|
|
|
لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی سه‌كۆكانی شه‌قڵاوه پۆست ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه پۆست ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه په‌یوه‌ندی |
|
|||||||
| التسجيل | التعليمات | قائمة الأعضاء | التقويم | البحث | مشاركات اليوم | اجعل جميع المنتديات مقروءة |
| سايكۆلۆژيای گشتی - GENERAL PSYCHOLOGY ئه‌م به‌شه بايه‌خ به بابه‌ته ده‌رونزانيه‌گشتيه‌كان ئه‌دات به‌هیوای سوود وه‌رگرتن |
![]() |
|
|
أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع | طرق مشاهدة الموضوع |
|
|
#1 |
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Mar 2009
المشاركات: 46
|
![]() شێرزاد خه‌یات پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤ گرنگی به ته‌ندروستی خۆی و منداڵ بدات کارێکی ئاساییه و هۆکارێکی گرنگیشه بۆ خۆ پاراستن له نه‌خۆشی به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و گرنگی دانه له سنوری ئاسایی خۆی ده‌رچوو به‌رده‌وام گله‌یی و گازانده‌ی هه‌بوو سه‌ردانی پزیشکی کرد و هه‌ر خه‌ریکی حه‌ب و ده‌رمان کۆکردنه‌وه و به‌کارهێنانی بوو ده‌بێت به نه‌خۆشی واسواس توشی گرفتی ده‌روونی ده‌بێت ، هه‌ندێک له‌و ده‌رون زانه له‌و بڕوایه دان که واسواسی ده‌روونی ئاڵۆزه زۆر به ده‌گمه‌ن وه‌ک نه‌خۆشیه‌کی سه‌ربه‌خۆ ده‌رده‌که‌وێت زۆر جاریش واسواسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆکاری ده‌روونی واته ململانێی ده‌روونی که ده‌بێته هۆی خه‌مۆکی و دڵه‌ڕاوکێی به‌رده‌وام . دواجار ئه‌و خه‌مۆکی و دڵه‌ڕاوکێیه ده‌گۆڕێت بۆح واسواسی جه‌سته‌یی ده‌بێت به میکانیزمی ده‌روونی بۆ خۆ سازدان له ته‌ک ژیکه‌ییدا، خێزانیش زۆر جار هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ تووش بوون به نه‌خۆشی واسواسی به تایبه‌تی ئه‌و خێزانانه‌ی که به‌رده‌وام زیاد له پێویست گرنگی به ته‌ندروستی منداڵه‌کانیان ده‌ده‌ن بۆ بچووکترین گۆڕانکاری جه‌سته‌یی سه‌ردانی پزیشکی تایبه‌ت ده‌که‌ن و به‌رده‌وام و به‌رده‌وام منداله‌کانیان ده‌پارێزن و ناهێڵن تێکه‌ڵاو به منداڵانی تر ببن نه‌وه‌ک توشی نه‌خۆشی ببن ، یان جۆره‌ها ڕێنمایی نا ئاسایی له باره‌ی شێوه‌ی خواردن دڵه‌ڕاوکێ و ترس به‌رده‌وام له باره‌ی کاو و ئه‌ندامانی له‌شیان ، بێ گومان ئه‌م جۆره مامه‌ڵه و په‌روه‌رده کردنه هه‌ڵه‌یه و تۆی گومان دڵه‌ڕاوکێ ده‌رباره‌ی له‌ش و ته‌ندروستی ئه‌و منداڵانه دواجار توشی نه‌خۆشی واسواسیان ده‌کات ، زۆر جار مرۆڤ له ئه‌نجامی تێکچوون و شڵه‌ژانی فه‌رمانه‌کانی چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێکی مێشکه‌وه توشی واسواسی گه‌ده‌یی بوه ، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه که مه‌ڵبه‌ندی گه‌ده له مێشک‌دا توشی تێک چوون و په‌شێوی ده‌رئه‌نجامی کۆمه‌ڵێک هۆکار کار له یه‌کتر ده‌که‌ن مرۆڤ توشی واسواسی ده‌که‌ن . هه‌ر چه‌نده چاره‌سه‌ر کردنیش ئاسان نیه به‌لام ده‌توانرێت له ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر کردنی ده‌رونی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌وشتیه‌وه که‌مێک له ئازاره‌کانی نه‌خۆش که‌م بکرێته‌وه و هه‌ندێکیشیان بن بڕ بکرێن . |
|
|
|
|
|
#2 |
|
سه‌رپه‌رشتیاری
گشتی تاريخ التسجيل: Apr 2008
الدولة: هه‌ولێر
المشاركات: 582
|
ده‌ست خۆش كاك شێرزاد بۆ ئه‌و بابه‌ته به‌سوده سه‌ركه‌وتوو بيت |
|
|
|
|
|
#3 |
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Oct 2009
المشاركات: 44
|
سوپاس بۆڕێنمايه‌كانت نوسه‌ری خاوه‌ن ئه‌زمون
![]() |
|
|
|
|
|
#4 |
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Mar 2010
المشاركات: 34
|
|
|
|
|
![]() |
| أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع |
| طرق مشاهدة الموضوع | |
|
|