02-04-2010, 07:08 PM
|
#1
|
|
سه‌رنووسه‌ری شه‌قلاوه پۆست
تاريخ التسجيل: Aug 2007
الدولة: عیراق-کوردستان-شه‌قلاوه
المشاركات: 2,354
|
به پیشانگایه‌ک سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری شه‌قلاوه چالاکیه‌کانی خۆی ده‌خاته ڕوو
شه‌قلاوه پۆست 4/2/2010
به مه‌به‌ستی ئاشنا بوون به کار و چالاکیه‌کانی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری شه‌قلاوه سه‌ر له به‌یانی 4/2/2010 له باره‌گای سه‌نته‌ر به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و حکومی پیشانگایه‌کی فۆتۆگرافی له‌لایه‌ن سه‌رباز خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری شه‌قلاوه کرایه‌وه ، له‌م پیشانگایه‌دا به‌شێک له وێنه‌کانی چالاکیه‌کانی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری شه‌قلاوه له بواره‌کانی هونه‌ری و سیاسی و ڕۆشنبیری نمایش کرابوون ، که هێما بوون بۆ کارایی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری شه‌قلاوه و به‌رده‌وامی له چالاکیه‌کانی .
شایانی باسه ماوه‌ی زیاتر له 7 ساڵه سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری شه‌قلاوه کار و چالاکیه‌کانی له سنوری قه‌زای شه‌قلاوه چالاکانه نمایش ده‌کات که خۆی له خوله‌کانی کۆمپیوته‌ر و خۆشنووسی و شێوه‌کاری و سازدانی کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی سیاسی و ڕۆشنبیری و یاد کردنه‌وه‌ی بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌کان و چالاکی جۆراوجۆری تر ده‌گرێته‌وه . تاکه سه‌ن‌ته‌ریشه له سنوری قه‌زای شه‌قلاوه که بۆته شوێنی کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌م ئایدیۆلۆژیاکان له‌م سه‌نته‌ره‌دا
|
|
|