|
|
|
لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی سه‌كۆكانی شه‌قڵاوه پۆست ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه پۆست ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه په‌یوه‌ندی |
|
|||||||
| التعليمات | قائمة الأعضاء | التقويم | البحث | مشاركات اليوم | اجعل جميع المنتديات مقروءة |
| بابه‌تی هه‌مه‌جۆر کۆمه‌ڵێک لینکمان هه‌ن که بابه‌تیان تێدا بڵاو بکه‌نه‌وه، بابه‌تێک لینکی تایبه‌تی نه‌بوو لێره بڵاوی بکه‌وه |
![]() |
|
|
أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع | طرق مشاهدة الموضوع |
|
|
#1 |
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Aug 2009
المشاركات: 32
|
ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى كوردی و گرفتى به‌به‌ردابڕینى تیۆره بێگانه‌كان -جۆره‌كانى ریالیزم وه‌ك نموونه- ![]() هێمن عومه‌ر خۆشناو ئه‌وه‌ى كه‌وا بۆته ئاسته‌نگو گرفت له‌به‌رده‌م كامڵ بوونى ره‌خنه‌ى كوردى، كه له هه‌ر لایه‌كه‌وه لێى بڕوانى رووبه‌ڕووى ئه‌م دیارده‌یه ده‌بێته‌وه‌و به شێوه‌یه‌كى گشتیش تاكى لێكۆڵه‌رى كوردى به‌وه‌وه به‌رجه‌سته كردووه، بریتییه له به‌به‌ردابڕینى تێۆره بێگانه‌كان به‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌كانى ده‌قى كوردى، ئه‌م به‌به‌ردابڕینه هه‌موو جارێ به كارێكى سلبى هه‌ژمار ناكرێ، چونكه ئه‌ده‌بى كوردى له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه خاوه‌نى تیۆرێكى سه‌ربه‌خۆ نییه‌و كاریگه‌رى تیۆره بێگانه‌كانى به‌سه‌ره‌وه دیاره، به‌ڵام له شوێنێكدا ئه‌گه‌ر پێویستى به تیۆرێكى وه‌ها نه‌بوو یان تیۆره‌كه شیاو نه‌بوو، به واتا كاڵایه‌ك نه‌بوو به قه‌د باڵاى، ئه‌و كاته فه‌رامۆشكردنى له گرنگی پێدانى باشتره. یه‌كێك له‌و بابه‌تانه مه‌سه‌له‌ى رێبازه ئه‌ده‌بییه‌كانه، كه بێگومان دانانى خودى رێبازه‌كان(به ناو‌و ناوه‌ڕۆكه‌وه) ده‌ستكردى كوردى نین، بۆیه ناڵێین خۆیان لێ داببڕین، به‌ڵام تا به پێى پێویست سوودیان لێ وه‌ربگیرێ، سه‌قامگیرىو له‌سه‌ر پێ وه‌ستانى ده‌قى كوردى‌و ره‌خنه‌كه‌ى ده‌سه‌لمێنێ. له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌بێ ره‌چاوى واقیعى كات‌و شوێنه‌كه بكرێ‌و راسته‌وخۆ كۆپیكردنی شته‌كان نه‌بێ، بۆ نموونه هه‌موو ئه‌و جۆره ریالیزمانه‌ى كه تیۆرناسان باسى ده‌كه‌ن ده‌شێ له ئه‌ده‌بى نه‌ته‌وه‌كانى تر هه‌موو ئه‌و جۆرانه نه‌بنو ته‌نیا هه‌ندێكیان هه‌بن، ئه‌م رایه سه‌رده‌كێشێ بۆ ئه‌وه‌ى كه پێمان وا بێ ریالیزمى ئه‌ده‌بێك كت‌و مت وه‌ك ریالیزمه سه‌ره‌كییه‌كه نییه، واته هه‌ناسه‌ى ئه‌ده‌به‌كه‌و شێوازى نووسینه‌كه‌و بارودۆخى ژینگه‌یىو كۆمه‌ڵایه‌تىو سیاسى‌و ده‌روونى خودى نووسه‌ره‌كه‌ش بڕیارى شێوه‌و بونیادى ریالیزمه‌كه ده‌ده‌ن، له لایه‌كى تر مه‌سه‌له‌ى (ناونان) كێشه‌یه‌كى دیكه له به‌رده‌م لێكۆڵه‌رى كورد دروست ده‌كات، ره‌نگه ئه‌وه‌ى پێى ده‌گوترێ ریالیزمى