02-06-2010, 08:42 PM
|
#1
|
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Jan 2010
المشاركات: 10
|
پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی شه‌قڵاوه کۆبوونه‌وه
هه‌ردی جه‌بار/ شه‌قڵاوه
رۆژی 5/2/2010 کاتژمێر 2ی دوانیوه‌ڕۆ پێشمه‌رگه دێرینه‌کان له باره‌گای کۆمیته‌ی شه‌قڵاوه‌ی سه‌ر به مه‌ڵبه‌ندی رێکخستنی شه‌قڵاوه‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبوونه‌وه.. له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ یونس به‌رپرسی کۆمیته به‌خێرهاتنێکی گه‌رمیان کرا و دواتر بارودۆخی کوردستان و عیراق له‌لایه‌ن حه‌مه‌زیاد مه‌ولود به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی رێکخستنی شه‌قڵاوه روونکرایه‌وه به‌ڕێزیان باسی له گرنگی به‌هێز بوونی پێگه‌ی گه‌لی کوردستان کرد له به‌غدا، هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن ناحه‌زان و دوژمنانی گه‌لی کوردستان.
ئینجا له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ نه‌وشیر و هه‌ڤاڵ لادێ هه‌ردوو کادرو پێشمه‌رگه‌ی دێرین ده‌رباره‌ی رۆڵی پێشمه‌رگه و گرنگی هه‌ماهه‌نگی خه‌ڵکی کوردستان به هه‌موو ره‌نگه‌کانییه‌وه له پێشهاته‌کانی به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستان روونکردنه‌وه‌ی پێویست درا..له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سوپاسی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان لیژنه‌ی شه‌قڵاوه کرا.
پێشمه‌رگه دڵسۆزه‌کانیش دڵسۆزیی و ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌یان پیشاندا.
|
|
|