ڕاگه‌یاندنی لقی 24ی سه‌فین
2/3/2010
له درێژه‌ی کار و چالاکیه‌کانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی ته‌ق ته‌ق ئه‌مڕۆ کۆتایی به خولێکی ده‌رزی لێدان هێنا که بۆ 25 ئافره‌ت سازکرابوو ، ئه‌مه‌و له وته‌یه‌کدا مامۆستا سه‌لام حه‌سه‌ن ناسر به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی ته‌ق ته‌ق تیشکی خسته سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژارنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دواوای له ئاماده‌بووان کرد به گڕ و تینه‌وه ڕوو له سندوقه‌کانی ده‌نگ دان بکه‌ن و ده‌نگ به لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان 372 و کاندیدی لقی 24ی سه‌فین د.سعید رسول حسین ژماره 9 بده‌ن ، دواتر دیاری به‌سه‌ر زیاتر له 70 ئافره‌ت دابه‌ش کرا له‌گه‌ڵ به‌خشینی بڕوانامه‌ی به‌شداری کردن که بوه جێی خۆشحاڵی ئاماده‌بووان .
هه‌ر له درێژه‌ی کار و چالاکیه‌کانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی ته‌ق ته‌ق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی چالاکی و پێگه‌یاندنی لاوانی ته‌ق ته‌ق خولێکی تۆپی پێ بۆ 16 تیپ کرایه‌وه ، به‌رپرسی لینه‌ی ناوچه‌ی ته‌ق ته‌ق له وته‌یه‌کدا ڕۆڵی لاوانی به به‌رز نرخاند و داوای لێکردن به‌شداریه‌کی گرنگیان له پرۆسه‌ی ده‌نگدان هه‌بێ و ڕایگه‌یاند ده‌نگ دان به لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان به تایبه‌تیش کاندیده‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌نگدانه به کوردایه‌تی ڕه‌سه‌ن ، دواتریش یه‌که‌م یاری خوله‌که به‌ڕێوه‌چوو .
دوا به‌دوای مه‌راسیمه‌که‌ش به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی ته‌ق ته‌ق به یاوه‌ری ستافی ناوچه سه‌ردانی چه‌ند که‌سایه‌تی و پیاوماقوڵان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانیان له ته‌ق ته‌ق کرد و له نزیکه‌وه له گوزه‌رانیان پرسی .