العودة   سه‌کۆکانی شه‌قڵاوه‌ پۆست > بابه‌ته‌کان > بابه‌تی هه‌مه‌جۆر
التسجيل التعليمات قائمة الأعضاء التقويم البحث مشاركات اليوم اجعل جميع المنتديات مقروءة

بابه‌تی هه‌مه‌جۆر کۆمه‌ڵێک لینکمان هه‌ن که‌ بابه‌تیان تێدا بڵاو بکه‌نه‌وه‌، بابه‌تێک لینکی تایبه‌تی نه‌بوو لێره‌ بڵاوی بکه‌وه‌

رد
 
أدوات الموضوع إبحث في الموضوع طرق مشاهدة الموضوع
قديم 03-10-2010, 11:59 AM   #1
هاوڕێ ڕه‌ش
ئه‌ندام
 
تاريخ التسجيل: Nov 2009
المشاركات: 30
هاوڕێ ڕه‌ش is on a distinguished road
افتراضي به‌سه‌رۆک خێڵ بڵێن ده‌نگم دا

هاوڕێ ڕه‌ش




کۆمه‌ڵگا هه‌ڕه‌مه‌ک نشینه‌کانی عێراق تێکچمڕاون به‌یاساو ڕێسای خێڵه‌کیانه‌ی پاشا گه‌ردانی له‌سه‌رده‌می پۆست پۆست مۆدێرنیزمدا، سه‌رۆک خێڵ بڕیارده‌ری زۆر کاته‌و له‌زۆر کاتیشدا سه‌رۆک خێڵ ده‌بێته‌بڕیارده‌ری ده‌وڵه‌تیش،له‌وڵاتێکی وه‌ک عێڕاقدا خێڵه‌کیه‌ت ئه‌وه‌نده‌باوه‌که‌ئیراده‌ی تاک له‌و ناو خێڵه‌کیه‌دا به‌قه‌د یه‌ک تور پول ناکا،به‌ره‌و ماڵه‌وه‌گه‌ڕامه‌وه‌له‌ناو میترۆ دانیشتبووم که‌سێک هاته‌ته‌نیشتم دانیشت،منیش سه‌یرم نه‌کرد بزانم کێیه‌وچیه‌وه‌ک ڕێز گرتنێک ڕونشته‌کیه‌که‌ی خۆیم ته‌واو بۆ چۆڵ کردبوو، به‌ڕۆژنامه‌که‌مه‌وه‌مژول بووم که‌به‌مانشێتێک نوسیبوی هه‌ڵبژاردنی عێڕاق به‌ره‌و کوێ؟ئه‌و که‌سه‌ی له‌ته‌نیشتمه‌وه‌دانیشت ئاگام لێ بوو ته‌له‌فۆنێکی بۆ هات و وه‌ڵامی داوه‌وبه‌عه‌ره‌بی عێڕاقی که‌وته‌قسه‌کردن دیار بوو پرسیاریان لێ ده‌کرد سه‌باره‌ت به‌ده‌نگدان ئه‌ویش ده‌یوت چووم ده‌نگم دا،به‌جه‌نابی سه‌رۆک عه‌شیره‌ت بڵێن له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌و ده‌نگم دا ئێمه‌لێره‌ش هه‌ر له ژێر فرمانی ئه‌وین،که‌ته‌له‌فۆنی ته‌واو بوو،به‌عه‌ره‌بی تێکه‌ڵ له‌زمانی عێڕاق وڕێزمانی وتم ببوره‌ئه‌توانم لێت بپرسم؟
- وتی فه‌رموو
- وتم من ناوم هاوڕێیه‌خه‌ڵکی کوردستانی عێڕاقم
- وتی منیش عێڕاقیم
- وتم ده‌شیت من عێڕاقی نه‌بم به‌س ڕۆژگاری منی کردبێت به‌به‌شێک له‌عێڕاق به‌ڵام ئێستا من عێراقی نیم،قسه‌که‌می پێ خۆش نه‌بوو،ده‌شمزانی که‌له‌ خێڵه‌کیه‌کانی عێڕاقه‌به‌قسه‌کردن،
- وتی کاکه‌ئێوه‌خۆتان به‌عێڕاقی نازانن به‌س سه‌رکرده‌کانتان له‌سه‌رکرده‌ی ئێمه‌عێڕاقی ترن وه‌ک مام جه‌لال
- وتم ده‌شێت سیاسه‌ت درۆیه‌کی له‌بن نه‌هاتوو بێت ڕۆژانه‌سه‌رکرده‌کانمان به‌چاوی ئێمه‌ی دابده‌نه‌وه‌به‌ڵام ئێمه‌له‌وه‌وریاترین که‌چیتر سه‌رکرده‌کانمان قسه‌ی بێ کرده‌و مفتمان بۆ بکه‌ن،
- وتی فه‌رموو سه‌ره‌تا وتت با لێت بپرسم
- ئیتر منیش وتم باسی ده‌نگدانت کرد وادیاره‌چویت بۆ ده‌نگدان؟
- وه‌تی به‌ڵێ چوم،ده‌نگم دا بۆ لیستی آلعراقیة
- وتم باشه‌دڵخۆشم به‌وه‌ی که‌باوه‌ڕت وایه‌ده‌نگت ئیراده‌ته‌وده‌نگت ده‌توانێ له‌ویستی خۆتدا قسه‌ت له‌گه‌ڵ بکات،دڵخۆشم به‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌هه‌ستت به‌لێ پرسراویه‌تی کردووه‌چوی ده‌نگت داوه‌
- وتی سوپاس وه‌ڵا چوم بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌نگم دا
- وتم له‌ته‌له‌فۆنه‌که‌ت که‌جوانیش نیه‌من گوێی لێ بگرم به‌ڵام وا ڕێکه‌وت باسی خێڵت ده‌کرد له‌ده‌نگدان؟
