ده‌رباره‌ی شه‌ڵاوه  ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه‌ پۆست  ده‌سته‌ی كارگێڕی سه‌كۆكانی شه‌قڵاوه‌ پۆست  لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی


العودة   سه كوكاني شه قلاوة بوست > هه‌واڵ > هه‌واڵ > هه‌والی گشتی
التعليمات قائمة الأعضاء التقويم البحث مشاركات اليوم اجعل جميع المنتديات مقروءة

رد
 
أدوات الموضوع إبحث في الموضوع طرق مشاهدة الموضوع
قديم 01-15-2013, 03:49 PM   #1
موحسين قه‌سرۆکه‌يي
ئه‌ندام
 
الصورة الرمزية موحسين قه‌سرۆکه‌يي
 
تاريخ التسجيل: Feb 2008
المشاركات: 86
موحسين قه‌سرۆکه‌يي is on a distinguished road
افتراضي حسن سيساوه‌ : چاره‌سه‌ركردني له‌ ده‌ره‌وه‌ي وولات ره‌ت ده‌كاته‌وه‌..

حسن رسول مام خال ناسراو به‌ ( حسن سيساوه‌يي) له‌ سالي 1912 له‌ گوندي (ئاري سيره‌ك) له‌ نزيك گوندي سيساوه‌ سه‌ر به‌ قه‌زاي شه‌قلاوه‌ له‌ دايك بووه‌ و هه‌رله‌م گونده‌ ژياني به‌سه‌ر بردووه‌ ،باوك و باپيري له‌ عه‌شيره‌تي (دۆله‌مه‌ڕي)يه‌‌وخه‌لكي( مه‌زنێ)ن سه‌ربه ده‌ڤه‌ري مێرگه‌سۆر، ئێستاش زۆربه‌ي خزمه‌كان و ئامۆزاكاني له‌ ناوچه‌ي ( مه‌زنێ)ن.
حسن سيساوه‌ حه‌يران بێژێكي ميللي يه‌ به‌ ده‌يان حه‌يران و لاوك و به‌سته‌ي هه‌يه‌ ، يه‌كه‌م حه‌يراني له‌ راديۆي كوردي به‌غدا له‌ سالي 1958 تۆماركردووه‌...
ئێستا ته‌مه‌ني 100 سال تێپه‌ري كردووه‌ ،به‌ هۆي زۆري ته‌مه‌ني ئيستا ناتوانێ حه‌يران بلێ و به‌شێك له‌ جه‌سته‌ي له‌ كار كه‌و‌تووه‌ و بيرو هۆشي كه‌م بووه‌ و ده‌نگه‌ زولاله‌كه‌و قسه‌خۆشه‌كاني جاراني نه‌ماوه‌ ، دواي دروست كردني ( خانوو) ێك له‌ سه‌ر بڕياري ( سه‌رۆك بارزاني ) چه‌ند سالێكه‌ له‌گه‌ل خوارزاكه‌ي له‌ ناحيه‌ي باسرمه‌ ژيان ده‌گوزه‌رێنێ ......


