|
|
|
لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی سه‌كۆكانی شه‌قڵاوه پۆست ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه پۆست ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه په‌یوه‌ندی |
|
|||||||
| التسجيل | التعليمات | قائمة الأعضاء | التقويم | البحث | مشاركات اليوم | اجعل جميع المنتديات مقروءة |
![]() |
|
|
أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع | طرق مشاهدة الموضوع |
|
|
#1 |
|
نووسه‌ر
|
مالپه‌ره‌کان و تێکدانی په‌یوه‌ندی سێکسی
ئاماده‌کردنی / سیروان واحد ره‌نگه زۆر جار گه‌نجێک به سه‌یر کردنی دیمه‌نێکی سێکسی یان فیلمێک به‌لایه‌وه ئاسایی بێت و هه‌ست به گۆرانکارییه‌کان نه‌کات به‌لام ئایا ئه‌م کردارانه تا چه‌ند سلبیاتی هه‌یه له که‌شی واقیعی ؟ زاناکان و پسپۆرانی بواری سێکسی ئه‌وه‌یان روونکرده‌وه که ئه‌م جۆره کردارانه واتا سه‌یر کردنی دیمه‌نی سێکسی له که‌ناله‌کان یان ئه‌نته‌رنێت سه‌ره‌تای دروست بوونی په‌یوه‌ندییه خراپه‌کانی نێوان هاوسه‌رانه و به‌ره‌و دنیایه‌کی ره‌شی ده‌بات ، چونکه زۆر جار بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که ئه‌م جۆره کردارانه ده‌بێته هۆی تێک دانی باری ده‌رونی تاک و لایه‌نی ره‌وشتی به‌تایبه‌تی لای خێزانییه‌کانیانه‌وه که ئه‌مه‌ش کاریگه‌رییه‌کی زۆر خراپی ده‌بێت له لایه‌نی ده‌رونی و خوو گرتن به‌م جۆره کاره ناره‌وایانه که رێگه‌ییه‌که بۆ پچرانی په‌یوه‌ندی و نه‌مانی خۆشه‌ویستی و سێکس له نێوان هاوسه‌ران . جگه له هه‌ست کردن به ماندوو بونێکی زۆری ده‌رونی و ئازاردانی ویژدان که به پێی زۆربه‌ی پسپۆرانی بواری ده‌رونی ئه‌م جۆره که‌سانه مودمین ده‌بن به‌م جۆره کارانه گه‌ر بێت و له هه‌ر کاتێکدا سه‌یری ئه‌م جۆره فیلمانه‌ش نه‌که‌ن ئه‌وه به خه‌یال لای ئه‌م جۆره کردارانه‌ن وه‌ک چۆن بالای ئه‌م ئافره‌ته چۆن بوو ده‌می یان لێوی یان ..........هتد که ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ییه‌کی خراپی ده‌بێت به‌سه‌ر باری ده‌رونی و وای لێده‌کات له په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه‌کان ده‌ربچێت و به‌روه روخان بچێت ، وه‌ک زۆره‌بی لێکۆلینه‌وه‌کانئاماژه‌یان به وه داوه که ئه‌م جۆره که‌سانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م کاره به‌رده‌وام ده‌بن زۆر به قورسی ده‌توانن ژیانی هاوسه‌رێتی تا سه‌ر به‌رن و له کاتێکدا توشی گرفتی لێک جیابوونه‌وه‌ده‌بن و ده‌بێته کاره‌ساتێکی گه‌وره و روخانی خێزانێک ، چونکه کاتێک مرۆڤ سه‌یری ئه‌م جۆره فیلمانه ده‌کات بیری هه‌ر لای ئه‌و که‌سه‌ییه که له فیلمه‌که‌دا هه‌یه ، کاتێکیش که له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌که‌ی جووت ده‌بێت ره‌نگه به بارێکی ده‌رونی وا تێپه‌ر ببێت که هێشتا هه‌ر بیری لای دیمه‌نه سێکسیه‌کان بێت و نه‌توانێت