|
|
|
لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی سه‌كۆكانی شه‌قڵاوه پۆست ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه پۆست ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه په‌یوه‌ندی |
|
|||||||
| التسجيل | التعليمات | قائمة الأعضاء | التقويم | البحث | مشاركات اليوم | اجعل جميع المنتديات مقروءة |
| یانه‌ی وه‌رزشی شه‌قڵاوه هه‌واڵ و چالاکی و ده‌ستکه‌وته به‌ده‌ست هاتوه‌کانی وه‌رزشی یانه‌ی شه‌قڵاوه |
![]() |
|
|
أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع | طرق مشاهدة الموضوع |
|
|
#1 |
|
ده‌سته‌ی کارگێری
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵی وه‌رزشی تاريخ التسجيل: Aug 2007
المشاركات: 612
|
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌لدا نی وه‌رزش وه‌ك بوارێك له بواره‌كان مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سالی ١٨٩٦ كه بۆ يه‌كه‌مين جار ياريه‌كانی ئۆلۆمپياد له ئه‌سينای پايته‌ختی يۆنان ئه‌نجامدرا . ڕۆژ به ڕۆژ وه‌رزش به‌ره‌و پێش چوو تا وای لێهات هه‌موو جيهانی خه‌ريك كردووه زۆربه‌ی ولاتاني جيهان توانيتيان به وه‌رزش خۆيان بناسێنن . ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه كه ده‌مه‌وێ باسی بكه‌م يانه‌ی وه‌رزشی شه‌قلاوه‌يه كه‌وا له سالی ١٩٩٣ توانی مۆله‌ت وه‌رگرێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وه‌كو نوێنه‌ری شه‌قلاوه به‌شداری له چالاكيه‌كانی وه‌رزشی بكات له سه‌ر ئاستی هه‌ولێرو ده‌وروبه‌رو كوردستان له دوايدا له سالی ١٩٩٩ توانی مۆله‌ت وه‌رگرێت له ڵێژنه‌ی ئۆلۆميی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی چالاكيه‌كانی فراوانتر بكات ناوی شه‌قلاوه‌ش زياتر بناسێنن ئێستاش ماوه‌ی چه‌ندين ساله يانه‌ی شه‌قلاوه توانی ئه‌م سنوره‌ش ببه‌زێنێ خۆی به ولاتانی عه‌ره‌بی و جيهانيش بناسێنێ به به‌شداربونی له پاله‌وانيه‌تيه‌كان و ململانێي يانه به ناوبانگه‌كانی ولاتانی عه‌ره‌بی به‌لام ئايا ڕاگه‌ياندن له كوردستان وه‌كو پێويست بايه‌خی به يانه‌ی شه‌قلاوه داوه كه هه‌مومان ده‌زانين ڕاگه‌ياندن ڕوحی كاره‌كانه ، ئه‌مڕۆ ڕاگه‌ياندن به گشتی ئاوێنه‌ی كاراكردنی كايه‌كانی ژيانه به‌لام ڕاگه‌ياندن ده‌بێت ببێته فاكته‌ری هاندانی وه‌رزشی كوردستان به بێ جياوازی به تايبه‌تی ميديا وه‌رزشيه‌كان و بلاوكراوه وه‌رزشيه‌كان به‌لام به داخه‌وه ئێستا ده‌بينين جياوازيه‌كی يه‌كجار زۆر هه‌يه له‌لايان ميدياوه‌رزشيه‌كان وبلاوكراوه وه‌رزشيه‌كان كه ته‌نيا بايه‌خ به هه‌وال و چالاكيه وه‌رزشيه‌كانی يانه گه‌وره‌كانی ناو شاره‌كان ده‌ده‌ن به‌لكو زۆر چالاكی زۆر بچوكيش هه‌يه وای گه‌وره ده‌كه‌ن كه چۆن بلێيی پاله‌وانيه‌تی جيهانيان به ده‌ست هێناوه به پێچه‌وانه‌ی كار‌و چالاكيه وه‌رزشيه‌كانی يانه‌كانی تر به تايبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شارن ، گومانيش له‌وه‌دا نيه له‌م چه‌ند ساله‌ی ڕابردوو وه‌رزشوانانی شه‌قلاوه توانيه‌تيان هه‌نگاو ئه‌نجامی زۆرباش به ده‌ست بهێنن و ته‌كانێكی زۆر باشيش به وه‌رزشی كوردستان و شه‌قلاوه بده‌ين له زۆربه‌ی پاله‌وانيه‌تيه‌كانی كوردستان و عێراق ئه‌جامی زۆر باش و دلخۆشكه‌ر به ده‌ست بينين ، به‌لام به داخه‌وه ڕاگه‌ياندنه‌كانمان نه‌يانتوانيوه خۆيان له ته‌سكی حزبايه‌تی و په‌يوه‌ندی كه‌سيه‌تی بپارێزن به يه‌ك چاو سه‌يری چالاكيه وه‌رزشيه‌كان بكه‌ن .بۆيه ئه‌ركی ميديا وه‌رزشيه‌كان بيستراو ، بينراو ئه‌وه‌يه هه‌ولبده‌ن به بێ جياوازی بايه‌خ به كار‌و چالاكی وه‌رزشوانان و يانه‌كان بده‌ن بۆ پێشخستنی وه‌رزش و ناساندنی وه‌رزشی كوردستان به ڕاست و دروست ، له كۆتايدا ده‌لێم ته‌نيا سايتی شه‌قلاوه پۆست وه‌كو پێويست بايه‌خی به هه‌وال و چالاكيه وه‌رزشيه‌كانی يانه‌ی شه‌قلاوه‌و ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی شه‌قلاوه‌ی داوه بوه‌ته مينبه‌رێكی ئازاد بۆ هاندانی وه‌رزشوانان و لاوانمان و ببێته ئاوێنه‌ی ده‌نگو ڕه‌نگی وه‌رزشوانان و ناوه‌نده وه‌رزشيه‌كان و جه‌ماوه‌ر بۆيه جێگای خۆيه‌تی به هه‌موو وه‌رزشوانان سوپاسێكی بێ پايانی ئه‌م سايته بكه‌ين كه توانيه‌تی ڕۆژانه هه‌موو هه‌وال و چالاكيه‌كان بۆ گشت جيهان بلاو بكاته‌وه كه‌وا بزانن شه‌قلاوه‌ش له‌م پێشكه‌وتنه وه‌رزشيه دانه‌بڕاوه وه‌رزشوانانی شه‌قلاوه‌ش هيچيان كه‌متر نيه له وه‌رزشوانانی تری كوردستان و عێراق .