ئاماده‌كردني: موحسين قه‌سرۆكه‌يي

هه‌لبه‌ته‌ چه‌ند رۆژێكه‌ وێنه‌يه‌كي خاله‌ حه‌سه‌ن سيساوه‌ كه‌ به‌( ماتۆرسكيل) له‌ چه‌ند ده‌زگايه‌كي راگه‌ياندن وبه‌ تايبه‌تي له‌ مالپه‌ري كۆمه‌لايه‌تي ( فه‌يسبووك ) بلاو بۆته‌وه‌ ، كه‌ گوايه‌ باري ته‌ندروستي تێك چووه‌ و حكومه‌تي هه‌رێمي كوردستان ئه‌م حه‌يرانبێژه‌ي فه‌رامۆش كردووه‌ ،بێ گومان ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆي ناره‌زايه‌كي زۆري هه‌واداران و ئاشقاني حه‌يرانبێژ( خاره‌ حه‌سه‌ن ) و بێ گومان كاردانه‌وه‌ي زۆري لێ كه‌وته‌وه‌....
دواي بلاو بوونه‌وه‌ي ئه‌م وێنه‌يه زۆرێك له‌ به‌رپرسان و دام و ده‌زگاكاني حكومي وحزبي و لايه‌ني په‌يوه‌ندي دار هاتنه‌ ده‌نگ ...
سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشي ته‌ندروستي و بلاو بوونه‌وه‌ي وێنه‌كه‌ي خاره‌ حسن به‌ (ماتۆرسكيل) له‌ ده‌زگاكاني راگه‌ياندن...
به‌خێوكه‌رو خوارزاي حه‌يران بێژ ( حسن سيساوه‌ ) له‌ مباره‌يه‌وه‌ گوتي:
ئه‌وه‌ي راستي بێت ئستا باري ته‌ندروستي خاله‌ حسن باشه‌ و ته‌نها ناتوانێ به‌ قاچه‌كاني بروات ئه‌مه‌ش به‌ هۆي رووداوي( ئۆتۆمبێل) چه‌ند سالێكه‌ قاچه‌كاني له‌ ده‌ست داوه‌ ، راسته‌ من به‌ ماتۆر سكيل له‌ به‌رچاوي هه‌موو خه‌لك خاره ‌حه‌سه‌ن بۆ هه‌ندێ شوێني پێويست ده‌به‌م به‌ تايبه‌تي له‌ وه‌رزي به‌هارو هاوين رۆژانه‌ خارحسن سه‌رداني باخچه‌كه‌ي ده‌كات له‌ نزيك گوندي‌ سيساوه‌ ، چونكه‌ من له‌ توانام دانيه‌ ئۆتۆمبێلێكي تايبه‌تي بۆ خاره‌ حسن دابين بكه‌م له‌ به‌رهه‌ژاري ، زۆر جار له‌ به‌رنه‌بووني ( ئۆتۆمبێل ) خاره‌ حسن بێ به‌ش بووه‌ له‌ زۆر بۆنه‌و مه‌راسيم وئاهه‌نگي هونه‌ري كه‌ ده‌عوه‌ت كراوه ، زۆرجار هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زاري ده‌كه‌م كه‌ سواري ماتۆري ده‌كه‌م له‌ دواي خۆم به‌ ناو خه‌لكدا تێپه‌رده‌بم ....
ئێمه‌ سوپاس و ده‌ست خۆشي له‌و به‌رێزانه‌ ده‌كه‌ين كه‌ وێنه‌كه‌يان بلاوكردۆته‌وه‌و خۆيان به‌ خه‌مخۆري خاره‌ حسن زانيووه‌، به‌ هۆي ئه‌م به‌رێزان بووه له‌م‌ رۆژانه‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مانيش هاتنه‌ ده‌نگ و له‌ هه‌والي ( حسن سيساوه‌) يان پرسيووه‌ ....

هه‌رله‌م هه‌فته‌يه‌ ‌( كه‌سێك )له‌ نوسينگه‌ي به‌رێز( نێچيرڤان بارزاني) سه‌رداني خاره‌ حسن ي كردوو هه‌موو هاوكاريه‌كي نيشاندا بۆ باش بووني باري ته‌ندروستي و دابين كردني داواكارييه‌كه‌ي ( خاره‌ حسن سيساوه‌ ) .
هه‌روه‌ها ( كه‌سێكي )تريش كه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان بوو به‌ ته‌له‌فۆن به‌ناوي (په‌رله‌مان) هاوكاري خۆي نيشانداوه‌ و (وه‌زيري ته‌ندروستي) يشي ئاگادار كردۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشي ته‌ندروستي وناردني تيمێكي پزيشكي بۆ ناحيه‌ي باسرمه‌ بۆپشكنيني ته‌ندروستي خاره‌ حسن سيساوه‌ له‌ ماله‌وه‌ ....

