|
|
|
لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی سه‌كۆكانی شه‌قڵاوه پۆست ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه پۆست ده‌رباره‌ی شه‌قڵاوه په‌یوه‌ندی |
|
|||||||
| التسجيل | التعليمات | قائمة الأعضاء | التقويم | البحث | مشاركات اليوم | اجعل جميع المنتديات مقروءة |
| هه‌فتانه‌ی شه‌قلاوه پۆست په‌یامێکی هه‌فتانه‌ی شاری شه‌قلاوه ، هه‌ر هه‌فته‌یه‌ک له‌لایه‌ن نوسه‌رێکی شه‌قلاوه‌وه ده‌نوسرێت به بیر و ڕایه‌کی ئازاد دوور له هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی ته‌سکی دیاری کراو |
![]() |
|
|
أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع | طرق مشاهدة الموضوع |
|
|
#1 |
|
ئه‌ندام
تاريخ التسجيل: Jan 2008
المشاركات: 2
|
![]() سامان حه‌مه‌ده‌مین عه‌لی له (19) مین ساڵیادی ڕاپه‌ڕین و 9/3 ڕۆژی ئازادی شه‌قلاوه به‌ره‌و خۆڕێکخستنه‌وه و هۆشیاری ناسیۆنالیستی نه‌ته‌وه‌یی پێشه‌کی ڕاپه‌ڕین به پێناسه گشتی و تایبه‌تیه‌که‌ی بریتیه له سه‌رهه‌ڵدانی قۆناغێکی تازه بۆ په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و قۆناغێکی باشتر ، بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌ییمان زۆر شێوه خه‌باتی ڕاپه‌ڕینی جۆراوجۆری به‌خۆیه‌وه دیوه که هه‌ندێکیان سه‌رکه‌وتوو ئه‌وانی تریش دامرکاونه‌ته‌وه به‌هۆی کێشه‌ی ناوه‌خۆ یا ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌کی ، ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام وای کردوه له‌به‌رده‌م سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بین ، ئه‌نجامی خه‌باتمان سه‌رکه‌وتوو نه‌بێ و دوچاری پاشه‌کشه بین نه‌بینه خاوه‌ن که‌له‌پورێکی دیاری نه‌ته‌وه‌یی . به‌ڵام سڵ نه‌بوونه‌وه‌مان و دانهبڕانمان له‌و گۆڕانه جۆراوجۆرانه‌ی شارستانیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی نێو پرۆسه‌ی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی و ده‌رچوون له‌و سنوربهندیهی دوژمنان بۆیان داناوین ئاسۆی شۆڕش و ڕاپه‌ڕین و خه‌باتی گه‌لانی دونیا ڕه‌نگدانه‌وه‌یان به‌سه‌ر خه‌بات و بڕوای ڕزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌بوه که ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بین شان به‌شانی گه‌لانی ئازادیخواز له تێکۆشان دابین ، به‌لام ئایا مانه‌وه‌مان به ژێر ده‌سته‌یی یان دواکه‌وتنمان له ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی به ته‌نها دوژمنان بوینه ؟ یان بۆ تاکو ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو په‌ره‌سه‌ندنه مێژووییه نه‌مانتوانیوه له کۆته فکریه‌کانی کۆیلایه‌تی و پاشکۆیاتی خۆمان ڕزگاربکه‌ین ؟ بۆچی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گۆڕان و کرانه‌وه مێژوویه‌ی جیهانبینی مرۆڤایه‌تی نه‌مان توانیوه خۆمان له ناکۆکیه کۆنه‌کان داماڵین ؟ یان یه‌کتر قبوڵ نکه‌ین ؟ ئایا حزبه‌کان یان ناسه‌قامگیری هه‌رێمایه‌تی یا دوره په‌رێزی خه‌ڵک کاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر لاوازی بیری نه‌ته‌وایه‌تی ؟ بۆچی دوای چه‌ندین ساڵ ئازادی و پیاده‌کردنی دیموکراسیه‌ت نه‌تواندراوه جه‌ماوه‌ر پاش چه‌ندین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی و نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی بناسێ و ده‌نگی بۆ بدات ؟ بۆ وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه ده‌کرێ ڕاپه‌ڕین به ژێرخانی بیر و بڕوای تازه بناسین که وه‌رچه‌رخانێکی مێژوویی بونیادنانه‌وه‌ی بیروبڕوای نه‌ته‌وه‌ییمان بووه داهاتوومانی له‌سه‌ر دروست بکه‌ین . ڕاپه‌ڕین ڕێنسانسێکی نه‌ته‌وه‌یی ڕاپه‌ڕینی ئادار ده‌روازه‌ی چوونه نێو قۆناغیکی نوێی ڕزگاری و نه‌ته‌وییمان بوو به هه‌موو ئه‌و قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسیه‌ی پێشووتر هه‌بوو ، سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕین هۆیه‌ک بوو بۆ نه‌مان و سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ڕابردوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و په‌یوه‌ندیه‌کانی نهتهوییمانی له پاڵ یه‌کتری دابڕاندوه ، قۆناغێکی تازه و خۆڕێکخستنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ناکۆکیانه‌ی له ڕابردوو ئه‌گه‌ر هه‌بووبن ڕاپه‌ڕین یه‌کڕیزی و یه‌ک هه‌ڵوێستی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م خه‌ڵک و لایه‌نه سیاسیه‌کان سه‌پاند . سه‌رهه‌ڵدانێکی هاوکات بوو له‌گه‌ڵ نه‌مانی شه‌ڕی ساردی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ وه‌ده‌ست هێنانی پشتیوانیه‌کی یه‌ک لایه‌نه و گونجان له‌گه‌ڵ پێشهاته نێوده‌وڵه‌تیه‌کان تاکو پرسی نه‌ته‌وه‌ییمان بچێته سه‌ر سه‌کی جیهانی وه‌کو پرسێکی سیاسی و ڕه‌وا نه‌وه‌کو له چوارچێوه‌ی وڵاتێکی به زۆر دروست کراو . جیاواز له‌و کرانه‌وه مێژوویانه ، کرانه‌وه‌یه‌کی فکری سیاسی جیهانی بوو به ڕووی دیموکراسیه‌ت و ئازادیه گشتیه‌کان و مافی مرۆڤ که بووه هۆیه‌کی سه‌ره‌کی گه‌لی کورد هاوسه‌نگ نه‌کرێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ری به‌ڵکو متمانه‌ی خێرا و گرنگتر به‌ده‌ست بێنێ به گشتی هه‌موو ئه‌و ئازادی و کرانه‌وه مێژووییه پێشکه‌وتن و چاکسازیه جیاواز و په‌ره‌پێدانی بواره جیاوازه‌کانی ئاوه‌دانی ئێستای هێنایه دی سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌ی به چاوساغی جه‌ماوه‌ر و هێز و بازووی پێشمه‌رگه سازکرا ، له پێناو ڕزگاری گه‌ل و وڵات . به‌ره‌و خۆڕێکخستنه‌وه و هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی به مه‌به‌ستی قوڵکردنه‌وه‌ی گیانی شۆڕشگێڕی و به‌هێزکردنی ڕه‌وتی نه‌ته‌وایه‌تی به سوود وه‌رگرتن له‌و ڕه‌هه‌نده ئازادیه‌ی ڕه‌خسا ، زۆر لایه‌نی سیاسی نوێ و ڕێکخراوی جیاواز له پیشه و چین و توێژه‌کان دروست بوون که ئامانج ه کاریان بریتی بوو له چه‌سپاندنی ئه‌زموونی سیاسی دوای ڕاپه‌ڕین و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ به‌ره‌و به مه‌ده‌نی کردنی کۆمه‌ڵگا دروست کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی یاسایی ته‌با و ئاشتیخواز ، هه‌تا ئێره ئه‌توانین بڵێین ڕێچکه و ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان بڕی ئه‌وه‌ی پێویست بێ خه‌باتی له پێناو بکرێ بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه دور و نزیکه‌کانی نه‌ته‌وه‌ییمان ئه‌و زه‌مینه‌یه ڕه‌خسا به هێزی هزر و داهێنانی نوێ ئه‌و که‌م کوڕی و بۆشاییانه‌ی له خه‌باتی ڕزگاریخوازی ڕابردوومان ئه‌گه‌ر هه‌بووبێ دوباره نه‌بێته‌وه داهاتوویه‌کی باشتر و شایسته‌تر پێکه‌وه بنێین نه‌وه‌یه‌ک به هاوسۆزی هاونیشتیمانی گه‌ل و خاک په‌روه‌رده بکه‌ین ، به‌ڵام به‌ر له یه‌کلابوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیه پێویست و گرنگانه‌ی کۆمه‌ڵێک گروپ و ڕێکخراوی به‌ناو ئۆپۆزسیۆن دروست بوون که هێشتا واده و کاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و چه‌شنه کارانه زۆر زوو بوو به‌ره‌ی دژ به ده‌سه‌ڵات و یه‌کتر دروست بکه‌ین چونکه هێشتا زۆر کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ماون یه‌کلا