سۆسیالیستى، رێگرى له‌به‌رده‌م ریالیزمى كۆمه‌ڵایه‌تى بكا، واته ناوى سۆسیالیستى داپۆشه‌رى ناوه كۆمه‌ڵایه‌تىو سیاسییه‌كه‌شه، بۆیه‌شه له‌نێو تیۆرى رێبازه‌كانى ئه‌ده‌بدا كه باس له ریالیزمى سۆسیالیستى ده‌كرێ، هه‌ردوو ریالیزمى سیاسى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى له نێویدا نزیكى توانه‌وه ده‌بن، چونكه زاراوه‌كه هه‌مه‌لایه‌نتره‌و تاكو ته‌راو لێره‌و له‌وێ باس له دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانو ره‌نگدانه‌وه‌ى بارى سیاسى له‌و نێوه‌نده‌دا ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر ئێمه بۆ بنج‌و بنه‌وانى ده‌سته‌واژه‌ى (ریالیزمى سۆسیالیستى) بگه‌ڕێینه‌وه، ئه‌و كاته بۆمان روون ده‌بێته‌وه، كه ئه‌م جۆره‌ى ریالیزم هه‌ردوو بارى سیاسى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى داده‌پۆشێ، به تایبه‌تى بارى دووه‌میان، چونكه ((یه‌كه‌مین ده‌سته‌ى سۆسیالیست ئه‌و كه‌سانه بوون كه باوه‌ڕیان به سیسته‌مى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌بوو))(1) و هه‌روه‌ك سۆشیالیزم (بیرێكى كۆمه‌ڵایه‌تى یه))(2) و ((یه‌كه‌مین قۆناغى سه‌رده‌مێكى كۆمه‌ڵایه‌تى _ ئابوورى، كۆمه‌ڵگایه كه به پێى یاسا ماددى یه‌كان گه‌شه كردنى كۆمه‌ڵ له جێگاى سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى جێگیر ئه‌كات))(3) به‌م جۆره ده‌بینین سیسته‌مى سۆشیالیستى به بێ ره‌چاوكردنى بارودۆخ كۆمه‌ڵایه‌تى نایه‌ته كایه‌وه، یان به ده‌ربڕینێكى تر ئه‌وه كێشه كۆمه‌ڵایه‌تىو دیارده‌كانى نێو كۆمه‌ڵگان، بوونه‌ته هه‌وێنى سه‌رهه‌ڵدانى ریالیزمى سۆشیالیستى. كه‌واته له‌و شوێنه دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ ریالیزمى سۆسیالیستى یه‌ك ده‌گرنه‌وه، كه خزمه‌ت به بنه‌ماو پره‌نسیپه‌كانى رێبازى سۆسیالیزم بكا، به‌ده‌ر له‌م چوارچێوه‌یه له روانگه‌ى ئه‌ده‌بیاتى سۆڤیه‌ته‌وه به هونه‌رێكى ریالیزمى دانانرێ، به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر هه‌موو چه‌قه‌كان نه‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ر بیرى كۆمۆنیزم‌و ماركسیزم. ده‌شێ ئه‌م تێكه‌ڵییه‌ى جۆره‌كانى ریالیزم به‌وه‌ش پشت راست بكه‌ینه‌وه، كه زۆربه‌ى نووسه‌ران به‌تایبه‌تیش نووسه‌رانى سۆڤیه‌ت، نه‌ك هه‌ر په‌یڕه‌وى یه‌ك رێبازى سه‌ره‌كییان نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر له یه‌ك رێبازیش خولابووبنه‌وه، ئه‌وا له تاكه به‌رهه‌مێك دا ئه‌م تێكه‌ڵییه‌ى جۆره‌كانى ریالیزمى به نموونه تێدا ده‌سه‌نگرێته‌وه. بۆ وێنه رۆمانى (دایك)ى (مه‌كسیم گۆركى) ده‌شێ له یه‌ك كاتدا ریالیزمى ره‌خنه‌یىو هه‌روه‌ها ریالیزمى كۆمه‌ڵایه‌تى بێ، چونكه له‌م ده‌قه‌دا هه‌ردووكیان به جیا جیا‌و تێكه‌ڵى ده‌بینرێن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه پێویسته له به‌رهه‌مهێنانو ره‌نگدانه‌وه‌ى جۆره ریالیزمییه‌كان ره‌چاوى ژیانى نووسه‌ره‌كه