ئه‌و كات حه‌رامه و بۆ ئاگره كاتێك له عيبادهت بێت وه‌كو مه‌سه‌له‌ی نوێژ‌و رۆژی .... ئه‌گينا مولود كردن عيبادهت نيه وه‌كو نمونه ، وه بيدعهمان هه‌يه كوفره وه‌كو زياد كردن و كه‌م كردنی ئه‌وشتانه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر ره‌تيان كردۆته‌وه‌و پێی رازی نين ئه‌مه له موسلمانتی ده‌رده‌چێ ، به‌لام وه‌كو گوتم مه‌سه‌له‌ی ته‌سبيحات و صلوات ئه‌وانه ناكا بيدعهی خراپ به‌لكو له ژێر مهشيئهتی خوايه لێی وه‌رده‌گری يان نا ئه‌وه به ويستی ئه‌وه ، ئيستا هه‌ندێك له‌و نمونانه‌ت بۆ دێنمه‌وه به‌راستی نه سونه‌ته‌و نهشهريعهتهو خراپترينی بيدعهيه و زۆريش له‌ناو كۆمه‌لگای ئێمه زۆرن :-
١- خوێندنه‌وه‌ی مولود پاش تازيه جا بۆ ژنان بێ يان بۆ پياوان . ٢- بردنی خواردن بۆ ناو مزگه‌وت له بۆنه‌ی تازيه بێت يان غه‌يری تازيه به‌تايبه‌تی سير و پياز و تورو ئه‌وشتانه‌ی تێدا ده‌خورێ كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم قه‌ده‌غه‌ی كردوه . ٣- دياری كردنی رۆژی دياری كرا‌و بۆ سه‌ر قه‌بران . ٤- هێنانی قورئان خوێن بۆ تازيهی پياو و ژنان به پاره سه‌رف كردن و به‌خێری ده‌زانن به‌لام له راستی دا وانيه به‌لكو ئه‌وكه‌سانه بۆخۆيان دايان ناوه كه بازرگانی به ئاينه‌كه ده‌كه‌ن وبژێوی خۆيان به‌و قورئان خوێندنه پهيادهكهن . زۆر شتی تر هه‌ن كه هه‌موم بۆ باس ناكرێ ئێستا به‌لام براكه‌م مه‌سه‌له‌ی تهروايح به جه‌ماعه‌ت و كۆكردنه‌وه‌ی قورئان ئه‌مه به بيدعه نازانين چونكه پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم له ريزی سونه‌تی داناوه ئه‌وه‌ی كه خهليفه راشيدينهكان كردويانه و فه‌رمانی به ئێمه‌داوه له قسه‌يان دهرنهچين فه‌رمو له‌گه‌ل ئه‌م فه‌رموده( عليكم بسنتى وسنة الخلفاء الراشدين من بعدي عضوا عليها بالنواجذ )واته بهلازمی و به پيهويستی بزانن ده‌ست گرتن به سونه‌تی من و سونه‌تی خوله‌فای راشيدينی پاشه من ده‌ست به سونهتهكانهوه بگرن به ددانه‌كانتان بيگرن . جا هه‌ر ئيشكالی تريشت هه‌يه له خزمهتداين به پێی توانا .والله تعالی اعلم |
|
|
|
|
|
#5 |
|
ئه‌ندامی زۆر كارا
|
سلاوي خوات ليبيت ماموستا كامران كيان.
