ڕاگه‌یاندنی لقی 24ی سه‌فین
24/2/2010
کاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 24/2/2010 له هۆڵی لیژنه‌ی ناوچه‌ی شه‌قلاوه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان ، ئه‌نجومه‌نى ئافره‌تانى قه‌زای شه‌قڵاوه‌ى یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان كۆرێكى بۆ بلند ئیسماعیل به‌رپرسى لقى 24 ى سه‌فین به‌یاوه‌رى دكتۆر سعید ره‌سول كاندیدى پاتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆهه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى ئێراق سازكرد كه‌تیایدا ژماره‌یه‌كى زۆرى دایكان و ئافره‌تان ئاماده‌بون سه‌ره‌تای كۆره‌كه‌ش بلند ئیسماعیل به‌ر پرسى لقى 24 تیشكى خسته سه‌ر رۆلى ئافره‌تان له خه‌باتى سه‌ختى رابردووى گه‌له‌كه‌مان كه شان به‌شانى باوك‌و براو پیاوه‌كانیان له‌تێكۆشان دابوینه چ وه‌كو ئافره‌تى پێشمه‌رگه یاخود خۆراگری و هاندانى كه‌س و كاره‌كانیان له‌خه‌بات رزگارى خوازى گه‌له‌كه‌مان بۆ به‌ده‌ست هێنانى مافه‌كه‌انى گه‌لى كورد ئاماژه‌شى به‌وه‌كرد كه ئێستاكه ئافره‌تان رۆلى به‌رچاویان هه‌یه له‌به‌شداریكردنیان له پرۆسه‌ى هه‌لبژاردن كه‌ده‌توانن زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كانى كورد مسۆگه‌ر بكه‌ن وه‌به‌شداریكردنیشیان ده‌بێته هۆی به ده‌ست هێنانى ته‌واوى مافه‌كانى ئافره‌تان هانیشى دان كه‌به‌گڕو تینێكه‌وه له‌رۆژى 7-3 برۆن بۆ ده‌نگ دان له‌گه‌ل باوك وبراو مێرده‌كانیان ده‌نگ بده‌ن له‌نێوشیادا ده‌نگ به‌لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان بده‌ن به‌ژماره(372) هه‌لبژێرن پاشان به‌رپرسى لق كاندیدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌سنورى لقى 24 به‌ژماره(9) له‌نێو لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان
دكتۆر سعیدى به ئافره‌تانى شه‌قڵاوه‌ناساند دواتر دكتۆر سه‌عید ره‌سول له‌وته‌یه‌كیدا وتى متمانه م پێبكه‌ن ده‌نگم بده‌نێ تاكو ببمه نوێنه‌رى راسته قینه تان بۆ به‌ده‌ست هێنانى داخوازیه كانتان داواشتان لێده‌كه‌م برۆن بۆده‌نگ دان جونكه ده‌نگ تان ئاینده‌یه بۆ هه‌موومان
