01-31-2010, 10:36 PM
|
#1
|
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Jan 2008
المشاركات: 45
|
ئیدریسی جوانه‌مه‌رگ له هه‌ست و خه‌یاڵی شاعیرانی پایه‌به‌رزدا
ڕاگه‌یاندنی لقی 24ی سه‌فین
31/1/2010
کاتژمێر 2:30 دوای نیوه‌ڕۆی 31/1/2010 لقی 24ی سه‌فین به به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له هاوڵاتیانی سنوری لقی 24 له هۆڵی لیژنه‌ی ناوچه‌ی شه‌قلاوه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆڕێکی شیعر خوێندنه‌وه‌ی به بۆنه‌ی ساڵیادی کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی جوانه‌مه‌رگ سازدا .
له کۆڕه‌که که بڵند اسماعیل به‌رپرسی لقی 24ی سه‌فین و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی حزبی و حکومی و سه‌ربازی ئاماده‌ببوون ، هێدی شاعیر به شیعره جوان و به پێزه‌کانی چه‌ند قه‌سیده‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد پاشانیش کارۆخی شاعیر به چه‌ند پارچه شیعرێک به‌شداری کرد و گوزارشتی له شه‌هیدان و به تایبه‌تیش شه‌هیدی سه‌رکرده ئیدریس بارزانی و فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری ده‌کرد ، هێوری شاعیریش بێ ده‌نگ نه‌بوو به چه‌ند کۆپله شیعرێک هته سه‌ر ته‌خته و له ناخه‌وه شیعرێکی پێشکه‌ش به خه‌بات و تێکۆشان و گه‌وره‌یی ئیدریس بارزانی کرد ، خاتوو شه‌هێن و ئاودێریش هه‌ر یه‌که‌یه‌کان به چه‌ند کۆپله شیعرێک به‌شدار بوون و کۆڕه‌که‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند کرد به وشه و هه‌سته ناسک و شۆڕشگێڕیه‌کانیان .
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه ساڵانه لقی 24ی سه‌فین وێڕای بایه‌خدان به‌م یاده یادی ته‌واوی شه‌هید و که‌ڵه پیاوانی سنوری لقی 24ی سه‌فین ده‌کاته‌وه .
|
|
|