02-26-2010, 05:36 PM
|
#1
|
|
سه‌رنووسه‌ری شه‌قلاوه پۆست
تاريخ التسجيل: Aug 2007
الدولة: عیراق-کوردستان-شه‌قلاوه
المشاركات: 2,354
|
په‌یامی شیوعیه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌که‌یه نه‌ک ئه‌نجامه‌کان
شه‌قلاوه پۆست 26/2/2010
کاتژمێر 3ی دوای نیوڕۆی 26/2/2010 له باره‌گای کۆمیه‌ته‌ی ڕێکخستنی شه‌قلاوه‌ی حزبی شیوعی کوردستان کۆڕێکی کراوه بۆ ئه‌ندامانی سنوری قه‌زای شه‌قلاوه به ئاماده‌بوونی هاوڕێ ئازاد به‌ختیار له سه‌رکرادیه‌تی حزبی شیوعی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو ، سه‌ره‌تا هاوڕێ صارم به‌رپرسی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی شه‌قلاوه باسی له گرنگی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن کرد و به پرۆسه‌یه‌کی چاره‌نوسسازی وه‌سف کرد و ئه‌وه‌ی خسته ڕوو که ده‌بێ هه‌موومان به‌شداری کارامان هه‌بێ بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه و ببینه هۆکارێک بۆ به‌شداری کردنی زۆرترین هاوڵاتی ده‌نگده‌ر و گه‌یاندنیان بۆ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگ دان و هاندانیان بۆ ده‌نگدان به لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان 372 و کاندیدی حزبمان ژماره 16 که هاوڕێ ئه‌حمه‌د شێروانیه ، دواتر هاوڕێ ئاکۆ باسی له ڕێنماییه‌کانی کۆمسۆیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ده‌نگدان به لیست و کاندیده‌کان ، دواتر هاوڕێ ئازاد به‌ختیار باسی له‌و کێشه و گرفتانه کرد که دێنه سه‌ر ڕێگای پرۆسه‌که و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر کردنیان و ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند ئه‌وه‌ی به لای ئێمه‌وه گرنگه پرۆسه‌که‌یه نه‌ک ئه‌نجامه‌کان ، دواتر هاوڕێیانی به‌شداربوو به ڕه‌خنه و پێشنیار به‌شداریان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کرد و به وه‌ڵامدانه‌وه له‌لایه‌ن هاوڕێ ئازاد کۆتایی پێ هات .
|
|
|