ئه‌وه‌ي جێگاي ئاماژه‌ پێ كردنه‌ هه‌ر وه‌ك بنه‌ماله‌ي( حسن سيساوه‌ ) باسيان كرد له‌ چه‌ند سالي رابردوو حكومه‌تي هه‌رێم و وه‌زاره‌تي رۆشنبيري و هه‌ندێ ده‌زگاو رێكخراو سه‌نته‌ر هاوكاري ماددي و مه‌عنه‌وي يان پێشكه‌شي خاره‌ حسن سيساوه‌ي كردووه‌ ، به‌ تايبه‌تي ( مه‌كته‌بي سه‌رۆك و خودي سه‌رۆك بارزاني ).
سه‌باره‌ت به‌ هاوكاري كردني ( حسن سيساوه‌ ) به‌ خێوكه‌ري خاله‌ حه‌سه‌ن به‌ م جۆره‌ ئاماژه‌ي پێ كرد:
كاتي خاله‌ حسن سيساوه‌ له‌ هه‌وليَر تووشي رووداوي ئۆتۆمبێل بوو ، دواي باش بووني باري ته‌ندروستي ئه‌وكات به‌رێز( سه‌رۆك بارزاني ) له‌ دواي ناردوو ئێمه‌ش له‌ رێگاي ( كاك سردار مزوري ) سه‌رداني ( سه‌رۆك بارزاني ) مان كرد و دواي پێشوازيێكي گه‌رم جه‌نابي سه‌رۆك هه‌موو هاوكاريه‌كي بۆ دابين كردو خانووێكي له‌ (باسرمه‌) بۆ دروست كرد .
له‌ سه‌رده‌مي كابينه‌ي ( دكتۆر به‌رهه‌م ) ئه‌و كات سه‌رۆكي حكومه‌ت بوو هاوكاري ماددي كردين ، هه‌روه‌ها لقي 24ي شه‌قلاوه‌ش له‌ رابردوو سه‌ردانيان كردين و هاوكاريان پێشكه‌ش كردين...
هه‌روه‌ها به‌رپرسي ( ناوچه‌ي باسرمه‌) پێش بلاوبوونه‌وه‌ي وێنه‌كه‌ي ئاگاداري كردينه‌وه‌ كه‌ هه‌موو هاوكاريه‌كي حسن سيساوه‌ي ده‌كه‌ين هه‌ر پێويستي يه‌كي هه‌بێت...
جارێكيش به‌رپرسێكي (يه‌كێتي) له‌ سلێماني په‌يوه‌ندي پێوه‌ كردين گوتي من ئاماده‌م خاله‌ حسن سيساوه‌ له‌ سه‌ر ئه‌ركي خۆم بۆ ده‌ره‌وه‌ ي وولات بنرێم بۆ مه‌به‌ستي چاره‌سه‌ركردن ....

سه‌باره‌ت به‌ به‌لێن داني هه‌ندێ به‌رپرس بۆ ناردني بۆ ده‌روه‌ي وولات و چاره‌سه‌ركردني نه‌خۆشي يه‌كه‌ي خاره‌ حسن سيساوه‌ له‌مباره‌يه‌وه‌ گوتي :
من باشم و به‌هۆي زۆري عومه‌ره‌كه‌م بێ تاقه‌تم بوويمه‌ و ناتوانم به‌ پێ برۆم ، من حه‌ز ناكه‌م ره‌واني خاريجم بكه‌ن ، حه‌ز ئه‌كه‌م هه‌ر له‌ هه‌وليرێ عيلاجم بكه‌ن ...
له‌ كۆتايي دا حه‌يران بێژ (حسن سيساوه‌) سه‌باره‌ت به‌ داوا كاري بۆ خۆي و خانه‌واده‌كه‌ي گوتي :
له‌م هه‌فته‌يه‌ چه‌ند كه‌سێكي به‌رپرس هاتوون كه‌ ڕه‌واني ده‌ره‌وه‌ي وولاتم بكه‌ن ،به‌س پێم گوتن من جارێ باري ته‌ندروستيم باشه‌ حه‌زناكه‌م ڕه‌واني ده‌روه‌ي كوردستانم بكه‌ن..
به‌لام ته‌نها يه‌ك ( داواكاريم) هه‌يه‌ ئه‌ويش دابين كردني ( ئۆتۆمبێل) ێكي ئاسايي بۆ پێويستي رۆژانه‌ي خۆم ،چونكه‌ هه‌ردوو قاچم له‌ ده‌ست داوه‌و ناتوانم به‌ پێ برۆم ...........




موحسين قه‌سرۆکه‌يي غير متواجد حالياً   رد مع اقتباس
رد


أدوات الموضوع إبحث في الموضوع
إبحث في الموضوع:

البحث المتقدم
طرق مشاهدة الموضوع

تعليمات المشاركة
لا تستطيع كتابة مواضيع
لا تستطيع كتابة ردود
لا تستطيع إرفاق ملفات
لا تستطيع تعديل مشاركاتك

كود [IMG] متاحة
كود HTML متاحة
الانتقال السريع إلى


جميع الأوقات بتوقيت بغداد GMT +3. الساعة الآن 12:53 AM.


  ده‌رباره‌ی شه‌ڵاوه  ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه‌ پۆست  ده‌سته‌ی كارگێڕی سه‌كۆكانی شه‌قڵاوه‌ پۆست  لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی

هه‌موو مافه‌كان پارێزراون بۆ ©2007-2013 شه‌قلاوه‌ پۆست Shaqlawapost.com