|
|
|
لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی سه‌كۆكانی شه‌قڵاوه پۆست ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه پۆست ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه په‌یوه‌ندی |
|
|||||||
| التسجيل | التعليمات | قائمة الأعضاء | التقويم | البحث | مشاركات اليوم | اجعل جميع المنتديات مقروءة |
| ڕه‌خنه و پێشنیار ڕه‌خنه و پێشنیاره‌کانتان سایته‌که‌تان ده‌وله‌مه‌نتر ده‌کات |
![]() |
|
|
أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع | طرق مشاهدة الموضوع |
|
|
#1 |
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Feb 2010
المشاركات: 1
|
بۆ به‌ڕێز قایمه‌قامی شه‌قڵاوه
سڵاو‌و ڕێزم ئومێده‌وارم هه‌ر شاد‌و و به‌خته‌وه‌ر و سه‌رکه‌وتووبن له ژیان و کاره‌کانتاندا، بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌رکی پیرۆزی خزمه‌ت کردنی جه‌ماوه‌ری شه‌قڵاوه‌ی خۆشه‌ویست ... من وه‌کو ڕۆژنامه‌نووسێکی سه‌ربه‌خۆ و شه‌قڵاوه په‌روه‌رێک به ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆمی ده‌زانم ڕای خۆم به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستان له‌سه‌ر پچڕاندنی په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ سایتی شه‌قڵاوه‌پۆست ده‌ڕببڕم ... من نامه‌وێ بچمه ناو وورده‌کاری ئه‌م ڕووداوه و هۆی وه‌رگرتنی ئه‌م هه‌ڵوێسته تونده‌تان! هیچ لایێکمان پێویستمان به‌وه نیه... من ته‌نیا و زۆر به‌کورتی ده‌ڵێم، کاری وا خزمه‌تی شه‌قڵاوه ناکات و زیان به‌خشه به هه‌موومان، چونکه مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ میدیا نابێت بخرێته قاڵبی ناحه‌زی و ڕازی بوونی یا نه‌بوونی تاکه هاوڵاتیه‌ک یاخود کارمه‌ندێک، بگره هه‌تا حیزبێک یا کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکیش که به چاوێکی تر ده‌ڕواننه کار‌و کرده‌وه‌و ڕوداوو هه‌ڵوێست و هتد... هه‌ر یه‌کێک له ئێمه له بواری خۆیدا یا له سه‌نگه‌رێکدا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به شێوه‌یه‌ک خزمه‌ت بکه‌ین و مه‌رجیش نیه هه‌ر هه‌موومان له کاره کانماندا وه‌کو یه‌ک بیر بکه‌ینه‌وه و بیروبۆچوونمان وه‌کو یه‌ک بێت...!؟؟ ئه‌گه‌ر وای لێ بێت، بڕوا بکه هیچ کارێک به ڕێکوپێکی جێبه‌جێ ناکرێت...!!! ئه‌زموونی خه‌باتی گه‌لان زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و پڕه له نموونه‌ی ڕیگه نه‌دان به ئاشکراکردنی هه‌ڵه و سه‌لماندوویه‌تی و زۆر به ڕوونی پیشان ئه‌دات که له داهاتوودا باجه‌که‌ی زۆر زیاتر ده‌بێت! به ڕای من - ڕای جیاواز و ڕه‌خنه گرتن و پێشنیار کردن و گفتوگۆ کردن و گوێ له‌یه‌ک گرتن سه‌رچاوه‌ی ده‌ست نیشانکردنی کۆسپ و ته‌گه‌ره‌و هه‌ڵه‌و سه‌رپێچی کردن له یاسان و تاکه ڕێگایه‌کن بۆ چاره‌سه‌ر کردنی گشت گیروگرفتێک و هانده‌رێکن بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوون... بۆیه من وه‌کو سه‌رپه‌رشتیاری سایتی شه‌قڵاوه دۆت کۆم داوات لێ ده‌که‌م ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و له جیاتی ئه‌وه، ده‌ست درێژ بکه‌ن بۆ یه‌کتری و یارمه‌تی یه‌کتر بده‌ن، نه‌ک پاڵ به‌یه‌کتر بنێن به‌ره‌و هه‌ڵدێرو شکه‌ستی، تاوه‌کو به چاکترین شێوه بتوانن کاره‌کانتان ئه‌نجام بده‌ن... ووشه‌یه‌کی تریش - که‌سمان تێدا نیه هه‌ڵه نه‌کات و تووشی حاڵه‌تی وا نه‌بووبێت که پێویستی به یارمه‌تی دانه... ده‌با هه‌ر هه‌موومان ڕه‌خنه بگرین و هه‌ڵه‌کان ده‌ستنیشان که‌ین بۆ بنیات نان، نه‌ک بۆ تێکدان !!؟؟ ده‌با هه‌وڵ و تێکۆشانمان یه‌کخه‌ین بۆ خزمه‌تی شه‌قڵاوه‌و خه‌ڵکی شه‌قڵاوه‌ی به‌ڕێزو ئازیز ... ئیتر هه‌ر شاد بن! براتان / شێرزاد شێر سه‌رپه‌رشتیاری سایتی شه‌قڵاوه دۆت کۆم التعديل الأخير تم بواسطة : Sherzad Sher بتاريخ 02-01-2010 الساعة 11:55 PM. |
|
|
|
|
|
#2 |
|
ئه‌ندامی كارا
تاريخ التسجيل: Feb 2009
المشاركات: 221
|
نامه‌يه‌كی پڕ له مانا ئامۆژگاريه‌كانيش زۆر ته‌واون ئه‌گه‌ر قايمقام په‌يره‌وی بكات
|
|
|
|
![]() |
| أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع |
| طرق مشاهدة الموضوع | |
|
|