حه زده كه م حالي ببين له و به لكه ي كه هيناوته وه(من سن في الاسلام.......)حديثيكي صحيحه..به لام ئه م حديثه ي بيغه مبه ر ص.له كاتيكه (له كاتي هاتنه خواره وه ي وه حي بو بيغه مبه ر ص.هه موو كوفتاريكي جاك .ئاييني بيروزي ئيسلام ريكي بيداوه..حديثه كه له كاتيكدايه .ئيمامي ابوبكر ره زاي خواي ليبيت خيريكي ئه نجامدا .كه خيركردن و كرتني ده ستي فه قير و هه زاران ئه كيكه له خوره وشته كاني ئيسلام.بويه بيغه مبه ر ص.ئه م حديثه ي فه رموو..الله اعلم بويه بدعه زور جيايه له كه ل سنه ي حسنه .بدعه زيادكردنه له دين.به لام سنه ي حسنه به ئاكاهينانه وه ي ره وشتيكي ئيسلامه. سه باره ت به تسبيحاتكردن هيج بدعه نيه به لام هه ركيز به ده نك نه كراوه.من تاوه كو ئيستا زور متابعه ده كه م له ريكاي خزمان و دوستان.تسبيحات به ده نك تاوه كو ئيستا بيزانم ته نها له وولاتي ئيمه يه.باشه ماموستا كيان بو جي له سعوديه هه نديك شت ناكريت ليره ده كريت؟كه مدبعي دينه.كه تاكه شوينه به بي ده ستكاري و بدعه له دين به يره وي فه رمايشته كاني خوا‌و بيخه مبه ر ده كه ن و شويني ئه م هه موو زانا سه له فيانه يه.خاوه ني كه وره ترين ليزنه ي فه توان(ليزنه ي فه تواي دايما.)يان ئيمه هه له ين؟ يان به و هه موو به لكانه وه سه له في و مه ككه ي بيغه مبه ر ص.و مه دينه ي بيروز هه له ن؟ بويه زوربه ي زانايان ١بدعه يان داناوه كه بدعه ي خه رابه يه.به لكو بدعه ي حسنة دوره له ميشكيان.ئه وان زياتر بشت ده به ستن به قورأن و سونة.نه ك راي خويان. ئه م بدعانه ي كه باستكردوون خودا خيرت بنوسيت هه موويان راستن.به لام زوربه ي خه لكي به خيريكي زوري ده زانن سه ربه رزبيت
__________________
التعديل الأخير تم بواسطة : دابین كامه‌ران بتاريخ 05-21-2010 الساعة 09:02 PM. |
|
|
|
|
|
#6 |
|
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى ئاينى
تاريخ التسجيل: Sep 2007
المشاركات: 550
|
[B]سلاوی خوات لێبێ به‌رێزه‌كه‌م قسه‌كانت زۆر راستن با يه‌كه بهيهكه باسی لێوه بكه‌ين .
١- سه‌باره‌ت به فه‌رموده‌كه تايبه‌ت نيه به ئيمامی ئه‌بوبه‌كر زۆرجاری واهه‌بووه پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم وه‌لامی صحابهيهكی داوه‌ته‌وه پرسياريان كردوه تايبه‌ته به ئه‌و دهيفهرموو نهخير بۆ هه‌مو ئومه‌ت . ٢- براكه‌م راسته مانای سونه‌ت جيايه به‌لام به‌وه‌ش ده‌گوترێ كه دارشتنی رێگايهك بێت جا به چاكه يان به خراپه بير له ماناكه‌ی بكه‌وه تۆ فه‌رموته مانای سنه‌ی حسنه((به ئاكاهينانه وه ي ره وشتيكي ئيسلامه.)) باشه‌ی ئه‌ی له سه‌ره‌تای فه‌رموده كه مانای سنه سئيه به چی پێناسه بكه‌ين ( ومن سن سنه سيئه) كه‌واته ئه‌نجامدان