|
|
|
لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی سه‌كۆكانی شه‌قڵاوه پۆست ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه پۆست ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه په‌یوه‌ندی |
|
|||||||
| التسجيل | التعليمات | قائمة الأعضاء | التقويم | البحث | مشاركات اليوم | اجعل جميع المنتديات مقروءة |
| هۆنراوه و چیرۆک دایکه به‌ڕێزه‌کانمان له لایلایه‌تان فێری وشه‌ی ناسک بووین جوانی شه‌قڵاوه‌ش هه‌ستی ناسکی داینێ |
![]() |
|
|
أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع | طرق مشاهدة الموضوع |
|
|
#1 |
|
سه‌رپه‌رشتیاری
گشتی تاريخ التسجيل: Apr 2008
الدولة: هه‌ولێر
المشاركات: 582
|
له‌گه‌ڵ داپيره‌ی له كه‌لاوه‌يه‌كی بچوك ئه‌ژيان ، ژيانێك پڕبوو له ناخۆشی و نه‌هامه‌تی شه‌و و ڕۆژی به‌ڕێ ئه‌كرد بێ ئه‌وه‌ی تامی خواردنێك بكات كه به دڵ حه‌زی لێيه‌تی جگه له نانه‌ڕه‌قه و ئاو نه‌بێ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵ بوو نه‌ی ئه‌توانی هاوكاری داپيره‌ی بكات وه داپيره‌شی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی و كوڕه‌زاكه‌ی به برسێتی ئه‌و دونيايه جێ نه‌هێڵن له كێلگه‌ی پياوه ده‌وڵه‌مه‌ندێك كاری ده‌كرد هه‌ر چه‌ند ده‌سكه‌وتی له چاو ئه‌و ماندووبونه‌ی كه ئه‌يكرد زۆر كه‌م بوو به‌ڵام له‌به‌ر ناچاری و بێ ده‌سه‌ڵاتی ڕازی بوو به‌و به‌شه‌ی ٠ ڕۆژان هات و چوو داپيره‌ی نه‌خۆش كه‌وت و نه‌يتوانی چيتر كاربكات و ژيانيان زۆر به‌ره‌و ناخۆشی ڕۆيشت ئه‌و هه‌رچه‌ند تازه له قۆناغی سه‌ره‌تايی دابوو به‌ڵام ناچاربوو واز له خوێندن بێنێ و بڕياری دا له جێي داپيره‌ی كاربكات به‌ڵام ده‌بێ چ كارێك شياوی ئه‌و منداڵه بێ ٠ ساڵ سه‌ره‌تايی پاييز بوو دونيا ڕه‌نگی زه‌ردی پۆشی بوو ، منداڵه‌كه‌ش به هۆی ماندوبون و ئازار چه‌شتنی له كاركردن وه‌ك دونيا ڕه‌نگی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕابوو ئه‌و هه‌رچه‌ند كاری ده‌كرد به‌ڵام سه‌ختی ژيان ته‌نها بزه‌يه‌كی به‌و منداڵه نه‌ده‌به‌خشی ، ڕۆژانی به‌ڕێكرد داپيره‌ی تا ده‌هات باری ته‌ندروستی خراپتر ئه‌بوو باران و به‌فری زستان جه‌سته و ڕۆحی منداڵه‌كه‌يان به‌ره‌و شه‌كه‌تی و خراپی ئه‌برد ، كه ڕۆژده‌هات نه‌يده‌زانی ئايا بچێ بۆ په‌يداكردنی نان ياخود چاره‌سه‌ركردنی داپيره‌ی تا وای لێ هات نه‌خۆشی داپيره‌ی په‌كخست وجه‌سته هه‌روه‌ك وه‌رزه‌كه ساردوسڕ كرد و له منداڵه‌كه‌ی جياكرده‌وه ئيدی نه‌هامه‌تی لێره‌وه بۆ منداڵه‌كه ده‌ستی پێ كرد داپيره‌ی ڕۆيی و منداڵه‌كه‌ش به ته‌نها مايه‌وه شوێنێ نه‌بوو جگه له كه‌لاوه‌كه‌ی داپيره‌ی به خۆيه‌وه بگرێ كه‌سێ نه‌بوو ده‌ستی به به‌زه‌يی به‌سه‌ری دابنێ و له سه‌رماوسۆڵه و برسێتی و ته‌نهايی ڕزگاری بكات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕۆژگار پێچه‌وانه‌ی خواستی ئه‌و بوو به‌ڵام هه‌رده‌م دڵی پڕ هيوابوو زستانی ساردوسڕ ڕۆيی و به‌هاری سه‌وز ڕووی له ژيان كرد ، دار‌و دره‌خت