|
|
|
|
|
|
#2 |
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Mar 2010
المشاركات: 34
|
|
|
|
|
|
|
#3 |
|
ئه‌ندامی كارا
تاريخ التسجيل: Aug 2009
المشاركات: 361
|
ده‌ستخۆش
سه‌رفرازبيت |
|
|
|
|
|
#4 |
|
ده‌سته‌ی کارگێری
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵی وه‌رزشی تاريخ التسجيل: Aug 2007
المشاركات: 612
|
زۆر سوپاس هاوڕييانی خۆشه‌ويست كاكه محه‌مه‌د و فه‌رهاد گيان هه‌ر شادومان بن
|
|
|
|
|
|
#5 |
|
سه‌رپه‌رشتياری به‌شی وه‌رزش
تاريخ التسجيل: May 2009
المشاركات: 625
|
جه‌گه له شه‌قڵاوه پۆست هيچ لايه‌نيک گوێ به يانه‌ي وه‌رزشي شه‌قڵاوه نادات
__________________
|
|
|
|
|
|
#6 |
|
ده‌سته‌ی کارگێری
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵی وه‌رزشی تاريخ التسجيل: Aug 2007
المشاركات: 612
|
زۆر سوپاس كاكه ليبرۆ كاكه ليبرۆ ده‌بێ ئێمه‌ی خه‌لكی شه‌قلاوه‌ش جا لژ شوێنێك كاربكه‌ين ئه‌وانه‌ی له نيو ڕۆژنامه‌كان و ميدياكان ياخود ئه‌ندامن له سايته‌كانی تر جگه له شه‌قلاوه پۆست هه‌وال و چالاكيه‌كانی شه‌قلاوه به‌گشتی بلاو بكه‌نه‌وه به تايبه‌تی چالاكيه‌كانی وه‌رزشی دووباره سوپاس بۆ به‌شداربونت له م بابه‌ته .
شه‌قلاوه پۆست مالی هه‌موانه |
|
|
|
|
|
#7 |
|
ده‌سته‌ی کارگێری
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵی وه‌رزشی تاريخ التسجيل: Aug 2007
المشاركات: 612
|
سلاو هه‌ر بۆ پشتگيری بابه‌ته‌كه‌ی خۆم كه ده‌لێم ڕۆژنانمه‌و ميدياكانی وه‌رزشی جياوازی له نێوان يانه‌كان ده‌كات هه‌مومان باش ده‌زانين ئه‌م ماوه‌يه يانه‌ی شه‌قلاوه توانی دوو نازناوی كوردستان و عێراق به ده‌ست بێنێت له تۆپي سه‌رمێزی كچان هه‌روه‌ها پێش چه‌ند ڕۆژێك تۆپي باله‌ی يانه‌ی شه‌قلاوه توانی سه‌كه‌وێت به سه‌ر يانه‌ی هه‌ولێر ، من ڕۆژانه هه‌وال و چالاكيه‌كانی يانه‌ی وه‌رزشی شه‌قلاوه به ئيمێلياخود راسته‌خۆ بلاو ده‌كه‌مه‌وه له كۆمه‌لێك سايت ياخود به ئيمێل ده‌ده‌مه زۆر شوێنی تر ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه به تايبه‌تی سايتی فه‌رمی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان هه‌موو هه‌واله‌كانی بۆيان ده‌نێرم بلاو ده‌كه‌نه‌وه به‌لام بابه‌تی سه‌ركه‌وتنی يانه‌ی شه‌قلاوه به سه‌ر يانه‌ی هه‌ولێريان بلاو نه‌كرده‌وه ئه‌مه پرسيارێكه وه‌لامه‌كه‌ی لای ئێوه‌يه ؟
|
|
|
|
![]() |
| أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع |
| طرق مشاهدة الموضوع | |
|
|