|
|
|
لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی سه‌كۆكانی شه‌قڵاوه پۆست ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه پۆست ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه په‌یوه‌ندی |
|
|||||||
| التسجيل | التعليمات | قائمة الأعضاء | التقويم | البحث | مشاركات اليوم | اجعل جميع المنتديات مقروءة |
| بابه‌تی ههمهجۆر کۆمه‌ڵێک لینکمان هه‌ن که بابه‌تیان تێدا بڵاو بکه‌نه‌وه، بابه‌تێک لینکی تایبه‌تی نه‌بوو لێره بڵاوی بکه‌وه |
![]() |
|
|
أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع | طرق مشاهدة الموضوع |
|
|
#1 |
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Nov 2009
المشاركات: 30
|
![]() هاوڕێ ڕه‌ش کۆمه‌ڵگا هه‌ڕه‌مه‌ک نشینه‌کانی عێراق تێکچمڕاون به‌یاساو ڕێسای خێڵه‌کیانه‌ی پاشا گه‌ردانی له‌سه‌رده‌می پۆست پۆست مۆدێرنیزم‌دا، سه‌رۆک خێڵ بڕیارده‌ری زۆر کاته‌و له‌زۆر کاتیش‌دا سه‌رۆک خێڵ دهبێتهبڕیاردهری ده‌وڵه‌تیش،له‌وڵاتێکی وه‌ک عێڕاقدا خێڵهکیهت ئهوهندهباوهکهئیرادهی تاک له‌و ناو خێڵهکیهدا به‌قه‌د یه‌ک تور پول ناکا،به‌ره‌و ماڵهوهگهڕامهوهلهناو میترۆ دانیشتبووم که‌سێک هاتهتهنیشتم دانیشت،منیش سه‌یرم نه‌کرد بزانم کێیهوچیهوهک ڕێز گرتنێک ڕونشتهکیهکهی خۆیم ته‌واو بۆ چۆڵ کردبوو، بهڕۆژنامهکهمهوهمژول بووم کهبهمانشێتێک نوسیبوی هه‌ڵبژاردنی عێڕاق به‌ره‌و کوێ؟ئه‌و که‌سه‌ی لهتهنیشتمهوهدانیشت ئاگام لێ بوو ته‌له‌فۆنێکی بۆ هات و وه‌ڵامی داوهوبهعهرهبی عێڕاقی کهوتهقسهکردن دیار بوو پرسیاریان لێ ده‌کرد سه‌باره‌ت به‌ده‌نگدان ئه‌ویش ده‌یوت چووم ده‌نگم دا،به‌جه‌نابی سه‌رۆک عه‌شیره‌ت بڵێن له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌و ده‌نگم دا ئێمهلێرهش هه‌ر له ژێر فرمانی ئه‌وین،که‌ته‌له‌فۆنی ته‌واو بوو،به‌عه‌ره‌بی تێکه‌ڵ له‌زمانی عێڕاق وڕێزمانی وتم ببورهئهتوانم لێت بپرسم؟ - وتی فه‌رموو - وتم من ناوم هاوڕێیهخهڵکی کوردستانی عێڕاقم - وتی منیش عێڕاقیم - وتم ده‌شیت من عێڕاقی نه‌بم به‌س ڕۆژگاری منی کردبێت به‌به‌شێک له‌عێڕاق به‌ڵام ئێستا من عێراقی نیم،قسه‌که‌می پێ خۆش نه‌بوو،ده‌شمزانی که‌له خێڵه‌کیه‌کانی عێڕاقهبهقسهکردن، - وتی کاکهئێوهخۆتان به‌عێڕاقی نازانن به‌س سه‌رکرده‌کانتان له‌سه‌رکرده‌ی ئێمهعێڕاقی ترن وه‌ک مام جه‌لال - وتم ده‌شێت سیاسه‌ت درۆیه‌کی له‌بن نه‌هاتوو بێت ڕۆژانهسهرکردهکانمان به‌چاوی ئێمه‌ی دابدهنهوهبهڵام ئێمهلهوهوریاترین که‌چیتر سه‌رکرده‌کانمان قسه‌ی بێ کرده‌و مفتمان بۆ بکه‌ن، - وتی فه‌رموو سه‌ره‌تا وتت با لێت بپرسم - ئیتر منیش وتم باسی ده‌نگدانت کرد وادیارهچویت بۆ ده‌نگدان؟ - وه‌تی به‌ڵێ چوم،ده‌نگم دا بۆ لیستی آلعراقیة - وتم باشهدڵخۆشم به‌وه‌ی که‌باوه‌ڕت وایهدهنگت ئیرادهتهودهنگت ده‌توانێ له‌ویستی خۆتدا قسه‌ت له‌گه‌ڵ بکات،دڵخۆشم به‌وه‌ی ئهوهندهههستت به‌لێ پرسراویهتی کردووهچوی ده‌نگت داوه - وتی سوپاس وه‌ڵا چوم بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌نگم دا - وتم لهتهلهفۆنهکهت کهجوانیش نیه‌من گوێی لێ بگرم به‌ڵام وا ڕێکه‌وت باسی خێڵت ده‌کرد له‌ده‌نگدان؟ - وتا ئا من خێڵێ جبوریم له‌موسڵ کهچوشم بۆ ده‌نگدان له ئه‌ڵمانیا ده‌نگم دا به‌لیستی عێڕاقیهوچونکهسهرۆک خێڵ داوای کرد هنگ بده‌ین بهعێراقیهو ئهوهلیستی ئێمه‌یه،ئیتر بۆ شتێک هه‌یه؟ - وتم باشهلهوڵاتێکی ئه‌وروپی گه‌ر بچی ده‌نگ بده‌ی سه‌رۆک خێڵ پێ ده‌ڵیت بڕۆ ده‌نگ بدهبهسهرکۆزی یان مێرکڵ؟ - دیار بوو له‌قسه‌که‌م تێگه‌یشت - وتی ئێرهدیموکراتیهو به‌س لای ئێمهوانیه - وتم لای ئێوه؟ - وتی عێڕاق - وتم ده‌شیت ڕاست بێت بۆیه‌ده‌ڵێم عێڕاقی نیم، چونکهکهمن تۆ لێرهلهژێر ناوی عێراقدا بین من عێڕاقی نیم چونکهکهمن بچم ده‌نگ بده‌م که‌سێک نیهبڵێت ده‌نگ بدهبۆ ئه‌وه‌یان بۆ ئهوهبهویستی خۆم ده‌نگ ده‌ده‌م،من یانزهکهسم لهشهقڵاوهلهخێزانهکهی خۆم چون ده‌نگیان داوهلهکهسیانم نهپرسیوهدهنگ بۆ کێ ده‌ده‌ن؟با خۆیان ئازاد بن چۆن ده‌نگ ده‌ده‌ن ده‌نگ بۆ کێ ده‌ده‌ن؟ کهواتهدرۆکانی سیاسه‌ت من و تۆیان لهعێڕاقێکدا کۆکردۆتهوهنهوهک حه‌ز وئاره‌زوو - وتی دیارهئێوهسهرۆک خێڵتان نین؟ - وتم با ئێمه‌ش هه‌مانن به‌س سه‌رۆک خێڵی ئێمه‌ش له‌کوردستاندا که‌سانی وه‌کو تۆیان هه‌ن - وتی کهوایهبۆ عهیبهخێڵهکیهت ؟ - به‌خۆ دوورخستن له‌توڕه‌یی وههڵچونی ده‌روونی شهڕهقسهوهوتم نا ئاساییهههموو که‌سێک ئازاده - وتم باشهبهس شتێکی تر با من وتۆ ئه‌و و ئه‌وان سه‌ره‌تا خۆمان بگۆڕین دواتر کۆمه‌ڵگه‌که‌مان تۆ له‌چه‌قی ئه‌وروپا باسی سه‌رۆک خێڵ ده‌که‌ی ئیراده‌ی ئه‌و له‌سه‌رووی به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کانی خۆتهوهدهبینی ئه‌و هچ دیموکراسیهکهتۆ تێیده‌گه‌ی ؟ یان پێناسی چی بۆخۆت بونی خۆت وه‌ک مرۆڤ ده‌که‌ی ده‌که‌ی؟ - وتی کاکهمن ده‌بێت له‌وێستگه‌ی داهاتوو دابه‌زم حه‌زم له‌و قسانه‌ی تۆ نیهبا توشی ده‌نگه‌ده‌نگ نه‌بم له‌گه‌ڵتدا - وتم نا من بۆ ئهوهئهوهت لێناپرسم تا شه‌ڕ بکه‌ین،وه‌ره‌با لێک تێبگه‌ین بزاین دیموکراسی حوکمی خێڵ وقسه‌ی خێڵهکیهته؟؟ ده‌نگدان پهیوهستهبهقسهی سه‌رۆک خێڵ گه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ی سه‌رۆک وتی ده‌نگی بۆ بده‌ن که‌سێکی شیاو نه‌بوو ئه‌وکات هه‌ڵوێستت چی ده‌بێت؟ با واز له‌وه‌بێنین باشه‌تۆ کهلهئهوروپای سبه‌ی هه‌ر به‌قسه‌ی سه‌رۆک خێڵیش ژن بۆ کوڕت دێنی وبهقسهی ئه‌ویش کچ به‌شوو ده‌ده‌ی؟ به‌عه‌ره‌بیه‌کی موسڵاوی لهبهرخۆیهوهدهیوت بۆچی هاتم توشی چی بووم ئیتر دابه‌زی وڕۆیشت ومیترۆکهی جێهێشت،مرۆڤ کاتێک بیر لهقسانهدهکاتهسهدان پرس مێشکی کڵۆڵ ده‌که‌ن گه‌ر که‌سێک له‌ئه‌وروپا ئهوهندهخێڵهکی بی قوڕمان به‌سه‌ر ده‌بێت له‌ناو عێڕاقدا چۆن بن؟له‌خۆڕایی نیهگهنجێک له‌که‌ناڵی شهرقیهلههۆڕهکانی بهسرهدهیوت گه‌ر خوشکت نه‌بێت ژنت پێ نایه‌ت گه‌ر ئهوکچهشت خۆش بوێت ده‌بێت خوشکت هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ری بده‌ی،بۆیه‌منیش به‌قسه‌یه‌کی خێڵهکیانهدهڵێم گه‌وره‌م سه‌رۆک خێڵی خۆشناو منیش خۆشناوم به‌س به‌قسه‌ی تۆ ده‌نگم نه‌دا چونکه‌من هاوڕێم چی ده‌بێ با بێ؟ |
|
|
|
|
|
#2 |
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Feb 2010
المشاركات: 14
|
ده‌ست خۆش كاك هاورێ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ت منيش وه‌كو به‌ڕێزت ده‌لێم رۆژی ئه‌وه ڕۆی سه‌رۆك خێلێك پێمان بلێ ده‌نگ بده به فلان ئه‌مڕۆ نيمچه ئازاديهك هه‌يه له كوردستان ئه‌م نيمچه ئازاديهش وای له تاكی كورد كردووه كه‌وا بتوانی به بيرو ئازاديهكی ته‌واوی خۆی ده‌نگ به كێ بدات هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌م دوايهش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه‌وا ژ گۆڕاكاريهك ده‌كرێت له هه‌لبژاردنه‌كان ده‌نگی پارته‌كان له هه‌لسان و داكشان دايه . رۆژی نانبڕانيش نه‌ماوه منيش ده‌لێم به سه‌رۆك خێلی خۆمان ئه‌گه‌ر هه‌مانبێ منيش به بيرو ڕای خۆم نه‌ك هی تۆ ده‌نگم دا .
|
|
|
|
|
|
#3 |
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Jan 2008
المشاركات: 100
|
B]ته‌وه‌رێکی باش و هه‌ستیارت هه‌ڵبژاردوه کاکه‌ی هاوڕێ...ده‌ست خۆش بێت.....منیش وه‌ک به‌ڕێزت هه‌مان بۆچونی جه‌نابتم هه‌یه....من نه خۆم به ((عێڕاقی )) ده‌زانم و نه باوه‌ڕیشم پێی هه‌یه چونکه هه‌مو شتێکمان جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وان....برام چی بکه‌ین که ده‌سه‌ڵاتداره‌کان وه‌ک ئێمه بیر ناکاته‌وه..؟؟و ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی عێڕاقچیهتین نیو ئه‌وه‌نده سه‌ڕقاڵی کێشه‌ی کورد و که‌رکوک نین...
التعديل الأخير تم بواسطة : sangar xosnaw بتاريخ 03-15-2010 الساعة 11:04 PM. |
|
|
|
![]() |
| أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع |
| طرق مشاهدة الموضوع | |
|
|