العودة   سه‌کۆکانی شه‌قڵاوه‌ پۆست > ڕاهێنانه‌ ده‌روونییه‌كان
التسجيل التعليمات قائمة الأعضاء التقويم البحث مشاركات اليوم اجعل جميع المنتديات مقروءة

ڕاهێنانه‌ ده‌روونییه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا (عبدالله تۆفیق) پسپۆری ڕاهێنانه‌ ده‌روونییه‌كان

رد
 
أدوات الموضوع إبحث في الموضوع طرق مشاهدة الموضوع
قديم 02-07-2010, 03:03 AM   #1
هاوبير كامران
ئه‌ندام
 
الصورة الرمزية هاوبير كامران
 
تاريخ التسجيل: Aug 2009
المشاركات: 20
هاوبير كامران is on a distinguished road
افتراضي كاری مرۆڤ چیە؟

جیدۆ كریشنا مورتی
وەرگێرانی/ هاوبیر كامەران
پرسیار: كاری مرۆڤ چیە.
وەڵام (جیدو كریشنا مورتی): تۆ پێت وایە چیە؟ وانە خوێندن و تاقیكردنەوە، پەیداكردنی ئیشێك و ئەنجامدانی تا مردن ؟ رۆشتن بۆ پەرستگە و تێكەڵبوون بە گروپێ، ئەنجامدانی چاككاری جیاواز؟ ئایا كاری مرۆڤ ئەوەیە بۆ دابینكردنی خۆراكی خۆی گیانلەبەران بكوژێت؟ ئایا كاری مرۆڤ ئەوەیە بۆ رۆشتنی شمەنەفەر سكە دروست بكات؟ لە زەویە وشكەكان چاڵ لێبدات و نەوت بدۆزێتەوە، بچێتە سەر كێوەكان، زەوی و ئاسمان كۆنترۆڵ بكات ، هۆنراوە بچرێت، رەسم بكات، خۆشەویستی بكات و ڕق پەخش بكاتەوە؟ ئایا كاری مرۆڤ ئەوەیە؟ هێنانە بەرهەمی شارستاینەتێك كە پاش چەند سەدە نامێنێت، هەڵگیرساندنی شەڕ؟ كوشتن بەناوی دین و وڵاتەوە؟ قسەكردن لەبارەی ئاشتی و براییەوە و لەهەمانكاتدا بەدەستهێنانی هێز و ستەم كردن لە ئەوانی تر؟ ئەمانە كارگەلێكن كە مرۆڤ ئەنجامیان دەدات، ئایا كاری ڕاستەقینەی مرۆڤ ئەوەیە؟
دەبینیت كە هەموو ئەم كارانە بە وێرانی و هەرەج و مەرەج و بەدبەختی و نائومێدی كۆتاییان پێ دێت. سەروەتی گەورەو جوانكاری لەپاڵ هەژاریەكی لەڕادەبەدەر، و نەخۆشی و برسیەتی لەپاڵ فرۆكە گەورەكاندان. كاری مرۆڤ ئەمەیە و كاتێك پەی بەو شتانە دەبات لەخۆت دەپرسیت كە ئایا بەڕاستی كاری مرۆڤ ئەمەیە ؟ ئایا شتێكی تر بوونی نیە كە كار ڕاستەقینەی مرۆڤ بێت؟ ئەگەر تێبگەین كاری ڕاستەقینەی مرۆڤ چیە ئەو كات وێنەی فرۆكەكان و ئامێری جل شتن و پرد و ئوتێلەكان دەگۆرێت لامان و بەتەواوی مانایەكی تر پەیدا دەكەن، بەڵام ئەگەر پەی بەكاری سەرەكی مرۆڤ نەبەین ئەوا هەموو چاككاری و گۆرینی فۆرمەكانی كەتا ئێستا مرۆڤ ئەنجامی داوە مرۆڤ ناگەیەننە هیچ شوێنێك.
كاری مرۆڤ كەشفكردنی هەقیقەت و غەرق نەبوونە لە چالاكیەكانی خۆیدا. یەكەمین قۆناغی كەشفی هەقیقەتیش خۆشویستنە، خۆشویستنێك كە دنیای مرۆڤەكان بەتەواوی دەگۆرێت و دەیكاتە دونیایەكی تەواو جوان و جیاواز.
هاوبير كامران غير متواجد حالياً   رد مع اقتباس
قديم 02-07-2010, 09:06 AM   #2
safen11
ئه‌ندامی كارا
 
تاريخ التسجيل: Feb 2009
المشاركات: 221
safen11 is on a distinguished road
افتراضي

ده‌ستخۆش بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ هه‌ر سه‌ركه‌وتوبی كاك هاوبيری به‌ڕێز
safen11 غير متواجد حالياً   رد مع اقتباس
قديم 02-07-2010, 11:54 PM   #3
aramzna
ئه‌ندام
 
تاريخ التسجيل: Jan 2010
المشاركات: 20
aramzna is on a distinguished road
افتراضي

ده‌سته‌کانت خۆش
__________________


له‌ئێستاوه‌ لێت پیرۆز بێ جه‌ژنى عاشقان .... 14-2
aramzna غير متواجد حالياً   رد مع اقتباس
قديم 03-13-2010, 07:55 PM   #4
muhammad
ئه‌ندام
 
الصورة الرمزية muhammad
 
تاريخ التسجيل: Mar 2010
المشاركات: 34
muhammad is on a distinguished road
41 دةست خوش

ده ست خوش براي به ريزم كاك هاوبير سه ركه وتووبيت
muhammad غير متواجد حالياً   رد مع اقتباس
رد


أدوات الموضوع إبحث في الموضوع
إبحث في الموضوع:

البحث المتقدم
طرق مشاهدة الموضوع

تعليمات المشاركة
لا تستطيع كتابة مواضيع
لا تستطيع كتابة ردود
لا تستطيع إرفاق ملفات
لا تستطيع تعديل مشاركاتك

كود [IMG] متاحة
كود HTML معطلة
الانتقال السريع إلى


جميع الأوقات بتوقيت بغداد GMT +3. الساعة الآن 02:26 PM.


Powered By