و دانانی ره‌وشتی خراپه‌و ناشه‌رعی ، وه بيدعه واته داهێنانی كارێك پێشتر نه‌بوه ، بۆ نمونه يه‌كێك له ناوه پيرۆزهكانی خوا (البديع) واته ئه‌و داهێنانانه‌ی خوا هيچ يهكی له پێشتر نمونه‌ی نه‌بووه و به كه‌ته‌لۆگ و خه‌ريته نه‌بوه _گه‌وره‌يی بۆ خوا _ به‌لكو داهێنانه‌كه پێشتر نه‌بوه بيدعهش له‌م بابهتهيه واته پێشتر له‌و جۆره كارانه نه‌بون ئێستا له ئارادان . ٣- كاكه دابين نهم گوتوه ته‌سبيحات بيدعهيه -استغفر الله - به‌لكو مه‌به‌ستم به ده‌نگ و بهههستانهوهو و به هاوار كردنه ، جه‌نابت كه باسی زانايانی سعوديه ده‌كه‌يت راسته زانای ناوبانگيان هه‌يه به‌لام ئه‌وان بۆ ئێمه مه‌رجه‌ع نين به‌لكو مه‌رجه‌عی هه‌موان قورئان وسونه‌ته حه‌رام له‌هه‌ر كوێيه‌ك بێت به‌به‌لگه‌ی ئايهت و فه‌رموده بێت هه‌ر حه‌رامه و حهلاليش به هه‌مان شێوه و سونه‌ت و بيدعهش به‌هه‌مان شێوه به‌لام ئه‌وان كه زۆر شت هه‌يه نه‌وه‌ك ته‌نها له كوردستان بهلكهو له زۆر ولاته ئيسلاميه‌كان ده‌كرێ ئه‌وان هه‌موی به بيدعه ده‌زانن بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی وه‌رگرن بۆ نمونه نيه‌ت هێنان له نوێژ و رۆژو ئيمه ئهلێين به دل واجبه و به‌زمان ئه‌گه‌ر بيلێ شتێكی باشه تا لێی تێك نه‌چێ به‌لام له‌لای ئه‌وان كه‌ناوی نيه‌تت هێنا يهكسهر ده‌لێن كوفره‌و بيدعهيه منيش ئه‌لێم نه‌وه‌كو لای خۆمان و نه‌وه‌كو ئه‌وانيش پاشان هه‌ندێ شت هه‌يه توندی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن جێگای خۆيه‌تی چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ن هه‌ر ئه‌سله‌ن خه‌لكه‌كه توشی هه‌له‌ی گه‌وره دێن ٤- ئه‌و خاله كه باس ده‌كه‌م تۆزێك هه‌ستياره هيوادارم ئه‌هلی ته‌ريقه‌ت (ده‌روێش و سۆفيهكان لێمان توره نه‌بن) به لام ده‌بێ قبولی حه‌قيقه‌تيش بكه‌ن : كاتێك له وولاتی سعوديه بيدعه په‌ره‌ی سه‌ند زانای به‌ناوبانگ محمد كوری عبد الوهاب ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ربێ شۆرشێكی زۆر گه‌وره‌ی به‌رپاكرد دژ به بيدعه كه ئه‌مه‌ش جێگای دلخۆشيه وه توانی به راستی سونه‌ت پیيرهیو بكات تا ئێستاش به‌لام له ولاتێكی وه‌كو (عيراق - سوريا - مصر - سودان - ) چه‌نده‌ها ولاتی تر ده‌سه‌لاتی بيدعه كاران زياتر بوو به‌هه‌مو شێوه‌يه‌ك زانابهناو بانهگهكانی ئه‌هلی سونهتيان ناشيرين كرد له پێش چاوی موسلمانان و وه‌كو (محمد كوری عبد الوهاب - ابن تيميه - ابن القيم ....) جارێك ابن تيميه ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ربێ فه‌رموی پارانه‌وه له مردو دروست نيه كه‌چی خه‌لكی ناحه‌ز لێيان كرد بهههلاو گوتيان ابن تيميه فه‌توای داوه ئه‌وه‌ی بچێته سه‌ر گۆری پياو چاكان كافره‌و