- وتا ئا من خێڵێ جبوریم له‌موسڵ که‌چوشم بۆ ده‌نگدان له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌نگم دا به‌لیستی عێڕاقیه‌وچونکه‌سه‌رۆک خێڵ داوای کرد ه‌نگ بده‌ین به‌عێراقیه‌و ئه‌وه‌لیستی ئێمه‌یه‌،ئیتر بۆ شتێک هه‌یه‌؟
- وتم باشه‌له‌وڵاتێکی ئه‌وروپی گه‌ر بچی ده‌نگ بده‌ی سه‌رۆک خێڵ پێ ده‌ڵیت بڕۆ ده‌نگ بده‌به‌سه‌رکۆزی یان مێرکڵ؟
- دیار بوو له‌قسه‌که‌م تێگه‌یشت
- وتی ئێره‌دیموکراتیه‌و به‌س لای ئێمه‌وانیه‌
- وتم لای ئێوه‌؟
- وتی عێڕاق
- وتم ده‌شیت ڕاست بێت بۆیه‌ده‌ڵێم عێڕاقی نیم، چونکه‌که‌من تۆ لێره‌له‌ژێر ناوی عێراقدا بین من عێڕاقی نیم چونکه‌که‌من بچم ده‌نگ بده‌م که‌سێک نیه‌بڵێت ده‌نگ بده‌بۆ ئه‌وه‌یان بۆ ئه‌وه‌به‌ویستی خۆم ده‌نگ ده‌ده‌م،من یانزه‌که‌سم له‌شه‌قڵاوه‌له‌خێزانه‌که‌ی خۆم چون ده‌نگیان داوه‌له‌که‌سیانم نه‌پرسیوه‌ده‌نگ بۆ کێ ده‌ده‌ن؟با خۆیان ئازاد بن چۆن ده‌نگ ده‌ده‌ن ده‌نگ بۆ کێ ده‌ده‌ن؟ که‌واته‌درۆکانی سیاسه‌ت من و تۆیان له‌عێڕاقێکدا کۆکردۆته‌وه‌نه‌وه‌ک حه‌ز وئاره‌زوو
- وتی دیاره‌ئێوه‌سه‌رۆک خێڵتان نین؟
- وتم با ئێمه‌ش هه‌مانن به‌س سه‌رۆک خێڵی ئێمه‌ش له‌کوردستاندا که‌سانی وه‌کو تۆیان هه‌ن
- وتی که‌وایه‌بۆ عه‌یبه‌خێڵه‌کیه‌ت ؟
- به‌خۆ دوورخستن له‌توڕه‌یی وهه‌ڵچونی ده‌روونی شه‌ڕه‌قسه‌وه‌وتم نا ئاساییه‌هه‌موو که‌سێک ئازاده‌‌
- وتم باشه‌به‌س شتێکی تر با من وتۆ ئه‌و و ئه‌وان سه‌ره‌تا خۆمان بگۆڕین دواتر کۆمه‌ڵگه‌که‌مان تۆ له‌چه‌قی ئه‌وروپا باسی سه‌رۆک خێڵ ده‌که‌ی ئیراده‌ی ئه‌و له‌سه‌رووی به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کانی خۆته‌وه‌ده‌بینی ئه‌و ه‌چ دیموکراسیه‌که‌تۆ تێیده‌گه‌ی ؟ یان پێناسی چی بۆخۆت بونی خۆت وه‌ک مرۆڤ ده‌که‌ی ده‌که‌ی؟
- وتی کاکه‌من ده‌بێت له‌وێستگه‌ی داهاتوو دابه‌زم حه‌زم له‌و قسانه‌ی تۆ نیه‌با توشی ده‌نگه‌ده‌نگ نه‌بم له‌گه‌ڵتدا
- وتم نا من بۆ ئه‌وه‌ئه‌وه‌ت لێناپرسم تا شه‌ڕ بکه‌ین،وه‌ره‌با لێک تێبگه‌ین بزاین دیموکراسی حوکمی خێڵ وقسه‌ی خێڵه‌کیه‌ته‌؟؟ ده‌نگدان په‌یوه‌سته‌به‌قسه‌ی سه‌رۆک خێڵ گه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ی سه‌رۆک وتی ده‌نگی بۆ بده‌ن که‌سێکی شیاو نه‌بوو ئه‌وکات هه‌ڵوێستت چی ده‌بێت؟ با واز له‌وه‌بێنین باشه‌تۆ که‌له‌ئه‌وروپای سبه‌ی هه‌ر به‌قسه‌ی سه‌رۆک خێڵیش ژن بۆ کوڕت دێنی وبه‌قسه‌ی ئه‌ویش کچ به‌شوو ده‌ده‌ی؟ به‌عه‌ره‌بیه‌کی موسڵاوی له‌به‌رخۆیه‌وه‌ده‌یوت بۆچی هاتم توشی چی بووم ئیتر دابه‌زی وڕۆیشت ومیترۆکه‌ی جێهێشت،مرۆڤ کاتێک بیر له‌قسانه‌ده‌کاته‌سه‌دان پرس مێشکی کڵۆڵ ده‌که‌ن گه‌ر که‌سێک له‌ئه‌وروپا ئه‌وه‌نده‌خێڵه‌کی بی قوڕمان به‌سه‌ر ده‌بێت له‌ناو عێڕاقدا چۆن بن؟له‌خۆڕایی نیه‌گه‌نجێک له‌که‌ناڵی شه‌رقیه‌له‌هۆڕه‌کانی به‌سره‌ده‌یوت گه‌ر خوشکت نه‌بێت ژنت پێ نایه‌ت گه‌ر ئه‌وکچه‌شت خۆش بوێت ده‌بێت خوشکت هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ری بده‌ی،بۆیه‌منیش به‌قسه‌یه‌کی خێڵه‌کیانه‌ده‌ڵێم گه‌وره‌م سه‌رۆک خێڵی خۆشناو منیش خۆشناوم به‌س به‌قسه‌ی تۆ ده‌نگم نه‌دا چونکه‌من هاوڕێم چی ده‌بێ با بێ؟
هاوڕێ ڕه‌ش غير متواجد حالياً   رد مع اقتباس
قديم 03-11-2010, 10:05 AM   #2
brzo
ئه‌ندام
 
