|
|
|
لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی سه‌كۆكانی شه‌قڵاوه پۆست ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه پۆست ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه په‌یوه‌ندی |
|
|||||||
| التسجيل | التعليمات | قائمة الأعضاء | التقويم | البحث | مشاركات اليوم | اجعل جميع المنتديات مقروءة |
| ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه په‌یوه‌ست به شاقڵاوه |
![]() |
|
|
أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع | طرق مشاهدة الموضوع |
|
|
#1 |
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Dec 2009
المشاركات: 1
|
![]() جه‌لال جه‌رجیس شێر له بیره‌وه‌ریه‌کانم : هاتنی ژه‌نه‌ڕال مسته‌فا بارزانی بۆ شه‌قلاوه بابه‌تێکی مێژوویی گرنگ بوو له ده‌ڤه‌ره‌که‌مان و له په‌رتوکه‌که‌م به ناوی ( چه‌پکێک له که‌له‌پوری مه‌سیحیه‌کانی شه‌قلاوه ) بڵاوم کرده‌وه له لاپه‌ڕه ( 286) له ساڵی 1959 بوو ته‌مه‌نم 7 ساڵ بوو له قۆناغی دووه‌می سه‌ره‌تایی دابووم ، به‌بیرم دێت له ماڵه‌وه ده‌یانوت ( عه‌بدول که‌ریم قاسم) سه‌رۆکی کۆماری ئه‌و سه‌رده‌م بڕیاری داوه که ( مه‌لا مسته‌فا ) و هه‌ڤاڵه‌کانی له (روسیا) بگه‌ڕێنه‌وه عێراق و خاکی کوردستان وه‌ته‌نی باوباپیران . ده‌بوا به ڕێگای شه‌قلاوه تێپه‌ڕ با بۆ ناوچه‌ی بارزان . بۆ یه‌که‌مین جار بارزانی و هه‌ڤاڵه‌کانی به که‌شتێکی گه‌وره له به‌نده‌ری ( به‌سره ) له خوارووی عیراق دابه‌زین ، ده‌یانوت زیاتر له یه‌ک ملیۆن که‌س پێشوازیان لێ ده‌کرد له پارێزگای ( به‌سره) له دوای به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ که‌وت و ڕووی کرده کوردستان و ناوچه‌ی بارزان . خه‌ڵکی شه‌قلاوه هه‌ر وه‌ک شاره‌کانی تری کوردستان خۆیان ئاماده کردبوو بۆ پێشوازی و ڕێزلێنان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ، به بیرم دێت میوانخانه‌ی (سه‌لاحه‌دین) و کۆشکی ( فوئاد) ئاماده کرابوون بۆ حه‌سانه‌وه‌ی( مه‌لا مسته‌فا ) و یاوه‌ره‌کانی ، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌گه‌ڵ دایکم ( خوچێ حه‌نا) ده‌چووم بۆ ئه‌م میوانخانه بۆ مه‌به‌ستی شی‌و لێنان له‌گه‌ڵ ( کاترینا ئێلیا ) و ( وارینا تۆما ) و ( سه‌بیحه ئه‌حمه‌د ) له‌گه‌ڵ هه‌ندێ که‌سی تر بۆ خزمه‌ت کردن . ( صلیوه تۆما زه‌کای ) سه‌رپه‌رشتیان ده‌کرد و هه‌موو جارێ ده‌یوت پێی ده‌چێ ئه‌مرۆش نه‌گه‌نه جێ ، له لایه‌کی تریشه‌وه خه‌ڵکێکی زۆر له ده‌روازه‌ی شه‌قلاوه که پێی ده‌ڵێن ( سه‌رمه‌یدان ) ئه‌و کاته چۆل و هۆل بوو