کاتێک دڵسۆزێک به سه‌ربه‌رزی پیشه‌که‌ی خۆی به‌جێ دێڵێ
شه‌قلاوه پۆست 1/2/2010

دوای خزمه‌تێکی به‌رچاوی بواری ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌قلاوه و وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه به‌ڕێز د. سعید دخیل گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر و به‌ڕێز د. زاهیر له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه له شوێنی د.سعید ده‌ست به‌کار ده‌بێت ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ک له فریاکه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌قلاوه که نه‌یویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات به شه‌قلاوه پۆستی راگه‌یاند دوای خزمه‌تێکی به‌رچاو له بواری نه‌شته‌رگه‌ری و وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر د.سعید دخیل داوای کرد که بگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر و له‌وێ درێژه به خزمه‌ت بدات بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی شه‌قلاوه به فه‌رمانێک ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواکه‌ی د.سعید ده‌ربڕی و د.زاهیر له شوێنی ده‌ست به‌کار ده‌بێت .
له‌لای خۆمانه‌وه وه‌ک ستافی سایتی شه‌قلاوه پۆست سوپاسێکی بێ پایانی هه‌ڵوێسته جوان و دڵسۆزه‌که‌ی به‌ڕێز د. سعید دخیل ده‌که‌ین که هه‌رده‌م پاڵپشت و هانده‌رێک بووه بۆ سایتی شه‌قلاوه پۆست ، له هه‌مان کات ئه‌و دڵسۆزی و خۆماندووکردنه‌ی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی شه‌قلاوه و ده‌وروبه‌ری به به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین چ له ڕووی ئیداری و چ له ڕووی نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه خزمه‌تی کرد ، دوباره ده‌ستان خۆش هیوای سه‌رکه‌وتن له پیشه و ژیانی داهاتووتاندا .
التعديل الأخير تم بواسطة : Shaqlawa Post بتاريخ 02-02-2010 الساعة 03:04 PM.
|