|
|
|
لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی سه‌كۆكانی شه‌قڵاوه پۆست ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه پۆست ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه په‌یوه‌ندی |
|
|||||||
| التسجيل | التعليمات | قائمة الأعضاء | التقويم | البحث | مشاركات اليوم | اجعل جميع المنتديات مقروءة |
| بابه‌تی هه‌مه‌جۆر کۆمه‌ڵێک لینکمان هه‌ن که بابه‌تیان تێدا بڵاو بکه‌نه‌وه، بابه‌تێک لینکی تایبه‌تی نه‌بوو لێره بڵاوی بکه‌وه |
![]() |
|
|
أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع | طرق مشاهدة الموضوع |
|
|
#1 |
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Jun 2009
المشاركات: 4
|
![]() هه‌ڤاڵ نه‌ورۆز ئیدریس مرۆڤێک بۆنی خاکی لێ دێت وه‌ک چۆن له ده‌رگای گه‌وره‌ی مێژوو چویته ژورێ ، ئاوه‌هاش له په‌نجه‌ره‌ی به هه‌یوانی زامه‌کانم وه‌ره‌وه. ئاخر تۆ ، هه‌ر ته‌نها ئیدریسی خۆت نه‌بوی .... تۆ کوڕی چیا و شاهه‌ڵۆی کوردایه‌تی و لوتکه‌ی سه‌رفرازیمان بوی . ئاخر تۆ ، هه‌ر ته‌نها ئیدریسی خت نه‌بویت . تۆ لوتکه‌ی ساخ و بناری چیا و شه‌پۆلی ده‌ریا و پێده‌شتی سه‌نگی ولاتی جه‌رگ سوتاوم بویت .... وه‌ره‌وه له هه‌موو گاڤێک زیاتر موحتاجی تۆین .. ئاخر ناکرێ چیا حیکایه‌تی خوێناوی خۆی بۆ ئه‌شکه‌وت باس بکات و ناوی تۆ نه‌هێنێ . چۆن ده‌کرێ ... لالۆ پێشمه‌رگه‌یه‌ک کۆڵه پشتی خۆی له کۆڵ بنێ و له ده‌فته‌ری سه‌روه‌ریه‌کانی دا حیکمه‌تێکی تۆی تیادا نه‌نوسێ .... وا نابێ قوربان .... باوکێکی جگه‌ر سوتاو هه‌ر ته‌نها خۆی گۆڕ هه‌ڵکه‌ن و هه‌ر ته‌نها خۆی ته‌لقینده‌ر و هه‌ر تانها خۆی تازیه‌دار بێ گه‌ر دڵنه‌وایی و دڵۆپه فرمێسکێکی تۆی له‌گه‌ڵ نه‌بێ .. مرۆڤێک بۆنی خاکی لێ دێت و خاکێک یادی مرۆڤێک ده‌کاته‌وه.. ئێستاش که که وێنه‌ی تۆ له چاوی هه‌موو دایکی شه‌هیدێک ده‌بینم ... ئێستاش باوکی هه‌ر شه‌هیدێک له‌سه‌ر گۆڕی کوڕه‌که‌ی و له پاش هه‌ر فاتیحه‌یه‌ک ده‌ڵێ ( ئاخ بۆ ئیدریس) زۆر جار مردن مرۆڤ له زاکیره‌دا ده‌سڕێته‌وه ... به‌ڵام کۆچی تۆ .. ته‌نها کۆچ و ته‌نها مه‌رگ و ته‌نها ماڵئاوایی نه‌بوو ... کۆچی تۆ سه‌فه‌ره... سه‌فه‌ر کۆچی تۆ جه‌وله‌یه .. جه‌وله به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی چیا به چیا و سه‌ردانی ئه‌شکه‌وت به ئه‌شکه‌وت و ماچ کردنی شه‌هید به شه‌هید و ساڕێژکردنی زام به زام و ڕاموسانی پێشمه‌رگه به پێشمه‌رگه بوو ... چۆن ئاسمان ئه‌ستێره له باوه‌شی خۆی ده‌تۆرێنێ ... ئێ خۆ تۆ ئه‌و ئه‌ستێره گه‌شه‌ی که هه‌موو ڕۆژێک به‌سه‌ر ئاسمانی ولاته‌که‌م گوزه‌ر ده‌که‌یت ... تۆ ته‌نها ئیدریسی خۆت نه‌بویت . تۆ ئیدریسی پێشمه‌رگه و سه‌نگه‌ر و کۆڵنه‌دان . تۆ ئیدریسی فه‌رمانده‌ی ڕۆژه سه‌خته‌کان . تۆ فریشته‌ی ئاشته‌وایی تۆ ئیدریسی هه‌ژاران و تۆ هیوای ئاواره‌کان و تۆ دیوانێکی پڕ له غه‌زه‌ل پڕ ته‌صه‌وف و پڕ له روئیای جوان بوی ئه‌ی ئه‌وه نیه ... ئێستاش له به‌رزتریم مه‌قامدا ڕاکشاویت ؟ ئه‌ی ئه‌وه نیه ...مردنیش نه‌یتوانی تۆ و بارزانی له یه‌کتر جیا بکاته‌وه ؟ ئه‌وه‌تا ئێستاش ئێوه نه‌ک ته‌نها هه‌ردوو گۆڕ ، نه‌ک ته‌نها هه‌ردوو مه‌زار ، نه‌ک ته‌نها هه‌ردوو مه‌نزڵگا ئێستاش ئێوه دوو چیای ئه‌وه‌نده سه‌ربه‌رزن هه‌موو لوتکه‌کان له سێبه‌رتاندا کڕنوش ده‌به‌ن . ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ته‌نها به په‌یڤێک باس له فه‌رهه‌نگی کاک( ئیدریسی نه‌مر) بکه‌ین ئه‌وه خۆمان توشی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌که‌ین . چونکه ئیدریسی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده و سیاسه‌تمه‌دار و دیپلۆماتکار هه‌ر خۆی به ته‌نها ( مه‌وسوعه‌یه‌ک) بوو . خۆزیا ....هه‌زار خۆزیا ... هاوسه‌نگه‌رانی ئیدریس ، هه‌ڤاڵانی ئیدریس ، هاوڕێباز و قوتابیانی ئیدریس ، بکه‌ونه خۆ و خه‌سڵه‌ته جوانه‌کانی ئه‌و مرۆڤه گه‌وره‌یه یاداشت بکرێت چونکه به هه‌قیقه‌ت نه‌ک ته‌نها به قه‌ولی ئێمه ، به‌ڵکو به قه‌ولی دوژمن و ناحه‌زانیش ( کاک ئیدریس) سه‌رکرده‌یه‌کی که‌م وێنه‌ی گه‌لێکی زوڵم دیته‌ی وه‌ک خۆمان بووه . |
|
|
|
![]() |
| أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع |
| طرق مشاهدة الموضوع | |
|
|