له‌وێ چاوه‌ڕێیان ده‌کرد ، پوورم ( شۆنێ حه‌نا ) ده‌یوت : ( مریه‌م جه‌نێ ) و ( خه‌جه گۆج ) هه‌موو ڕۆژێ سه‌ر له به‌یانیان به‌خۆی و خواردنیان ده‌چوونه ( سه‌رمه‌یدان) له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که بۆ پێشوازی کردن ، بۆ ئه‌وه‌ی کاته‌که ببه‌نه سه‌ر ده‌ستیان ده‌کرد به شایی هه‌ڵپه‌ڕکێ یه‌ک له‌و سه‌ری سه‌رچۆپی ده‌کێشا و ئه‌وی تریش له‌لای تری سه‌رچۆپی ڕاده‌کێشا مه‌قام و به‌سته و گۆرانیان ده‌وت بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ تاکو عه‌سرێ ده‌مانه‌وه ، وه‌رزه‌که‌ش به‌هار بوو ئه‌و به‌زم و که‌یفه‌یان ده‌کرد و ئه‌یانوت ئه‌مڕۆش دیار نه‌بوون بێنه‌وه ، له دوای چه‌ند ڕۆژێک ( مه‌لا مسته‌فا) له‌گه‌ڵ ( میرحاج) هاتنه شه‌قلاوه له‌به‌ر ماڵی ئێمه به پیاده تێپه‌ڕی ، ئێمه‌ش سه‌ییرمان ده‌کرد پیاوێکی کورته باڵا و تێک چه‌قی سه‌ربه‌رز به خێرایی ده‌ڕۆیشت ، خه‌ڵکێکی زۆری له‌گه‌ڵدا بوو چوه ماڵی ( ساڵح به‌گ) جیرانمان بوو له سه‌روچاوه‌ی کانی ( ناوه‌نجی) وه‌ستا ، له‌وێش خه‌ڵکێکی زۆر ئاماده ببوو له مه‌سیحیه‌کان و موسڵمانه‌کان بۆ پێشوازی و ڕێزلێنان . له دوای قسه‌کردنی بۆ جه‌ماوه‌ری شه‌قلاوه وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌دایه‌وه ، له ماڵه‌وه لێنه‌گه‌ڕان بچمه پێشه‌وه که‌چی نزیکیش بوو له‌به‌ر ته‌مه‌ن گچکه‌یی و زۆری خه‌ڵکه‌که ، به‌ڵام مامۆستا ( ئه‌رسانیس باسا ) و ( خه‌لیل پۆلص) به ته‌مه‌ن له‌من گه‌وره‌تر بوون له‌وێ ئاماده ببوون لێی چووبونه پێش تاکو ده‌ستی ماچ بکه‌ن ، به‌ڵام ( بارزانی نه‌مر) لێنه‌گه‌ڕابوو له وته به‌نرخه‌که‌ی که به خه‌ڵکه‌که‌ی وتبوو : ئه‌و ڕۆژه نه‌ما که‌س ده‌ستی که‌س ماچ بکا و ( کورد سه‌پانی باوکی هیچ که‌سێک نیه له‌مه‌ودوا) ئه‌وانیش هه‌موویان چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌دا ، به‌ڕاستی ڕۆژێکی مێژوویی بوو له شه‌قلاوه قه‌ت له بیر ناکرێ . بۆ زانیاری ( سالح به‌گ) کوڕی میرانی( ڕه‌شید به‌گ) بوو کورد په‌روه‌ر بوو ، به‌شداری شۆڕشه‌کانی گه‌لی کوردستان کردبوو هه‌ڤاڵێکی دڵسۆزی ( بارزانی نه‌مر ) بوو بۆیه سه‌ردانی کرد له شه‌قلاوه |
|
|
|
|
|
#2 |
|
ده‌سته‌ی کارگێری
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵی وه‌رزشی تاريخ التسجيل: Aug 2007
المشاركات: 612
|
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بي مامۆستا جه‌لال بۆ ئه‌و بابه‌ته جوانه‌ت هه‌ر بژی
|
|
|
|
![]() |
| أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع |
| طرق مشاهدة الموضوع | |
|
|