|
|
|
لاپهرهی سهرهكی سهكۆكانی شهقڵاوه پۆست دهستهی كارگێڕی دهربارهی شهقڵاوه پۆست دهربارهی شهقڵاوه پهیوهندی |
|
|||||||
| التسجيل | التعليمات | قائمة الأعضاء | التقويم | البحث | مشاركات اليوم | اجعل جميع المنتديات مقروءة |
| شۆڕش و ڕاپهڕینهکان ژیانی شۆڕشگێری و خۆبهخت کردنی رۆلهکانی شهقڵاوه و بهشداریان له راپهرین و بهرهنگاربونهوهی ئهنفال و زینده بهچاڵ و مالوێرانی دژی رژێمێکی خوێن رێژ لهم بهشه بلاو دهکرێتهوه |
![]() |
|
|
أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع | طرق مشاهدة الموضوع |
|
|
#1 |
|
سهرپهرشتياری بهشی وهرزش
تاريخ التسجيل: May 2009
المشاركات: 625
|
ھاورێ: حمدامين محمود ناسراوە بە حمدامين گاوان چەند تێبينيەك لەسەر بيرەوەريەكاني تێكۆشەر و چاونەترس و ئازاو گيان فيداكار و خۆ نەويست لە پێناو بەرژەوەنديەكاني ھەژار و ماف خوراواني گەلەكەمان ھاورێ نەجمەدين مامۆي قارەمان ئەوەيە تێبينيەكانم لەسەر بيرەوەريەكاني ھاورێي وەفادار نەجمەدين مامۆ من ئەوا بە بيرەوەري نازانم لە بەر ئەوە بەشي زۆري ناوەكاني بە (پيت) و رمووز نوسيووە بەڵام من وا ئەزانم ئەوا ھەموو كۆنە راپۆرت و مەحزەرەكاني بۆ رێكرخراوە سەركردەكاني بەرز كردينەوە وەك دەڵێ من و ھاورێ(ش.ت) تەكليف كراين كە پەيوەندەي بەپەلە بەرێكخراوي ناو چەي شوان وشێخ بزێني و سالەيي بكەين.وەھەروەھا ھاورێ ئەڵێ (ئەبو...)ئيشي تايبەتي حزبي ھەبوو دەبوايە پەيوەندي لەگەڵ من رێك بخرێت. كەدەڵێ ي سەرداني رێكخراوي شەقڵاوەم كرد لەسەرەتاي مانگي ووەمي ساڵي 1963 دا ئەوكات ھاورێ (م) لێپرسراوي شەقلاوە بوو ، وەك ئەڵێ ماوەيەك ھاورێ باوكي سيروان و (ع.ش) گيران لە شەقلاوە ئەوا لە لاپەرە( 159) ئەڵيت لە مەكتەبي ناوخۆ بەشي زۆر ئەندامەكاني ليژنەكەمان ھەلوێستي مەبدەئي باشيان ھەبوو داوايان كرد كەكەساني لاواز و دوورە پەرێز و ترسنۆك لە ريزي حزب خاوين بكرێتەوە، جارێكيان لە كۆبونەوەيەك پێشنيارم پێشكەش كرد بۆ دەركرني ئەندامێكي ترسنۆك ھەموو ئەنداماني لێژنە پەسنديان كرد بەڵام پێشئەوەي پێشنيارەكەمان لەسەرەوە دراسەت بكرێ ئەندامە ترسنۆ كەكە خۆي كێشايەوە لە حزب، ئەوجا نەمانزاني پلەو ناوي ئەو ئەندامە ترسنۆ كە چي بوو؟ لە لاپەرە 84 كەوا ئەلێت ئێمە لە رێكخراوي شەقلاوە پچرا بووين ھەوالێكي وامان زاني بوو كە (محمود كاواني) شوعي بوو ە لە بارەي رێزلێگرتني مديري ناحيەو معاوني پۆليس بۆ ئاغە كان بەم جۆرە نامەيەكم بۆ نارد ھاورێ نەجمەدينلەسەر قسەي بەرێزت گۆتمان (محمود كاواني )شوعي بوو ئەندامێكي سەركردە بوو بەرێزت بۆ چ نامە بۆ رێكخراوي شەقلاوە نانوسي يان بۆ چ ھاورێ مستەفا قادر خەليفە كەناسراوە بە (مامە)كە لينيني شەقلاوە بوو لە ھەموو بارێكەوە ،بۆ بۆ(محمود كاواني ) ئەنووسي ئەويش بيداتە قايمقام كەوا ھيچ جۆرە پەيوەنديەكي بە ئێوە نە بووە ؟ لە لە پەرە 103 دەڵێي لە گوندەكاني ناوچەي خۆشناوەتي تەنھا لەچەند گوندێكي دەورو و بەري شەقلاوە نەبێ باري جەماوەريمان زۆر لاواز بوو لە بەر ئەو ھۆ يانەي خوارەوە، ھاورێ (قادر) كە داندرا بوو بۆ لێپرسراوي جوتياران دەوري خۆي نەدي لە جوتيارەكان دوورە پەرێز بوو دوو ئەلێت (يوسف)لێپرسراوي شە قلاوە بوو . ئەوجا پێويست بوو ھاورێ نەجمەدين ناوي باوكي ھاورێ (قادر) بنوسێ چونكە چەندان قادر ھەبوون ، 1 1-عبدلقادر بكر...لێپرسراوي شەقڵاوە بوو 2-قادر مەلا حوتان ئەندامێكي قەديم بوو لە حزبمان لە پێش بوو 3-قادر حمدامين ھەبوو ئەندام بوو 4-قادر سەليم ھەبوو پالێوراو بوو دووە، ئەلێيت ئەوكاتي ھاورێ يوسف لێپرسراوي شەقلاوە بوو ،بەڵام(يوسف ) ھيچ كات لێپرسراوي شەقلاوە نەبوو لە دواي دەرچووني لە بەنديخانە لەساڵي 1958 بەڵام زۆر جار لەگەڵ ھاورێان ئە ھات بۆ ئيشراف و محازەرە گوتنەوە لە گەڵ ئەم ھاورێيانە بوو وەك بەھادين نوري ئەبو العيس و سەيد حەسەن كەوا ناسرابوو بە احمد حلاق جگە لەوە دانيشتووي شەقڵاوە بوو،بەڵام لێپرسراوي يەكەمي شەقڵاوە ھاورێي تێكۆشەرو نەمر (تۆما شابەي حانێ ) بوو 2 –سلێمان شێخ محمد ناسراو بە (حاجي) 3-مصطفي قادر خەليفە ناسراو بوو بە (مامە) 4-عزيز صالح حاجي وسو بوو ھاورێ ي جەرگ سۆز و وەفادارمان باوكي شەھيدي لاوي نەمر ئەو ھاورێيەي مێژووي حيزبي شەھيدان بنويستەوە نە شەرم لەكەس ئەكات و نە روحميان پێئەكات ئەوەي ئاگادار بێت ئەيڵێت بێ ئەوەي چاو پۆشي بكات . ئەوجا چۆن چاوپۆشي و فەرامۆش لەو تاوانە گەورە كرا كەوا ھاورێي حزبمان(مەلەوان)بيە صليوە ناسراو بە (بيكۆ) لە ناو ماڵ و منداڵ را كێشرا دەرێ لە شەقڵاوە لە جێبي گرێدرا تاكو گوندي گەرۆتە جا تۆ و ويژداني شوعيەتت ئەوە ئەبێ فەرامۆش بكرێ؟ يان چۆن ئەبێ چاوپۆشي لە بەنديخانەي (رايات) بكرێ كەوا بە چەندان دڵسۆز و نيشتيمان پەروەري گەلەكەمان ئەزيەت و دار كاري كراون داواي پاكانەيان لێ كراوە وەك ئەم ھاورێيانە 1.حمد وسو رەحمان ناسراو بە(حمد زەخۆك)ئەندامي مەكتەبي ليژنەي قەزا بوو 2 عبدلمسيح كاكۆ ناسراو بە(عبد كاكۆ) ئەندامي ليژنەي قەزا بوو 3.صليوە تۆما ناسراو بە(صليوەي شەمامێ ) ئەندامي قاعيدە بوو ،وە چەندان ئەندامي حزب بە ئاوي چەمي رێزان دانران بەھيچ شێوەيەك باست نەكردووە يان كۆمەڵێكي كاديري پێش كەوتوو لە يەكێتي سۆڤيەت گەرانەوە ھەموويان ھاويشتە ناو زێي ئەبێ شوعيەكي وەك تۆ وشيار و ئازا ئەمانەي نەزانيبێ لێيان بێ دەنگ بووە ئەوەي جێگاي سەرسورمانە شوعيەكي وەك تۆ چاو نەترس فەرمۆش و چاوپۆشي لەو تاوانە گەورانە كردووە ھاورێ گيان كورد ئەڵێ: دۆست ئەوەيە كە ئەتگرێنێ دوژمن ئەوەيە كە پێت ئەكەنێنێ، سەربەرزي و نەمري بۆ شوعيە خۆنەويستەكان لە پێناوي مافي ھەژاران تێكۆشان ئەكەن ..........حمدامين گاوان 2-2-2010
__________________
التعديل الأخير تم بواسطة : LEBRO بتاريخ 02-07-2010 الساعة 01:07 PM. |
|
|
|
![]() |
| أدوات الموضوع | إبحث في الموضوع |
| طرق مشاهدة الموضوع | |
|
|