ده‌بێ گۆره‌كان ده‌ربهێنرێن تا ئێستاش به چاوێكی سوك ته‌ماشای ئه‌م زانايه به‌رزه ده‌كه‌ن جا ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لێره‌وه باسی بكه‌م ئه‌و هه‌مو ده‌سه‌لاتدارانه‌ی كه هاتون ههمويان پشتگيری ته‌واوی ته‌كيه و خانه‌قاو شێخ(ريزم بۆ شێخه خواپهرستهكانو دلسۆزه‌كان كه هه‌م زانان و هه‌م خاوه‌ن ته‌قوا) ده‌روێش و سۆفی ده‌كه‌ن ده‌زانی له‌به‌رچی به هۆی ته‌كيه خانه‌قا خهلكيان له مزگه‌وته‌كان دوورخسته‌وه تا ده‌رس گوتنه‌وه‌و شاره‌زابون له سونه‌ت نه‌بێ و شێخه‌كانيان له جێگای مه‌لاكان دانا تا ته‌نها ته‌سبيحات و زيكر بكه‌ن له مانای شه‌ريعه‌تی ئاشكرا دوركه‌ونه‌وه بزانه ئێستاش هه‌ندێ به‌ناو شێخ و سۆفی و ده‌روێش هه‌ن دژ به مامۆستايان ره‌فتار ده‌كه‌ن چونكه مامۆستا ئه‌لێ ئه‌م شتی بيدعهيه راست هێرشی ده‌كه‌نه سه‌رو له‌ناو خه‌لك ريسوای ده‌كه‌ن چونكه مامۆستا بيدعهی به سونه‌ت دانه‌ناوه مه‌به‌ستم سوكايه‌تی كرد ن و هێرش كردنه سه‌ر هيچ لايه‌نێك نيه باس كاك دابين مه‌به‌ستم ئه‌وه‌يه ده‌زانی بۆ بيدعه هه‌نده زۆره له‌م ولاتانه ؟ وه له‌به‌رچی ئه‌وه‌نده مل ملانێی بيدعه ئه‌سته‌مه؟ براكه‌م خۆ ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێره‌ش وه‌كو ولاتانی تر به‌يانيان دوبانگی لێبدری به‌رای تۆ چي به مامۆسايان و خه‌لكی مزگه‌وت ده‌گوترێ ؟ من پشتگيريت ده‌كه‌م ،بۆ نمونهخۆ ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌يانيان بير له كه‌بار بكه‌ينه‌وه هه‌ندێ جار شيعرو هۆنراوه ده‌خوێنرێته‌وه ئه‌وه چۆن بيدعهيهكه هه‌زار جار بلێی ئه‌مه بيدعهيه سونه‌ت ئه‌وه‌يه دوبانگ هه‌بێ ده‌لێ نا والله ئه‌وه هی ئيسلاميهكانه باشه براكه‌م زانيت مهوقيف چۆنه له ته‌شه‌نه‌كردنی بيدعه‌و دوركه‌وتنه‌وه له سونه‌ت ؟ بروا ده‌كه‌ی جاری وا هه‌بوه شكايه‌ت كراوه له مامۆستا يان خه‌لكێكی ساده كهتهسبيحاتی به ده‌ستی راسته كردوه كه ئه‌سلی سونه‌ته نه‌وه‌ك به هه‌ردو ده‌ست؟ براكه‌م لهوتهمهنی پێغه‌مبه‌رمان صلی الله عليه وسلم به‌شی هه‌ره‌زۆری گرنگی به عه‌قيده داوه به ماوه‌ی بيست و دوسال توانی عه‌قيده‌ی ئه‌م خه‌لكه پاك بكاته‌وه وه‌له‌سه‌ر ئێمه‌ش پێويسته هه‌ولێكی زۆر بده‌ين تا بيدعه ده‌كه‌ين به بيدعه‌و سونه‌ت به سونه‌ت به‌لام هه‌ر له ههولدانيش به‌رده‌وامين خوا پشته‌وان بێت . هيوادارم وهلامهكهم رۆن و ئاشكرابيت و چاوه‌روانی وه‌لامه جوانه‌كانی به‌رێزتم [/b] ![]() التعديل الأخير تم بواسطة : م.كامه ران بتاريخ 05-20-2010 الساعة 06:03 PM. |
|
|
|
|
|
#7 |
|
ئه‌ندامی زۆر كارا
|