تاريخ التسجيل: Feb 2010
المشاركات: 14
brzo is on a distinguished road
افتراضي

ده‌ست خۆش كاك هاورێ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ت منيش وه‌كو به‌ڕێزت ده‌لێم رۆژی ئه‌وه‌ ڕۆی سه‌رۆك خێلێك پێمان بلێ ده‌نگ بده‌ به‌ فلان ئه‌مڕۆ نيمچه‌ ئازاديه‌ك هه‌يه‌ له‌ كوردستان ئه‌م نيمچه‌ ئازاديه‌ش وای له‌ تاكی كورد كردووه‌ كه‌وا بتوانی به‌ بيرو ئازاديه‌كی ته‌واوی خۆی ده‌نگ به‌ كێ بدات هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌م دوايه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌وا ژ گۆڕاكاريه‌ك ده‌كرێت له‌ هه‌لبژاردنه‌كان ده‌نگی پارته‌كان له‌ هه‌لسان و داكشان دايه‌ . رۆژی نانبڕانيش نه‌ماوه‌ منيش ده‌لێم به‌ سه‌رۆك خێلی خۆمان ئه‌گه‌ر هه‌مانبێ منيش به‌ بيرو ڕای خۆم نه‌ك هی تۆ ده‌نگم دا .
brzo غير متواجد حالياً   رد مع اقتباس
قديم 03-15-2010, 10:58 PM   #3
sangar xosnaw
ئه‌ندام
 
تاريخ التسجيل: Jan 2008
المشاركات: 100
sangar xosnaw is on a distinguished road
افتراضي ده‌ست خۆش..

B]ته‌وه‌رێکی باش و هه‌ستیارت هه‌ڵبژاردوه‌ کاکه‌ی هاوڕێ...ده‌ست خۆش بێت.....منیش وه‌ک به‌ڕێزت هه‌مان بۆچونی جه‌نابتم هه‌یه‌....من نه‌ خۆم به‌ ((عێڕاقی )) ده‌زانم و نه‌ باوه‌ڕیشم پێی هه‌یه‌ چونکه‌ هه‌مو شتێکمان جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وان....برام چی بکه‌ین که‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان وه‌ک ئێمه‌ بیر ناکاته‌وه‌..؟؟و ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی عێڕاقچیه‌تین نیو ئه‌وه‌نده‌ سه‌ڕقاڵی کێشه‌ی کورد و که‌رکوک نین...

التعديل الأخير تم بواسطة : sangar xosnaw بتاريخ 03-15-2010 الساعة 11:04 PM.
sangar xosnaw غير متواجد حالياً   رد مع اقتباس
رد


أدوات الموضوع إبحث في الموضوع
إبحث في الموضوع:

البحث المتقدم
طرق مشاهدة الموضوع

تعليمات المشاركة
لا تستطيع كتابة مواضيع
لا تستطيع كتابة ردود
لا تستطيع إرفاق ملفات
لا تستطيع تعديل مشاركاتك

كود [IMG] متاحة
كود HTML متاحة
الانتقال السريع إلى


جميع الأوقات بتوقيت بغداد GMT +3. الساعة الآن 02:55 PM.


Powered By