03-05-2010, 01:17 PM
|
#1
|
|
سه‌رنووسه‌ری شه‌قلاوه پۆست
تاريخ التسجيل: Aug 2007
الدولة: عیراق-کوردستان-شه‌قلاوه
المشاركات: 2,354
|
ئاهه‌نگێک بۆ پشتگیری کردن له لیستی 390 و کاندیدی ژماره 8له شه‌قلاوه به‌ڕێوه‌چوو
شه‌قلاوه پۆست 5/3/2010
کاتژمێر 8ی شه‌وی 4/3/2010 له هۆڵی عه‌شتاری کۆمه‌ڵایه‌تی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی میللی کلدانی سریانی ئاشوری و کاندیدی ژماره 8 ڕه‌فیقه ئێلیا ساکا و مه‌سیحیه‌کانی شه‌قلاوه ، ئاهه‌نگێک بۆ پاڵپشتی و پشتگیری کردن له لیستی ئه‌نجومه‌نی میللی کلدانی سریانی ئاشوری ژماره 390 و کاندیدی شه‌قلاوه ژماره 8 سازکرا، سه‌ره‌تا فه‌همی یوسف سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی میللی کلدانی سریانی ئاشوری وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و باسی مافه نه‌ته‌وه‌یاتیه‌کانی گه‌لی کلدانی سریانی ئاشوری کرد و داوای له ئاماده‌بووان کردن ده‌نگ به لیستی 390 بده‌ن بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ته‌واوی مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کلدانی سریانی ئاشوری و چه‌سپاندنی مافه‌کانیان له نێو ده‌ستوری عیراقی فیدڕال هه‌ر له درێژه‌ی وته‌که‌ی فه‌همی یوسف سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رکیس ئاغاجان کرد که هه‌ره‌م خه‌مخۆر و پاڵپشتن بۆ پشتگیری کردن له ته‌واوی ماوه‌کانی گه‌لی کلدانی سریانی ئاشوری ، دواتر مامۆستا ڕه‌یقه ئێلیا ساکا له وته‌یه‌کدا ئاماژه‌ی به ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌نجومه‌نی میللی کلدانی سریانی ئاشوری له هه‌رێمی کوردستان کرد و داوای له ئاماده‌بووان کرد ده‌نگ به لیستی 390 بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌موو تاکێک بگه‌یه‌نێته ناوه‌ندی بڕیار دان له به‌غدا ، ڕه‌فیقه زیاتر وتی لیستی ئه‌نجومه‌نی میللی کلدانی سریانی ئاشوری هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌ی بڕیوه و هه‌موو خه‌ڵکی عیراق شایه‌تی ئه‌وه‌ن که خزمه‌تێکی به‌رچاوی پێشکه‌ش به هه‌موو لایه‌ک کردوه به بێ جیاوازی ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا گه‌وره‌ترین ڕێکلامه بۆ لیسته‌که ،له‌لای خۆشیانه‌وه مه‌سیحیه‌کانی شه‌قلاوه به چه‌پڵه‌ڕێزان پاڵپشتی خۆیان بۆ لیستی 390 وکاندیدی ژمره 8 ڕه‌فیقه ئێلیا ساکا دوپات کرده‌وه ، دواتر بڕگه‌کانی ئاهه‌نگه‌که به گۆرانی و مۆسیقا و هه‌ڵپه‌رکێ و چه‌ند بڕگه‌یه‌کی پێشبرکێ و شانۆ تا دره‌نگانێک به‌رده‌وامی هه‌بوو .
جێی ئاماژه پێدانه مامۆستا ره‌فیقه ئێلیا ساکا ده‌رچووی به‌شی بیرکاری کۆلیژی په‌روه‌رده‌ی زانکۆی سه‌لاحه‌دینه و مامۆستایه له دواناوه‌ندی شه‌قلاوه‌ی نموونه‌یی و شاره‌زاییه‌کی ته‌واوی له هه‌ر سێ زمانی سریانی و کوردی و عه‌ره‌بی هه‌یه .
|
|
|