تاقيكردنه‌وه‌ى كۆتايى وه‌رزى يه‌كه‌مى پۆلى 12ى ئاماده‌يى تايبه‌ت بهقوتابيانى مامۆستا محمد أسعد ملا ناصر بهڕيووهچوو
به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌كى زۆرى قوتابيان له هۆڵى هه‌وارگه‌ى سه‌فين ڕێكه‌وتى 27-1-2012 تاقيكردنه‌وه‌ى كۆتايى وه‌رزى يه‌كه‌مى بابه‌تى زمانى ئينگليزى (Sunrise 12) پۆلى دوانزه‌مى ئاماده‌يى تايبه‌ت به قوتابيانى مامۆستا محمد أسعد ملاناصر مامۆستاى زمانى ئينگليزى به‌رێوه‌چوو ، جێگه‌ى ئاماژه پێدانه ته‌واوى ئامادهكاريهكان دابينكرابوون بۆ بهڕيوهچوونى ئه‌زموونه‌كان بهشيوهيكى سه‌ركه‌وتوو ، هه‌ر له‌ميانه‌ى ئه‌زموونه‌كان قائمقامى قه‌زاى شه‌قڵاوه هۆڵى ئه‌زموونه‌كانى به‌سه‌ركرده‌وه‌و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ گشت قوتابيان و مامۆستا محمد أسعد ملا ناصر خواست ، له‌هه‌مان كاتدا مامۆستا محمد أسعد ملاناصر زۆر سوپاسى به‌ڕێز( ڕزگار حسن ناصر ) قائيمقانى قه‌زاى شه‌قڵاوه‌ى كرد‌و ووهههروهها زۆر سوپاسى مامۆستايانى چاودێرى كرد كه پێك هاتبوون له‌مامۆستا ( ده‌وه‌ن كامران ، ابراهيم صباح ، أسعد ملا ناصر ، به‌شدار احسان ، هونه‌ر جلال ، هاناعبدالقادر ) كه‌ئه‌ركى چاودێريكردنى هۆڵهكهيان گرتبووه ئه‌ستۆ وه‌هه‌ر وه‌ها زۆر سوپاسى كاك امين هه‌ريرى كرد له ڕيكخراوى يه‌كێتى قوتابيان ل.ن . هه‌رير و باسرمه كه هه‌ڵسا بهدابينكردنى 7 پاسى هاتووچۆ بۆ قوتابيانى قوتابخانه‌كانى باسرمه و ميرۆستهمهو هه‌رير زۆر سوپاسى ڕێكخراوى كۆمه‌ڵه‌ى خوێندكارنى كرد كه هه‌ڵسان به دابينكردنى دوو ڕاف بۆ قوتابيان ، وه‌هه‌روه‌ها زۆر سوپاسى به‌ڕێز ئهيار عبدالله ى كردبههاوكارى كردنى دابينكردنى هه‌موو پێداويستييه‌كانى هۆڵ و زۆر سوپاسى ئاسايشى شهقلاوهى كرد بۆ پاراستنى بارى ئه‌منى هۆڵه‌كه‌و زۆر سوپاسى به‌ڕيوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى هاتووچۆى شهقلاوهى كرد كه‌هاوكار بوون بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌زموونه‌كان و ئهزموونهكانيش به‌شێوه‌يه‌كى سه‌ركه‌وتوو به بێ ڕوونه‌دانى هيچ كێشهيهك كۆتايى هات، له كۆتاييدا مامۆستا محمد أسعد به ناوى خۆى و قوتابيه‌كانى گله‌يى زۆرى هه‌بوو له‌وكه‌سانه كهپێويست بوو سه‌ردانى هۆڵهكهيان كردبا به‌ڵام ئاماده نه‌بوون هه‌روه‌ها ووتيشى ئه‌م ئاماده‌نه‌بوونه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ساردم ناكاته‌وه له كاره‌كانم و هه‌تا له توانام دا هه‌بێت له خزمه‌تى قوتابيانى خۆشه‌ويست دا ئه‌بم وههيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ گشت قوتابيان خواست به‌تايبه‌تى قوتابيانى تايبه‌ت به‌خۆى .