سلاوي خوات ليبيت خاله كامران كيان. وابزانم ماموستا كيان زورم ماندوو كرديت .به لام دواي ئاكاداركردنه وه كه ت به نامه.زور دلم خوش بوو .ووتم دياره له بيناو ئاييني بيروزي ئيسلام هه ركيز هه ست به ماندووبون ناكات:خودا به شه فاعه ت بومان حساب بكات إنشاءالله. ١.سه باره ت به خالي يه كه م راسته فه رمووده كاني بيغه مبه ر ص.تايبه ت نيه به ته نها بو كه سيك ياخود سحابه يه كي كيرام.به لكو بو هه موو كات و شوينيك و زه مانيك به كارديت.به لام حه زده كه م له مه خسه دم بكه ي كه ئه م فه رمووده بيروزه بو سونة هاتووه نه ك بدعه. ٢.له خاكي دووه مدا له كه ل قسه جوانه كانت دام ماناي(سنة سيئة)ئه نجامدان و داناني ره وشتي خه رابه ديت .نه وه ك بدعه.بويه ماناي(سنة حسنة)به ماناي ئه نجامدان و داناني ره وشتي باش ديت..والله تعالي اعلم ٣.له خالي سييه مدا زور داواي ليبووردن ده كه م كه به هه له تيكه يشتبووم.تو فه رموت تسبيحات.من وامزاني به ريزت واده زاني هه نديك تسبيحات به بدعه داده نين؟.(وخلق الانسان ظعيفآ) راسته منيش ده ليم هه موو زانا‌و شيخه كان نابنه به لكه.به لكو ته نها قورأن و سونة به لكه ي ئيمه ن.كه سمان ناتوانين له خومانه وه شت بلين.وابزانم كه سيشمان كه سيشمان له سكي دايكيشمان فيري قسه نه بووين!!.به لام بويه ناوي زانا سعوديه كانم هينا جونكه به لكه ي صحيحي ئه مان له قورأن و سوننة وه ركيراوه.سه باره ت به نيه ت هينان به ده نك.من نازانم نازانم ئه مان ئه و كه سه به كافر ده زانن يان نا.دياره به ريزتان زياتر شاره زايتان لي هه يه.من به نده يه كي بجوكم و فه توا ناده م.به لام هه ر باش نيه بكريت به ده نك .بويه شك وكوماني هه جونكه هيج به لكه يه كمان به ده سته وه نيه ئاخ‌و بيخه مبه ر ص.كردبيتي يان نا.بويه ئه له يان بوني بدعه ي ليديت. ٤.سه باره ت به خالي جواره م من بشتكيري ته واوي قسه كانت ده كه م.من ده ليم هه ركيز زوربه ي خه لكي ليمان قه بوول ناكه ن .كه به يانيان دوو بانك بدريت!له بري كه بار.كه ئه ميش داهينراوه..وه ئه كه ر ئه نجاميشي بده ين ئه وا له لاي خه لكيكي زور به حزبيك يان ريكخراويكي تيروري له قه له م ده دريين...ياخود تسبيحات به ده ستي راست.من ته نها له به ر ئه نجامداني ئه م سوننه ته زياتر له ٦تقريرم له ناوجه ي شه قلاوه له سه ر نوسراوه له لايه ن م...... بويه بو بنبركردني بدعه ده بيت له بجوكه وه ده ستي بيبكه ين تاوه كو كه وره كه يان.إنشاألله جاره سه ر ده بيت به لام من له و باوه ره دانيم ئاوا زو جاره سه ر بكريت.جونكه بدعه و شرك بوته كوله كه ي ئيماني زوربه ي زوري موسلماناني جيهان به كشتي و عيراق به تايبه تي.خودا به نامان بدات خودا توش سه ربه رزبكات ماموستا كامراني خوشه ويست. والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته.
