پارێزگارى هه‌ولێرو سه‌رۆكى كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژاردنه‌كانى هه‌ولێر پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه
ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر
4/3/2010
به‌مه‌به‌ستى دلنیابوون له سه‌لامه‌تى وئارامى به‌رێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌لبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئێراق - ده‌نگدانى تایبه‌ت له هه‌ولێرى پایته‌خت كه ئه‌مرۆ هاوكات له سه‌رتاسه‌رى ئێراق به‌رێوه‌چوو ، نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر به‌یاوه‌رى هندرێن محه‌مه‌د سالح به‌رێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى هه‌ولێرى كۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژاردنه‌كان چه‌ند بنكه‌و وێستگه‌یه‌كى هه‌لبژاردنى له‌ناوشارى هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه .
له‌وبه‌سه‌ركردنه‌وانه‌دا وێراى دلنیابوون له سه‌لامه‌تى و دروستى به‌رێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌تى هێزه‌كانى ناوخۆ‌و نه‌خۆشان وكارمه‌ندانى داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان و به‌ندى و راگیراوه‌كان ، له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رانى بنكه‌كان و وێستگه‌كان و نوێنه‌رانی قه‌واره‌سیاسیه‌كانى به‌شداربووى هه‌لبژاردنى په‌رله‌مانى ئێراق جه‌ختیان له پیاده‌كردنى ته‌واوى رێنماییه‌كان و دیموكراسییه‌تى پرۆسه‌كه كرده‌وه و هیچ جۆره نیگه‌رانییه‌كیش له‌سه‌ر ره‌وشه‌كه له‌ئارادا نه‌بوو .