بكرێ. بۆ نموونه نووسه‌رێكى وه‌ك (گۆركى) به ژیانه خێر له‌خۆ نه‌دیوه‌كه‌ى هه‌ره‌تى هه‌رزه‌كارى ئاوێته‌ى دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بێو ره‌نگدانه‌وه‌ى ژیانى خۆى له رۆمانه‌كانى به‌رجه‌سته ده‌كات، به‌تایبه‌تى ((له رێگه‌ى رۆمانێن گه‌وره‌ى وه‌كو (ناماگاردیف)و (دایك) بناغه‌ى قۆناغێكى ریالیزمى دامه‌زراند كه پێى ده‌گوترێت (ریالیزمى ره‌خنه‌یى) ))(4) بۆیه گۆركى دواى قووڵبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌رده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانو ئاراسته‌كردنى ره‌خنه بۆ بكه‌رانى، چه‌ندین ساڵ دواى شۆڕش ئاراسته‌كانى ریالیزم شێوه‌ى تر وه‌رده‌گرنو ((له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌ده‌بیاتى قۆناغى دواتر، واته (ریالیزمى كۆمه‌ڵایه‌تى) ش له‌سه‌ر ده‌ستى گۆركى داڕێژرا))(5) بۆیه سه‌رنج ده‌ده‌ین (كار) وه‌ك وه‌سیله‌یه‌ك بۆ ژیان‌و به‌خته‌وه‌رى له‌لایه‌ك له بنه‌ماكانى بزووتنه‌وه‌ى سۆسیالیزمه كه كار بۆ كرێكار بگه‌ڕێته‌وه‌و به‌رهه‌مه‌كه‌شى له چنگ خۆى بێ، نه‌ك له مست سه‌رمایه‌دار، له لایه‌كى تریش له‌نێو ریالیزمى كۆمه‌ڵایه‌تیدا (كار) یه‌كه‌مینو سه‌ره‌تاكانى ئاراسته‌كانى رێبازه‌كه بوو. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌شێ ئه‌م ئاوێته بوونى جۆره‌كانى ریالیزم به پێى كه‌ره‌سته‌كان گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا بێ، بۆ نموونه ده‌گونجێ شیعرێك یان چیرۆك یان هه‌ر ده‌قێكى ئه‌ده‌بى له بابه‌تى كاركردن یان هه‌وڵێكى پیشه‌سازىو به‌رهه‌مهێنان له چوارچێوه‌ى ریالیزمى سۆشیالیستى دا بچێته نێو ریالیزمى كۆمه‌ڵایه‌تىو به‌س، هه‌روه‌ك ده‌شێ له هه‌مان شیعردا لایه‌نى ره‌خنه‌یى له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ بكرێ‌و هه‌ردوو جۆرى ره‌خنه‌یىو كۆمه‌ڵایه‌تى پێكه‌وه‌بسازێن، به هه‌مان شێوه‌ش ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌كان ره‌خنه‌ى سیاسى بن، ئه‌و حه‌له واقیعى سیاسى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى پێكه‌وه تێكه‌ڵ ده‌كرێن، به تایبه‌تیش له واقیعێكى وه‌ك واقیعى رۆژهه‌ڵات به گشتى‌و كوردستان به‌تایبه‌تى زۆر جار دیارده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تىو سیاسى پێكه‌وه به یه‌ك ئاراسته ده‌ڕۆن، له‌و روانگه‌یه‌وه‌ش ئه‌ده‌ب ره‌نگدانه‌وه‌ى واقیعه، بۆیه ئه‌و واقیعه سیاسى‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه دواجار ره‌خنه‌گرتن لێى له چوارچێوه‌ى ده‌قێكى ئه‌ده‌بیدا خۆى به‌رجه‌سته ده‌كات. بۆ نموونه شیعرى (بیست‌و حه‌وت ساڵه من ره‌نجبه‌رى تۆم)ى (بێكه‌س) واقیعێكى سیاسیى مێژوویى ره‌خنه‌یى له چوارچێوه‌یه‌كى ریالیزمى سۆشیالیستى تێدا ده‌سه‌نگرێته‌وه، كه دواتر ئه‌م شێوازه له شیعرى شاعیرانى تر‌ى وه‌ك (ع. ح. ب، هه‌ردى، دڵزار، دیلان، كامه‌ران.....) ده‌بینرێن. بۆیه ده‌بێ پێ له‌سه‌ر