و زه‌وی و ئاسمان گه‌شانه‌وه منداڵه‌كه‌ش ته‌نها شتێك ئاسوده‌ی ئه‌كرد ئه‌و هيوايه‌ی بوو كه هه‌روه‌ك چۆن وه‌رزی زستانی سارد‌و سڕ ڕۆيی و وه‌رزی به‌هار هات ئاواش ڕۆژێك دێت زستانی ژيانی ئه‌ويش ده‌ڕوات و به‌هاری هيوای دێته دی به‌ڵام ئه‌وه ئاواتێك بوو چاوه‌ڕوانی هاتنه‌دی ئه‌كرد ٠ئيدى سه‌ختی ژيان نه‌يتوانی چۆكی پێ دابدات و بێ هێزی بكات به‌ڵكو زياتر و زياتر هه‌وڵی ده‌دا تا پێبگات و به ئاواتی بگات ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئازار و مه‌ينه‌تيانه‌ی كه به‌رۆكی گرتبوو به‌هره‌يه‌كی هه‌بوو كه خوا پێی به‌خشی بوو ئه‌ويش حه‌زكردن بوو له نوسين هه‌ر شتێك له ژيانی بوونی ئه‌و هه‌با هه‌ڵده‌ستا به نووسين داده‌ڕشت و لێكدانه‌وه‌ی بۆ ئه‌كرد به‌و پيتانه‌ی كه به مرواری و گه‌وهه‌ر ناوی ئه‌بردن وه‌سفی ئه‌كرد ، به‌ڵێ هه‌ر ڕۆژێك ئازار و مه‌ينه‌تيه‌كی تووش ئه‌هات ئه‌و هه‌ڵده‌ستا به نووسينه‌وه‌ی ٠ به تێ په‌ڕبوونی ساڵ ئه‌ويش گه‌وره بوو ڕۆژانه له كوچه و كۆڵانه‌كان ئه‌گه‌ڕا هه‌ر كارێك هه‌بوايه ئه‌يكرد به‌و شێوه‌يه خۆی ئه‌ژياند ٠ ڕۆژێكيان بۆ گه‌ڕان به دوای كارێك ڕۆيشت كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی بينی ڕيزيان گرتبوو بۆ چونه ناو هۆڵێك پرسياری كرد ئه‌و خه‌ڵكه بۆ ئه‌چنه ئه‌و شوێنه ووتيان ئه‌مڕۆ خه‌ڵات ئه‌درێ به كه‌سێك كه جوانترين و چاكترين نووسراوی هه‌بێ له ڕۆمان و شيعر و په‌خشان ئه‌ويش به دڵ حه‌زی ئه‌كرد بچێ بۆ بينينی به‌ڵام شێوه و ڕوخساری ڕێگر بوون بێ به‌شيانی كرد له‌و بينينه بۆيه به دڵێكی خه‌مبار ڕۆيشت و كه‌وته ده‌ريای خه‌ياڵ پڕ به دڵ ئاواتی بوو ڕۆژێك بێت و ئه‌ويش ئاوا بانگ بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی له بری ماندوبونی له ژيان خه‌ڵات بكرێ به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌و ئاواته‌ی بێته دی ، كاتێ له ده‌ريای خه‌ياڵی هاته ده‌ر ڕۆيشته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی ده‌ستی كرد به نووسينی ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی ئه‌مڕۆ ٠ به‌و شێوه‌يه به‌رده‌وام بوو له نووسينی ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی كه ڕۆژانه له ئه‌نجامی گه‌ڕان به دوای دۆزينه‌وه‌ی ژيانێكی خۆش به‌سه‌ری دا ئه‌هات ٠ تا ڕۆژێكيان له ژێر دارێك دانيشتبوو سه‌ربرده‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی ژيانی ئه‌نوسيه‌وه له ناكاو سه‌ری هه‌ڵبڕی بينی پياوێك له به‌رامبه‌ری وه‌ستاوه به‌سه‌رسوڕمانه‌وه سه‌يری ئه‌كات ، پياوه‌كه لێی پرسی ئه‌وه خه‌ريكی چی ؟ ئه‌ويش وه‌ڵامی دايه‌وه گوتی خه‌ريكم سه‌ربرده‌ی نه‌هامه‌تی و ناخۆشی ژيانم به فرمێسكی چاوه‌كانم ئه‌نوسمه‌وه ، پياوه‌كه قسه‌ی ئه‌وی زۆر به‌لاوه سه‌ير بوو چوو لای دانيشت و سه‌يری په‌ڕه‌ی ده‌ستی كرد پێی گوت : ئه‌توانم بيخوێنمه‌وه ئه‌ويش به دڵخۆشيه‌وه پێی دا ، پياوه‌كه ده‌ستی به خوێندنه‌وه‌ی كرد و بۆی ده‌ركه‌وت چ ئازارێك له ناخی دايه بۆيه برياری دا هاوكاری بكات ٠ پياوه ميهره‌بانه‌كه برديه لای خۆی و به‌خێوكردنی گرته ئه‌ستۆی خۆی ، به‌ڵێ ژيانێكی نوێ ی لای ئه‌و پياوه ميهره‌بانه ده‌ست پێ كرد ڕۆژانه له پاڵ كاركردنی ده‌ستی ئه‌كرد به نووسين تا وای لێ هات ژيانی به‌ره‌و خۆشی ڕۆيشت و هه‌موو نوسراوه‌كانی ژيانی بوو به ڕۆمان ، ڕۆمانێك پڕ له تاڵی و ئازار پڕ له هيوا و ئومێد بۆ ژيان ، ئيدی به هاوكاری پياوه ميهره‌بانه‌كه ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی كه نووسيبويه‌وه كرديه په‌رتوكێك و بڵاوی كرده‌وه ٠ ڕۆژێكيان له شوێنی كاركردنی بوو پياوه ميهره‌بانه‌كه هاته لای و پێی ڕاگه‌ياند كه په‌رتوكه‌كه‌ی ئه‌و وه‌ك يه‌كێك له په‌رتوكه به‌هێزه‌كان دانراوه بۆ خه‌ڵات كردن ، به‌ڵێ ئه‌و ئاواته‌ی كه پڕ به دڵ خواستی ڕۆژێك بێ ئه‌ويش خه‌ڵات بكرێ هاته دی ، بانگ كرا تا بچێ خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌ربگرێ ڕۆيشت بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ماندووبونی له ژيان دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌و ووته‌ی به گوێ ی ئاماده‌بوان دا (( هه‌ر كه‌سێ ئومێدی به ژيان بێ و ئاواتێك له دڵی بێ و هه‌وڵی بۆ بدات ئه‌وا ڕۆژێك دێت وه‌كو من به ئاواتی خۆی ئه‌گات )) نه‌رمين _ هه‌ولێر 3_ شوبات _ 2010 التعديل الأخير تم بواسطة : narmin بتاريخ 02-03-2010 الساعة 08:54 PM. |
|
|
|
|
|
#2 |
|
ئه‌ندامی كارا
تاريخ التسجيل: Feb 2009
المشاركات: 221
|
چيرۆكێكی زۆر خۆش‌بوو ده‌ستخۆش نه‌رمين خان
|
|
|
|
|
|
#3 |
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Jan 2010
المشاركات: 20
|
دةستةكانت خوشبيت
|
|
|
|
|
|
#4 |
|
سه‌رپه‌رشتیاری
گشتی تاريخ التسجيل: Apr 2008
الدولة: هه‌ولێر
المشاركات: 582
|
به‌ڕێزانم زۆر سوپاس بۆ ده‌ست خۆشيه‌كه‌تان هه‌ر بژين |
|
|
|
|
|
#5 |
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Jul 2009
المشاركات: 98
|
ده ستخؤش بؤ ئه و كاره جوانه ت...
هيواي سه ركه وتن بؤتؤ و بؤ كشت ئه ندامان |
|
|
|
|
|
#6 |
|
سه‌رپه‌رشتیاری
گشتی تاريخ التسجيل: Apr 2008
الدولة: هه‌ولێر
المشاركات: 582
|
كاك هيمداد سوپاس لۆ ده‌ست خۆشيه‌كه‌ت هه‌ر بژی |
|
|
|
|
|
#7 |
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Mar 2010
المشاركات: 34
|
دةستةكانت خوشبيت نه‌رمين خان چيرۆكێكی زۆر خۆش‌بوو __________________ www.KurdLord.tk مالپەرى كورد لۆرد بەردەوام تازەگەرى ![]() |
|
|
|
|
|
#8 |
|
سه‌رپه‌رشتیاری
گشتی تاريخ التسجيل: Apr 2008
الدولة: هه‌ولێر
المشاركات: 582
|
زۆر سوپاس كاك محمد ته‌مه‌ن درێژبی
|
|
|
|
|
|
#9 |
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Feb 2010
المشاركات: 9
|
ده‌ست خۆش نه‌رمين خان هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بی
|
|
|
|
![]() |
| أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع |
| طرق مشاهدة الموضوع | |
|
|