کرداری جووت بوون له‌گه‌ل خێزانه‌که‌ی ته‌واو بکات یان ئه‌وه‌تا به شیوه‌ییه‌کی تر کاره‌که ته‌واو ده‌کات و حه‌زو ئاره‌وزووی خێزانه‌که‌ی له لایه‌نی ده‌رونی و فسیۆلۆژی تێر ناکات که ئه‌مه‌ش هه‌م دیسان بارێکی ناله‌بار بۆ خێزانه‌که‌ی دروست ده‌بێت ، هه‌روه‌ها پسپۆران ئه‌م کاره به نه‌مانی هه‌ست و سۆزیش له قه‌له‌م ده‌ده‌ن و گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که جۆرێک له ئیدمان بوون به‌م سایته سێکسیانه وا له مرۆڤ ده‌کات زۆر جار توشی بێ هێزی جنسی ببن چونکه له کاتی سه‌یر کردنی دیمه‌نه‌کان ره‌نگه خۆیان پێ نه‌گیرێت و ده‌ست بکه‌ن به خۆ‌و نهێنی کردن وه‌ک ده‌زانین خۆ نهێنی کردنیش یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی بێهێز بوونی سێکس لای پیاوان و زوو هاتنه‌وه‌ی تۆ‌و که ئه‌مه‌ش گیرگرفتێکی تری پیاوانه له کاتی ئه‌نجام دانی کرداری سێکسی . ، خۆرۆشه‌نبیرکردن و زانیاری وه‌رگرتن له‌باره‌ی سێکس و کرادارو ئه‌نجامدانی کارێکی سود به‌خشه بۆ مرۆڤ به‌لام له رێگه‌ییه‌کی زانستی و دروستی نه‌ک به رێگه‌یه‌ک که زیان به ژیان و ته‌ندروستی بگه‌ینێت ،
__________________
گه‌ر بۆ خۆشه‌ویستی هه‌نگاوێک بیت مه‌ودای هه‌ر هه‌نگاوێکم سه‌دان هه‌نگاوه بۆ خۆشه‌ویستی |
|
|
|
|
|
#2 |
|
سه‌رپه‌رشتياری به‌شی سه‌ته‌لايت
|
ده ست خوش بيت ماموستا سيروان بو ئه م بابه ته سه ركه وتنانه
__________________
|
|
|
|
|
|
#3 |
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Jul 2009
المشاركات: 98
|
ده ستخؤش ماموستا سيروان
به راستى وته كانت جوانن و له جيكاى خؤيه تى ده ستخؤشيت لئ بكه ين.. سوباس بؤ زانياريه به سوده كانت.. هه ربزى |
|
|
|
|
|
#4 |
|
ئه‌ندامی كارا
تاريخ التسجيل: Mar 2009
المشاركات: 300
|
مامۆستا سيروان بابه‌تێكی زۆر هه‌ستيارت باسكردووه بابه‌ته‌كه‌م خوێنده‌وه زۆر له‌لام سه‌ير بوو ئێستا زۆر كه‌س هه‌يه خاوه‌ن خێزانه به به‌رده‌وام سه‌يری ئه‌م جۆره كه‌نالانه ده‌كات كه ئه‌مه‌ش وه‌كو باستكردووه لايه‌نی خراپی زۆر ه هيوادارم ئه‌وه‌ی بيخوێنته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره بكات وازی لێبێنێ بۆ ئه‌وه‌ی توشی ئه‌م كێشه‌و گرفتانه نه‌بێت ........... هه‌زار و يه‌ك جار ده‌ستخۆش مامۆستا سيروان
|
|
|
|
|
|
#5 |
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Mar 2009
المشاركات: 139
|
بابه‌ته‌كه‌م خوێنده‌وه بۆيه پێم خۆش‌بوو ده‌ستخۆشيت لێ بكه‌م چونكه بابه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو بوو
|
|
|
|
|
|
#6 |
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Mar 2008
المشاركات: 32
|
بابةتةكى بة سود بوو
سةرفراز بيت مامؤستا بيبةشيشمان نةكةى لةم بابةتانة |
|
|
|
![]() |
| أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع |
| طرق مشاهدة الموضوع | |
|
|