ئه‌وه دابگرین، مه‌رج نییه ریالیزمى سۆشیالیستى لاى كورد به هه‌مان شێوه‌ى ریالیزمى سۆشیالیستى سۆڤیه‌تو ئه‌وروپاییه‌كان بێ، چونكه ((هونه‌رى ریالیزمى سۆسیالیست ده‌شێ لاى هه‌ر گه‌لێك شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى وه‌رگرێ، ئه‌و (تایبه‌تى بوونه‌ش) ته‌نیا له‌به‌ر جیاوازییه‌كانى زمان نییه، به‌ڵكو كه‌سێتى نه‌ته‌وه‌یى تایبه‌تى ئه‌و گه‌له‌و جیاوازییه‌كانى ژیانى رۆژانه‌و میراتى زانیارى نه‌ته‌وه‌یىو ته‌نانه‌ت دیمه‌نه سروشتیه‌كانى وڵاته‌كه‌شى له دروست كردنى ئه‌و (تایبه‌تى بوونه) دا ده‌ور ده‌بینن))(6) له‌به‌ر ئه‌وه نه‌ك هه‌ر ته‌نیا جیاوازى له نێوان ریالیزمى رۆژهه‌ڵاتو ریالیزمى رۆژئاوا هه‌یه، كه ((ریالیزمى سۆسیالیستى زۆر له ریالیزمى رۆژئاوا گه‌شبینتره))(7) له‌نێو كوردیشدا شاعیر بۆ شاعیر یان ده‌ق بۆ ده‌ق جیاوازى هه‌یه، به پێى برودۆخى نووسه‌رو كۆمه‌ڵگاو مێژوو‌و لایه‌نى ده‌روونى....هتد ده‌قى جیاواز له ریالیزم برهه‌م ده‌هێنێ، به واتایه‌كى تر كامێراى ده‌ستى ئه‌دیبێك بۆ ئه‌دیبێكى تر له تۆماركردن‌و وێنه‌گرتنى واقیعه‌كان جیاوازییان هه‌یه. بابه‌تى ریالیزمى سیاسییش له‌م نێوه‌نده‌دا خۆ ده‌گرێتو ده‌ڕسكێ، كاتێك ئه‌ده‌ب ته‌نیا واقیعێكى خه‌مڵیوى نێو ره‌شبینى تۆمار ناكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ ئه‌ده‌بێك بێ واقیع به ئاشكرا بخوێنێته‌وه، له‌و په‌یوه‌ندییه‌شدا سیاسه‌ت له‌نێو كۆمه‌ڵگادا بره‌وى زۆره‌و بێ بوونى سیاسه‌ت كۆمه‌ڵگا چه‌ق به‌ستوو ده‌بێو له گۆڕان‌و نوێبوونه‌وه‌دا نابێ، به پێچه‌وانه‌وه‌ش. له‌به‌رئه‌وه خودى سۆسیالیزم وه‌ك به‌رنامه‌و تیۆرێك سه‌ره‌تاى سیاسه‌تێكى نوێ بوو، چونكه ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت هونه‌رى به‌ڕێوه‌بردنى كۆمه‌ڵگایه، ئه‌وا سۆسیالیزم حه‌ز ده‌كات به به‌رنامه‌كه‌ى خۆى جێگاى خۆى له‌نێو سیاسه‌ت بكاته‌وه، بۆیه لێره‌وه ئه‌ده‌ب(له گوته‌ى هونه‌ر بۆ هونه‌ر ده‌رچوو ئه‌ده‌بێكى مه‌به‌ستدارو ئامانجدار كه ئه‌ده‌بى ژیان بێ‌و واقعى ژیان پیشان بدا)(8) هاته كایه‌وه، بۆیه وه‌ك چۆن ریالیزم بوارى كۆمه‌ڵایه‌تىو ره‌خنه‌یى ده‌گرێته‌وه به هه‌مان شێوه ئاراسته‌ى ریالیزم به‌ره‌و بارى سیاسى ده‌چێو به گوێره‌ى تێگه‌یشتنى نووسه‌ره‌كه له چه‌مكى سیاسى، واقیعه‌كه سیاسییه‌كه له‌نێو ئه‌ده‌بدا ته‌وزیف بكات. سه‌باره‌ت به ریالیزمى مێژووییش ده‌بێ ئه‌و راستییه بزانین كه مێژوو یه‌كێكه له كه‌ره‌سته‌كانى ئه‌ده‌بو نووسین، به‌ڵام چۆنیه‌تى ته‌وزیف كردن‌و مه‌زراندنى مێژوو له‌نێو ده‌قدا ئاراسته‌كانى ناونانى ره‌خنه‌یى ده‌گۆڕێ، بۆیه ریالیزمى مێژوویى ئه‌و كاته له‌نێو ده‌قێكدا خۆى نیشان ده‌دات، كه خودى نووسه‌ره‌كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان واقیعێكى مێژوویى زیندوو بكاته‌وه، چونكه مادام مێژوو رابردووه، واته وه‌ك واقیعى ئێستا زیندوو نییه، بۆیه زیندوو كردنه‌وه به شێوازێكى هونه‌رىو له شوێنى شیاوداو تێكه‌ڵ كردنى له‌گه‌ڵ واقیعى ئێستا خزمه‌ت به ریالیزمى مێژوویى ده‌كه‌ن، بۆ نموونه سوود وه‌رگرتن له مێژوو‌و له رووداوه‌كانى و باسكردن له‌نێو ده‌قى ئه‌ده‌بیدا گه‌ڕانه‌وه بۆ ره‌مزه مێژوویى‌و رۆشنبیرى‌و ئایینى‌و فه‌لسه‌فىو كه‌له‌پوورى....