نه‌کراونه‌ته‌وه که تهقهڵایهکیان پێویسته هیچی له ڕاپه‌ڕین که‌متر نیه به‌ڵکو له‌جیاتی سه‌نگه‌ر له یه‌کتر گرتن ده‌بوایه هه‌موو چه‌شنه خه‌باتێک بۆ خزمه‌تی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بێت نه‌وه‌ک به‌ر ته‌سک کردنه‌وه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و گروپ ، ڕه‌نگه له هه‌موو دونیا به‌ره‌و بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردن هه‌بێت ته‌نانه‌ت که‌م کورتیش ده‌بێت به‌ڵام نه‌ک به‌و ڕاده‌یه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆت ده‌ست بخه‌یه نه‌یاری نه‌ته‌وه‌که‌ت !! وه‌کو ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی له کاتی هه‌ڵبژاردن لیستی گۆڕان له موسڵ له‌گه‌ڵ نجێفی ڕێکی خستبوو !! چه‌ندین جۆره په‌یوه‌ندی تر که جێی سه‌رسوڕمانن !! که تۆ ئێستا له سایه‌ی ڕاپه‌ڕین خه‌باتت ئازاده بۆچی هاوپه‌یمانیه‌تی و دۆستایه‌تی شۆڤێنیه‌کانی دژی نه‌ته‌وه‌که‌ت ده‌که‌ی ؟ بۆیه تا ئێره ده‌توانین بڵێین سود له ئه‌زموونی ڕاپه‌ڕین وه‌رنه‌گیراوه و له بایه‌خه‌که‌ی نه‌گه‌یشتووین ، که‌واته له پێناو هۆشیاریه‌کی تازه‌تر و باشتر ده‌بێ ڕه‌چاوی ئه‌رکه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانمان بکه‌ین هه‌موو چه‌شنه دژایه‌تیه‌کی ژێر به‌ژێری یه‌کتر ڕه‌ت که‌ینه‌وه چونکه دیموکراتیه‌ت له کۆمه‌ڵگایه‌کیش نایه‌ته دی که نه‌یاری و خیانه‌تی تێدا بکرێت چونکه دوژمن به ئاسانی به‌سه‌رماندا زاڵ ده‌بێت ، زیاتر کار و خه‌بات له پێناو ڕۆشنبیری نه‌ته‌وایه‌تی بکه‌ین له جیاتی خه‌بات بۆ تاکه که‌س و دروشم و به‌رژه‌وه‌ندی گروپێک بێت یاسا سه‌روه‌ر بێت بۆ هه‌موو کار و په‌یوه‌ندیه‌کانمان نه‌وه‌کو په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تی و خێله‌کیه‌کان چونکه دوژمن ده‌توانێ بۆشایی بخاته نێوانمان و له دژی یه‌ک به‌کارمان بهێنێ ، له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌رکی گرنگی تر که خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵگاکه‌مان ده‌کات . 3/9 ڕۆژی ئازادی شه‌قلاوه هاوکات له‌گه‌ڵ ڕزگارکردنی شاره‌کانی کوردستان ، شه‌قلاوه‌ی هه‌میشه ئاماده‌ش بۆ شۆڕش و به‌ره‌نگاری دوژمنان چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له ئازادکردنی هه‌واڵی مژده به‌خشی شاره‌کانی تری کوردستانی وه‌رگرتبوو ، بۆیه خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ و به هه‌ڵوێست که‌وتنه خۆ ڕێکخستنه‌وه و ئاماده‌باشی ئه‌و سه‌ره وه‌ختانه‌ی ڕاپه‌ڕین ڕابگه‌یه‌نێ ، سه‌ر له به‌یانی ئه‌و ڕۆژه‌ی ڕاپه‌رین تێدا سازکرا هێزی پێشمه‌رگه بۆ پێزانینی ڕێ و شوێنی دوژمن هاتنه نێو شار و ئاماده‌کاری ته‌واویان وه‌رگرت بۆ په‌لاماردانی بنکه و باره‌گاکانی ڕژێم ، هه‌ر له‌و ڕۆژه به‌بێ وچان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و ڕێکخستنه‌کانی لاینه‌کان شاڵاویان برده سه‌ر تێکڕای فه‌رمانگه‌کانی به‌ناو ئاسایش و هه‌واڵگری ڕژێم له‌سه‌روبه‌ندی عه‌سری ئه‌و ڕۆژه شه‌قلاوه به ئازادی شاد بوو چوه ڕیز شاره ئازادکراوه‌کانی کوردستان و که‌وته ژێر سایه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی . بۆ ڕۆژی دواتر ڕژێم به فڕۆکه چه‌ند هێڕشێکی ئاسمانی بۆ سه‌ر شه‌قلاوه به‌ڵام نه‌بوه هۆی به‌ر ڕاگرتنی هه‌ڵمه‌تی ئازایانه‌ی جه‌ماوه‌ر و پێشمه‌رگه ، بۆیه خه‌ڵکی شه‌قلاوه‌ش شان به‌شانی هێزی پێشمه‌رگه که‌وتنه ڕێ بۆ ئازاد کردنی شاره‌کانی تری کوردستان |
|
|
|
![]() |
| أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع |
| طرق مشاهدة الموضوع | |
|
|