
به ناوی مه‌ڵبه‌ندی رێکخستنی شه‌قڵاوه سوپاس و پێزانینمان ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین ئه‌وانه‌ی که به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق کرد به هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌کانه‌وه به تایبه‌ت له سنووری مه‌ڵبه‌ندی رێکخستنی شه‌قڵاوه، زۆر سوپاسی ده‌نگده‌رانی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌که‌ین به‌تایبه‌ت کادر و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان که به‌شدارییه‌کی دڵسۆزانه‌یان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا کرد. سوپاس بۆ که‌سوکارو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کان.. سوپاس بۆ پێشمه‌رگه و که‌مئه‌ندام و زیندانییه سیاسییه‌کان.. سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی که خۆیان و ده‌نگی خۆیانیان به‌گرنگ زانی و سه‌لماندیان که ئه‌وان رۆڵی کاریگه‌ریان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا هه‌یه.. سوپاس بۆ گه‌نج و لاو‌و کچ وکوڕه خوێن گه‌رمه‌کانمان که هه‌ستی به‌رپرسیارێتیی هانی دان به گوڕوتینه‌وه بێنه مه‌یدان.. سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌ستیان به به‌رپرسیارێتیی کرد و ده‌نگی خۆیان خسته پاڵ ده‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌یان و به ده‌نگدانیان پێگه‌ی گه‌لی کوردستانیان له به‌غدا به‌هێز کرد.. سوپاس بۆ راگه‌یاندنه‌کانمان.. له‌گه‌ڵ ئه‌م سوپاسنامه‌یه‌دا سڵاوورێز بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌نێرین و درێژه به رێبازیان ده‌ده‌ین..
مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستنی شه‌قلاوه
8/3/2010