هتد یه‌كانى رابردوو به مه‌به‌ستى پته‌وكردنى واقیعى ئێستا، هه‌تا له‌نێو ده‌قه‌كه‌دا په‌یڕه‌و بكرێ، ریالیزمى مێژوویى به‌هێزتر ده‌كه‌ن، وه‌ك گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو له رۆمانه شیعرى كاوه‌ى ئاسنگه‌رى شێركۆ بێكه‌سو شیعرى (گوڵى خوێناوى) ى (گۆران)و هێنانه‌وه‌ى دیمه‌نێكى مێژوویى ده‌ره‌به‌گو جوتیاران له رۆمانه‌كانى (عه‌زیزى مه‌لاى ره‌ش) نموونه‌ى ئه‌م جۆره ریالیزمه‌ن، كه ئاماده‌بوونى مێژوو و به‌كارهێنانى به شێوه‌یه‌كى هونه‌رىو تێكه‌ڵ كردنى له‌گه‌ڵ واقیعى ئێستا، ریالیزمى مێژوویى په‌ره پێده‌ده‌ن. به‌م جۆره ده‌بینین له‌نێو ریالیزمى مێژوویشدا هه‌ریه‌ك له ریالیزمى ره‌خنه‌یىو كۆمه‌ڵایه‌تىو سیاسى ئاماده‌ییان هه‌یه، به‌ڵام رێژه‌كانیان جیاوازه، بۆیه پێویسته له روانگه‌ى كه‌ره‌سته‌و ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كان ئێمه بتوانین د‌رك به بوونى رێبازه جیاوازه‌كانى ئه‌ده‌ب بكه‌ینو حوكمیان به‌سه‌ردا بده‌ین، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، چونكه له‌نێو پرۆسه‌ى ره‌خنه‌گرتندا شێوازى نووسینى نووسه‌ره‌كان قه‌ت وه‌كو یه‌ك رێبازه‌كانى ئه‌ده‌بیان به‌سه‌ردا پیاده ناكرێ، مادام وه‌ك بوفون ده‌ڵێ (شێواز كه‌سه‌كه خۆیه‌تى) كه‌واته هه‌موو كه‌سه‌كانیش له‌یه‌ك جیاوازن، بۆیه راده‌ى ره‌نگدانه‌وه‌ى ریالیزم، چ سیحرى بێ، یان كۆمه‌ڵایه‌تى، مێژوویى، ره‌خنه‌یى....هتد له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كان جیاوازه. په‌راوێزو سه‌رچاوه‌كان (1) زاراوه‌ى نوێ یان فه‌رهه‌نگى نوێ، برهان قانع، چاپخانه‌ى الحوادث، بغداد، چ1، 1984، لاپه‌ره 107 (2) زاراوه‌ى سیاسى، فازڵ قه‌ره‌داغى، لاپه‌ره 4 (3) زاراوه‌ى نوێ یان فه‌رهه‌نگى نوێ، لاپه‌ره 103 (4) قوتابخانه ئه‌ده‌بییه‌كان، ره‌زا سه‌ید حسیَنى، و: حه‌مه كه‌ریم عارف، چ1، 2006، لاپه‌ره 112 (5) سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لاپه‌ره 112 (6) چه‌ند وتارێك ده‌رباره‌ى ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌ى كوردى، كه‌مال مه‌مه‌ند، چاپخانه‌ى الحوادث، بغداد 1981، لاپه‌ره 14 (7) المعجم المفصل فی الادب، د. محمد التونجى، ج2، دار الكتب العلمیه/ بیروت، 1999، ص 878 (8) مدخل الى النقد الادبی الحدیث، د. شلتاغ عبود شراد، دار مجدلاوى، الاردن، ط1، 1998، ص 207 |
|
|
|
|
|
#2 |
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Mar 2009
المشاركات: 144
|
ده‌ستخۆش مامۆستا هيمن بۆ ئه‌م بابه‌ته به پێزه‌ت
|
|
|
|
![]() |
| أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع |
| طرق مشاهدة الموضوع | |
|
|