__________________
التعديل الأخير تم بواسطة : دابین كامه‌ران بتاريخ 05-21-2010 الساعة 09:05 PM. |
|
|
|
|
|
#8 |
|
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى ئاينى
تاريخ التسجيل: Sep 2007
المشاركات: 550
|
زۆر سوپاس كاك دابينی برا به‌رێزه‌كه‌م منيش زياتر خۆشحالم وه زۆر شتی تر ماوه كه لهيادم نه‌بو له‌وانه زۆری تريش هه‌بن كه لهيادم نامينی وه منيش زۆر مامۆستايانی سعوديم خۆش ده‌وێت وه له زۆر شت پشت ده‌به‌ستم به برياری ئه‌وان پاش لێكۆلينه‌وه له‌گه‌ل بۆچون و رای زانا‌و مه‌زهه‌به‌كان هه‌ندێ سايت هه‌ن راسته‌وخۆ وه‌لام ده‌ده‌نه‌وه له‌وانه - الاسم ويب- نازانم ئيستاش ماوه يان نا له‌سه‌عات هه‌شتی به‌يانيان وهلاميان ده‌داوه هه‌روه‌ها له سايتی الاسلام سوال وجواب كه هی محمد صالح المنجد رۆژانه كاتيان دياری كردوه بۆ ناردنی پرسيار ئه‌گه‌رچی وهلامهكانيان تۆزيَك دهخايهنی به‌لام به تێر‌و ته‌سه‌لی وه‌لام ده‌درێنه‌وه گه‌ر بروا ده‌كه‌ی جارێك پرسياری ئه‌م تايگهرهم له‌وان كرد به ناردنی پرسيار وه‌لامێكی ئه‌وتۆيان نارده‌وه كه زۆر به درێژی دو يان سێ لاپه‌ره ده‌بو له‌روی شه‌رعی و پزيشكی و زانستی ههمويان رۆن كرده‌وه كه نهيانگوت حه‌رامه به‌لام له‌روی پزيشكی و ته‌ندروستی بهباشيان دانه‌نا بۆ له‌ش گرنگ لێره‌دا مه‌به‌ستم له ده‌رفه‌تی ئه‌وان و كات و ره‌خسانی ئه‌وان زياتره بۆ هه‌ولدان كه هه‌ريه‌كه‌و له‌بواری خۆی زۆر شاره‌زايه بروا بكه ئێمه‌ش زانای زۆر چاكمان هه‌ن به‌لام داخم كه ماوهيان نيه نازانی خه‌ريكی كاری رۆژانه بێ يان كتێب خوێندنه‌وه يان ده‌ستی كورته ده‌بێ كارێك يان كاسبييك بكات به‌م شێوه‌يه‌ش لايه‌نی زانستيهكهی له‌وانه‌يه به‌ره‌و لاوازی بچێ يان نه‌بونی ده‌رفه‌ت بۆ ده‌ربرينی و پێشكه‌ش كردنی زانسته‌كه‌ی وه دوباره سوپاس زۆر دلخۆشم به هه‌ول و كۆششی جه‌نابت .
![]() |
|
|
|
|
|
#9 |
|
ئه‌ندامی زۆر كارا
|
جزاك الله ماموستا كامران.خودا نموونه ت زور بكات .به به روشه وه هه موو كات برسياره كان ده رباره ي به ريزتان ده كه م.كه به راستي سه رجاوه كان ده كه رينيه وه سه ر قورأني بيروز و فه رمووده كاني بيغه مبه ر ص.به راستي به م جوره كاره باشانه ي كه ده يكه يت كشت ئه نداماني شه قلاوه بوست وه ك برايه كي به ريز و كه وره ي خويان سه يرت ده كه ن.من به ماموستايه كي بيلايه ني خوشه ويست داده نيم.ده ليم خودا بو ئيمه ت بهيليت ته مه نت دريزبكات به قه د جياي سه فين هه ر سه ربه رز و سه رفرازبيت
__________________
التعديل الأخير تم بواسطة : دابین كامه‌ران بتاريخ 05-21-2010 الساعة 09:05 PM. |
|
|
|
|
|
#10 |
|
ئه‌ندامی كارا
تاريخ التسجيل: Aug 2009
المشاركات: 239
|
Dastan Xosh .baraste Swdi Zor Bw .xwda Emanman Salamat Bkat
|
|
|
|
![]() |
| أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع |
| طرق مشاهدة الموضوع | |
|
|